لێش ده‌ده‌ن و هاواریش ده‌كه‌ن!
وه‌شانگه‌ر عه‌تا - 4 شه‌م Jun 16, 4:33 pm
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له وه‌ڵامی راگه‌یاندنێكی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
له رێكه‌وتی 25 مانگی ئه‌یار یان 4 جۆزه‌ردانی ئه‌وساڵ، سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشكێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، راگه‌یاندنێكی سه‌باره‌ت به وتووێژێكی هاورێ ره‌زا كه‌عبی له‌گه‌ڵ رۆزنامه‌ی ئاڵا بڵاو كرده‌وه. ئه‌م راگه‌یاندنه وێرای ره‌خنه له‌م وتووێژه، هه‌ڵوێستی نادۆستانه و نه‌گونجاوی ئه‌م به‌رێزانه سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و بانگه‌وازه‌كانی رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ده‌رده‌خات.
ئێمه بۆ رۆشنبوونه‌وه‌ی بیرورای گشتیی و راستی مه‌سه‌له‌كه، سه‌رنجی هه‌موان بۆ ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه راده‌كێشین: 1
. ئه‌م وتووێژه‌ی رۆزنامه‌ی ئاڵا له‌گه‌ڵ هاورێ ره‌زا كه‌عبی ساڵ‌ونیوێك له‌وه پێش سازدراوه و به كه‌شوهه‌وای سیاسی تایبه‌ت به‌و سه‌رده‌مه مه‌ربووت بووه. به‌ڵام بۆ جاری دووهه‌م له لایه‌ن رۆژنامه‌ی ئاڵاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه. ئێمه و ته‌نانه‌ت خودی هاورێ ره‌زا كه‌عبیش، فه‌وری له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رانی رۆژنامه‌ی ئاڵا قسه‌مان كرد و گوتمان ئه‌و كاره دوور له ئه‌خلاقی رۆزنامه‌گه‌رییه و مافی ئه‌وه‌یان نه‌بووه كاری وا بكه‌ن. ستاف و سه‌رنوسه‌ری ئاڵا خۆشیان پێوه‌ی وه‌ره‌ز بوون و ره‌خنه‌كه‌ی ئێمه‌یان قبوڵ كرد و گوتیان مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت له پشته‌وه‌ی ئه‌و كاره نه‌بووه‌و، هه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆته هۆی چاپی ئه‌م وتووێژه‌و، پێیان راگه‌یاندین كه له ژماره‌ی داهاتووی ئاڵادا روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن. هه‌روه‌تر هاورێیانی ئێمه چ له كوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چۆنایه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یان بۆ به‌رپرسان و كه‌سانی ئه‌م به‌رێزانه باسكردووه تا له راستییه‌كان ئاگادار بن. به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌م زانیارییانه‌ش ئه‌و راگه‌یاندنه‌یان ده‌ركرد و تۆمه‌تیان خستۆته پاڵ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و ئێمه‌یان به ناراستی به‌رانبه‌ر به پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ناوزه‌د كردوه. ئێمه نه‌مانویست په‌له بكه‌ین له وڵامدانه‌وه تا رۆژنامه‌ی ئاڵا له ژماره‌ی دواییدا روونكردنه‌وه‌ی دا و جیا له‌وه‌ش روونكردنه‌وه‌كه‌یان به نامه‌ی ره‌سمی بۆ هه‌رتك لایه‌ن نارد. ئێمه چاوه‌روان بووین دوای ئه‌م روونكردنه‌وه، ئه‌م هاورێیانه په‌ی به هه‌ڵه و په‌له‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌یان به‌رن و به جۆرێك قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام غه‌یری بێده‌نگی شتێكمان نه‌دی.
2. ئه‌م به‌رێزانه له‌و راگه‌یاندنه‌دا باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌م وتووێژه بۆ تێكدانی چاوپێككه‌وتنه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌ی نیوانمان بووه. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئێوه كه تا ئێستا له هیچ كوێ و به ره‌سمی قسه‌تان له نزیكی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه نه‌كردوه، چۆنه به دروشمی یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ئێمه ده‌ده‌نه به‌ر هێرش و لۆمه‌مان ده‌كه‌ن؟ ئێمه هیچ په‌شیمان نین له‌و حه‌ولانه‌ی تا ئێستا بۆ نزیكی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی باڵه‌كانی كۆمه‌له داومانه، به پێچه‌وانه شانازیشی پێده‌كه‌ین. دۆستانی به‌رێز! مه‌گه‌ر ئێوه نین كه تا ئێستا حازر نه‌بوون له دانیشتنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌شداری بكه‌ن و داوای دیالۆگی هاوبه‌شتان ره‌د كردۆته‌وه؟ هه‌م پێشنیاری ئێمه و هه‌م بانگهێشت و داوای هاورێیانی ره‌وتی سۆسیالیستی كۆمه‌ڵه( فراكسیۆن) تان بۆ دانیشتنی سێ لایه‌نه و سمیناری دیالۆگ، بێ وه‌ڵام هێشتۆته‌وه و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ئه‌وه‌تان راگه‌یاندووه كه حازر نین له‌گه‌ڵ ئێمه هیچ كارێك بكه‌ن؟ ئه‌ی چۆنه ئێستا دڵسۆزی بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن؟ به راستی بۆخۆشتان باوه‌رتان به‌م جۆره هه‌ڵویسته هه‌یه تا خه‌ڵك و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه باوه‌ری پێبكه‌ن؟ هاورێیانی خۆشه‌ویست! ناكرێ له ماوه‌ی دووساڵونیوی رابردوودا ئه‌وه هه‌ڵویستتان بوبێ و بتوانن به هاسان بیشارنه‌وه و تۆپه‌كه بخه‌نه مه‌یدانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
3. پێویسته هه‌موو دلسۆزان و دۆستانی كۆمه‌ڵه ئاگادار بن كه له ئاخر دانیشتنی ره‌سمی نێوانمان، هاورێیانی ئێمه به سه‌راحه‌ت پێیان راگه‌یاندوون كه ناكرێ قسه له یه‌كگرتنه‌وه بكرێ و بچینه ناو وه‌ها پرۆسه‌یه‌كه‌وه، به‌ڵام حازر نه‌بین پێكه‌وه و به راشكاوی و ئاشكرا هاوكاری بكه‌ین و به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه دۆستایه‌تی و نزیكی خۆمان ده‌ربخه‌ین و بینوێنین.
4. ئێستاش ئه‌وه دوو ساڵه له سایتی ره‌سمی و ناره‌سمیتاندا وه‌ك ئاستافی یان بروسكه (كه سایتێكه له لایه‌ن ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی ئێوه‌وه به‌رێوه ده‌چێ) تیتری “سه‌رلێشیواری كه‌مینه‌ی پێشوو” )كه هه‌ر ئه‌و كاتیش درۆ و ده‌له‌سه‌ی سازكراو بوو( تێیدا دیت و ده‌چێ. هه‌موو ئه‌و ئاكارانه و ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئاخرتان، گومانی جیددی پێكدێنێ كه مه‌به‌ستی یه‌كگرتنه‌وه به‌لای ئێوه‌وه بایه‌خی هه‌بێ. هیوادارین ئێمه له هه‌ڵه دابین و ئێوه به راگه‌یاندنی ره‌سمی خۆتان وه‌ك ئێمه داوای تاوتوێی پرسی هاوكاری و یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه بكه‌ن. دڵنیابن هه‌ر لایه‌نێك تا ئه‌و كاره نه‌كات، ئه‌وه ئه‌و لایه‌نه‌یه كه له‌مپه‌ر له سه‌ر رێگای نزیكی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه ساز ده‌كات.
5. با ئێمه به راشكاوی بڵێین پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كۆمه‌ڵه به بێ سازكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی نزیكی و هاوكاری و دیالۆگ له ده‌وره‌یه‌كی دیاریكراو له نیوان هه‌موو لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا، كه تێیدا هه‌موو ئه‌و ده‌رد و گرفته رێكخراوه‌یی و سیاسییانه بدرێته به‌ر باس كه بوونه هۆی دابرانه‌كانی كۆمه‌ڵه، جیا له ئیدیعا و دروشمێكی ناراست و بێ ناوه‌رۆك، چیتر نییه.
6. به‌رێزان ئایا نه‌ده‌كرا به نوسینی نامه‌یه‌ك بۆ كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و گله‌ییه‌كی دۆستانه به ره‌سمی ئه‌و ته‌وزیحاته‌ی سه‌ره‌وه‌تان بیستبا و راوه‌ستابان تا روونكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئاڵاش ببینن؟ تا ئێستا پێده‌چێ لانیكه‌م هه‌ڵوێست و حه‌ولی به‌شێك له ئێوه بۆ ئه‌وه بێ كه نه‌هێڵن پێوه‌ندی نیوانمان پته‌و بێ و بچێته پێشێ و حه‌ولده‌ده‌ن بیپچرێنن. لێش ده‌ده‌ن و هاواریش ده‌كه‌ن. زۆر سه‌میمانه ده‌ڵێین وا مه‌كه‌ن، ئێستاش ئێمه پێمانوایه دره‌نگ نه‌بووه، با به راستی و سادقانه ده‌ردی كۆمه‌ڵه و پێویستیه‌كانی ئه‌ورۆی خه‌ڵكی كوردستان بناسین و قبوڵی بكه‌ین ئه‌وه یه‌ك پرۆژه‌یه و بێ مه‌رج ده‌ست بكه‌ین به‌سازدانی دیالۆگی نیوانمان و بۆ نزیكی، هاوكاری و هاورێیه‌تی تێ‌بكۆشین.
سكرتاریه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان 14. 6. 2010 زایینی به‌رانبه‌ر به 24 جۆزه‌ردانی 1389 هه‌تاوی
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)