تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ له رێبه‌رانی كوردی سوریه مه‌حكووم ده‌كه‌ین
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 1 شه‌م Oct 09, 9:01 am
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
تیرۆری جه‌نایه‌تكارانه و ترسنۆكانه‌ی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ یه‌َك له خه‌باتكارانی ناودار و سه‌رۆكی حزبی داهاتوو له كوردستانی سوریه له رۆژی هه‌ینی 7ی ئۆكتۆبر، شه‌پۆلێكی له تووڕه‌یی و نه‌فره‌تی جیهانیی له دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و جه‌نایه‌ته دزێوه‌كانی وه‌ڕێ خست. له به‌رامبه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا، رۆژی شه‌مه ده‌یان هه‌زار كه‌س له شاری قامیشلی له كوردستانی سوریه، رێ و ره‌سمی ئه‌سپه‌رده كردنی مه‌شعه‌ل ته‌مۆ یان كرده مه‌یدانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زاییه‌كانی سوریه.
مه‌شعه‌ل ته‌مۆ كه به‌م دواییانه و دوای 2 ساڵ، له زیندان ئازاد رزگاری ببوو، یه‌كێك له‌و ڕێبه‌رانه بوو كه پێشنیاری رژێمی ئه‌سه‌دی بۆ وتووێژ ره‌دكرده‌وه و بووه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی سوریه. له ئه‌نجامدا، ده‌مامك پۆشه‌كانی ئه‌و رژێمه‌ی هه‌موو جیهان چاوه‌ڕوانی رووخانی ده‌كه‌ن، له دوایین قۆناغی ته‌مه‌نی نگریسیدا، جه‌نایه‌تێكی زۆر گه‌وره‌ی خوڵقاند و به‌مجۆره چاوه‌ڕوانیی هه‌موو جیهانی بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌م رژێمه ریسوایه له جیهان، زیاتر په‌ره‌پێدا.
كۆمه‌ڵه وێڕای مه‌حكووم كردنی تیرۆری مه‌شعه‌ل ته‌مۆ، پشتیوانی له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی سوریه ده‌كات و هاوكات هاوپشتیی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆیان راده‌گه‌یه‌نێت و هیواداره كه له داهاتووی نزیكدا، به ئازادی و به هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی سیستمی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی وڵاته‌كه‌یان بگه‌ن.
سکرتاریەتی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
16ی ره‌زبه‌ری 1390، رێكه‌وتی 8ی ئۆكتۆبری 2011
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)