دیداری ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Oct 20, 12:52 pm
رۆژی سێ‌شه‌مه 26ی ره‌زبه‌ر رێكه‌وتی 18ی ئۆكتۆبر، هه‌یئه‌تێكی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رشتیی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری سكرتێری گشتیی ئه‌و حیزبه، له ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه، له‌لایه‌ن رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به سه‌رپه‌رشتیی هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده به‌گه‌رمی پێشوازییان لێكرا.
له‌م دیداره دۆستانه‌یه‌دا كه چه‌ند سه‌عاتێكی درێژه‌كێشا، هه‌ر دوو لایه‌ن باسیان له رووداو و هه‌ل‌ومه‌رجی سیاسیی ئێستای كوردستان و ئێران و ناوچه‌كه كرد، ئاسۆی گۆڕانكاریی سیاسیان له ئێران كوردستان تاوتوێ كرد، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی‌یان دایه به‌ر باس و ته‌ئكیدیان له پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو لا كرد.
سه‌ره‌تا سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی مانگی رابردووی ناو ئۆردووگاكانی كۆمه‌ڵه، هه‌ندێك زانیاریی دایه هه‌یئه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران. هه‌یئه‌تی میوان وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌حه‌تیی خۆی بۆ ئه‌و رووداوانه، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ پێشگیری له ئه‌گه‌ری تێكهه‌ڵچوون به‌رز نرخاند و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ندێك پێشنیاری دۆستانه‌یان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ر دوو لایه‌ن پاشان گۆڕانكاریی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران و كوردستانیان دایه به‌ر باس. له لێكدانه‌وه‌ی گۆڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پشتیوانی‌یان له راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا كرده‌وه و به‌تایبه‌ت باس له رووداوه‌كانی سوریه كرا و ئه‌گه‌ری رووخانی رژێمی ئه‌و وڵاته و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر گۆڕانكاریی سیاسی له ئێران.
سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و رووداوه سیاسیه‌كانی ئێران، هه‌ر دوو لایه‌ن وێڕای ئاماژه و لێكدانه‌وه‌ی لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی رووداوه‌كانی ئێران، قه‌یرانی ناوخۆیی رژێم، ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری كۆماری ئیسلامی له جیهاندا، قه‌یرانی ئابووری و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، باسی هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ستا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو لایه‌ن جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵ بدرێت هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش له نێوان حیزبه‌كانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی و خه‌ڵكی كوردستان پێك بهێنرێت و پێش له‌وه بگرن كه ریزی خه‌ڵكی كوردستان و حیزبه سیاسیه‌كانی تووشی چه‌ند ده‌سته‌یی نه‌بن. هه‌ر دوو لایه‌ن ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن له كۆماری ئیسلامی‌دا هیچكات ئازاد و دێموكراتیك نه‌بووه و له ئێستاشدا ته‌نانه‌ت ریفۆرمخوازه‌كانی ناو كۆماری ئیسلامیش له هه‌رچه‌شنه به‌شداریه‌ك بێ‌هیوان و له ناو چینێكی به‌رینی خه‌ڵكی ئێرانیشدا مه‌یلی ته‌حریم كردنی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌روه‌ها پێداگری له‌وه كرایه‌وه كه له مانگه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردندا تاوتوێ كردنی گۆڕانكاری و رووداوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرسه‌وه بخرێته ریزی كاره‌وه و هه‌ڵوێستێكی چالاكانه ره‌چاو بكرێت. هه‌روه‌ها باسیان له‌وه كرد كه هه‌وڵ بدرێت هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له نێوان حیزبه كوردستانیه‌كان پێك بهێنرێت و له‌كاتی راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ره‌سمیدا، ئه‌گه‌ر پێویست بوو، هه‌ڵوێست و به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ر دوولا بڵاو بكرێته‌وه.
دوو لایه‌ن له درێژه‌ی باسه‌كانیاندا پێداگریان له‌سه‌ر پێویستیی به‌شداریی جیدی‌تر و په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی كرد بۆ به‌هێز كردنی پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
له كۆتاییدا هه‌ر دوو لا ته‌ئكیدیان له پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاوكاریی به‌رده‌وام و چڕ‌وپڕ كرده‌وه. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه بارودۆخی سیاسی زۆر به‌خێرایی له گۆڕاندایه و هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستا و ئاسۆی داهاتوو ده‌خوازێت حیزبه كوردستانیه‌كان هه‌وڵ بده‌ن له‌مپه‌ره‌كانی سه‌ر ڕێی هاوكاریی نێوانیان لابده‌ن.
دیداری نێوان هه‌یئه‌تی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه له كه‌شێكی دۆستانه و پڕ متمانه‌دا كۆتایی پێهات و هه‌یئه‌تی میوان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌وه به‌ڕێ كران.
هه‌یئه‌تی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بریتی بوون له به‌ڕێزان: محه‌مه‌د نه‌زیف قادری و كه‌ریم په‌رویزی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌دی و محه‌مه‌د ساحێبی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ره‌سووڵ محه‌مه‌دزاده راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی.
هه‌یئه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان بریتی بوون له هاوڕێیان: ره‌زا كه‌عبی جێگری سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه، سادق زه‌ندی، جه‌لیل ئازادیخواز، كه‌ریم كه‌ریمی، محه‌مه‌د فه‌رهاد زاده و بیژه‌ن قوبادی.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
26ی ره‌زبه‌ری 1390ی هه‌تاوی، رێكه‌وتی 18ی ئۆكتۆبری 2011
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)