دیداری نێوان کۆمەڵە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی
وهشانگهر رزگار - 1 شهم Nov 21, 5:37 am
سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 18/11/2010وەڤدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە بریتی بوون لە هاوڕێیان:
1- عومەر ئیلخانیزادە
2- جەلیل ئازادیخواە
3- بارام ڕەزایی
4- بیژەن قوبادی
5- ئارام مودەڕسی
6- ئەمیر سەڵەواتی
سەردانی ناوەندی سەرکردایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێزان:
1- مستەفا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
2- حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێر
3- تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی
4- ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسی
5- ئەسعەد ئەحمەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی
بە گەرمی پێشوازییان لی کرا. ئەو سەردانە کە سەردان و چاوپێکەوتن و پێوەندی ئاسایی لە نێوان لایەنە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی کوردستانە، کۆمەڵێک قسەو باس، لێدوان و ڕا گۆڕینەوەی بە دواوە بوو.
سەرەتا باسێکی کورت لە سەرهەڵوێستی وڵاتانی تر بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ئاست کۆماری ئیسلامی و بڕێک جاریش هیوا بەستن بە کێشە ناو خۆییەکانی دەسەڵات دارانی ئەو ڕژیمە، تاڕادەیەکی زۆر کوسپ بووە لە سەر لە پێش گرتنی هەڵوێست و سیاسەتێکی گونجاو لە بەرانبەر کۆماری ئیسلامی.
تەوەرێکی تری باسەکان، لێدوان لە سەر طؤرانكاريية سیاسی و جەماوەریەکانی ئێران بە تایبەت یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو و پاش هەڵبژاردنی خولی دەیەمی سەرۆک کۆماری و ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بوو. لەم بارەوە هەردوو لایەن لە سەر ئەو بڕوایە بوون کە هیوا بەستن بە ئاڵ و گۆڕ لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی، یاسای بنەڕەتی و ولایەتی فەقی دا هیوا بەستنێکی خەیاڵاویە و ئەو رژیمە هیچ زەرفیەت و دەرفەتێکی ئاڵ و گۆڕی نیە.
ئەو هەڵوێستەی لەم ماوەیەدا ڕێبەرانی ئیسڵاحخوازی ئیسلامی گرتوویانەو و یەکە یەکەش خەریکی بادانەوەن، ئەو ڕاستیەیان دەر خست کە مەبەستی هەموویان پاراستنی “کۆماری ئیسلامیە” ئەو دەسەڵاتەی کە هەر ڕۆژ خەریکی بەرتەسک بوونەوە و بچووک کردنەوەی عاڵقەی خۆیەتی تا ڕادەیەک کە جێگایەک بۆ “خود”یەکانی دۆێنێی نەماوەتەوە. هەر لە درێژەی ئەم پرۆسەیەدا و شکستی ئیسڵاحخوازانی ئیسلامی، شەڕی دەسەڵات لە نێوان “سپای پاسداران”و” ڕۆحانیت” دا کشاوەتە قۆناخێکی ترەوە.
ڕادیکاڵ بوونەوەی درۆشم و داخوازەکانی خەڵکی تووڕە و ناڕازی، ئەو ڕێبەریە داتاشراوەی خستوتە پەراوێزەوە و لە راستی دا ئیسڵاحخوازی ئیسڵامی و حکوومەتی پرۆژەیەکی شکست خواردووە. لە بەرانبەردا، بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و دیموکراسیخوازی ئەگەر چی تووشی نشست بووە، بەڵام ئەو نشستە نشستێکی کاتیە و بە تێپەڕاندن و “گوزەر” لە پارێزەرانی ڕەنگاوڕەنگی کۆماری ئیسلامی و بەرین کردنەوەی خۆی و تەشەنە کردن بۆ ناو چین و توێژە جوراو جورەکانی کۆمەڵگای ئێران بە گوڕتر دێتەوە مەیدان.
بەشێکیتری باسەکان، باس لە سەر بزووتنەوەی کوردستان و بایەخ پێدان بە گرینگایەتی و قورسایی ئەو بزووتنەوەیە و دەور و نەخشی لە سەر بزووتنەوەی دیموکراسی خوازی لە ئێران بوو. لەم بوارەدا هەردوولایەن بە بێ جیاوازی پێداگریان لە سەر ئەوە کرد کە هەر چەشنە هەڵوێستێکی نە گونجاو و ڕاڕایی لە ئاست دوژمنی داگیرکەر، بەرهەمەکەی خەساری قەرەبوو نەکراوە لە سەر بزووتنەوەی کوردستان و پێگەو قورسایی ئە بزووتنەوەیە.
لە هەر بوارێک دا هەردوولایەن هاودەنگ بوون ڕوو لە لایەنە کوردیەکانی تریش جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە نەبوونی پرۆژەی هاوبەش، سەرەکیترین لەمپەرە لە سەرهاوکاری لایەنە کوردیەکان و پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆیە پێویستە هەموو لایەنەکان لە سەر هاو بەشیەکان کۆ ببنەوە و کۆ دەنگ بن .
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)