به‌رنامه‌ی سیاسی کۆمه‌ڵه
وه‌شانگه‌ر رزگار - 2 شه‌م Jan 05, 11:38 am
( په‌سه‌ندکراوی کونگره‌ی 12ی کۆمه‌ڵه ــ کونگره‌ی ڕێفۆرم )
هاوینی ساڵی 1387ی هه‌تاوی ـ 2008ی زایینی
بەشی یەکەم: بنەما و تەوەرە سەرەکییەکانی ڕێباز و سیاسەتەکانی کۆمەڵە
- کۆمەڵە و پرسی نەتەوەیی لە کوردستان
• سه‌باره‌ت به مەسەلەی کورد لە پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
• کۆمەڵە و حیزبە کوردستانییەکان
• سه‌باره‌ت به نەتەوەکانی دیکه‌ی دانیشتوی ئێران
• سه‌باره‌ت به پیلانی هێنانه‌گۆڕی باسی جوداییخوازی لە ئێران و مەسەلەی یەکپارچەیی خاکی ئێران
- کۆمەڵە و مەسەلەی فیدرالیزم
•ئاڵترناتیڤی شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لە کوردستاندا
3. کۆمەڵە و بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکه
• سیاسەتی ئێمە لە حاست خەباتی کرێکاری لە کوردستان
• کۆمەڵە و بزوتنەوەی ژنان
4. کۆمەڵە و ستراتیژی سوسیالیستی و پەرەپێدانی دیموکراسی (سوسیالیزمی دیموکراتیک)
• پلۆرالیزمی سوسیالیستی
• لەگۆڕەپانی سیاسی ئێران‌دا
•بزوتنەوەی کرێکاری
بەشی دووهەم: ڕوانگه‌ی کۆمەڵە لە به‌رانبه‌ر مەسەلە سیاسی و کۆمەڵایەتییە سه‌ره‌کییه‌کاندا
1. بەها و بنەماکانی سیستمی دیموکراتیک
2. له‌سه‌ر بەیانییەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ
3. سەبارەت بە حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی
4. کۆمەڵە و مەسەلەی ئایین
5. ئێعتیاد و مادده‌سڕکه‌ره‌کان
6. دژایەتی لەگەڵ شەڕ و چەکی کۆمه‌ڵکوژ
7. مافی منداڵان، کارکردنی منداڵان و کێشه‌ی منداڵانی سەرشەقام
8. دابین‌کردنی سیستمی فێرکردن و بارهێنان به خۆڕایی، بۆ هه‌مووان
9. دابین‌کردنی پێداویستییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ بەساڵاچووان و…
10. پێویستیی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئیعدام
11. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سزادانی جه‌سته‌یی به‌تایبه‌ت له پێشچاوی خه‌ڵک
12. دەربارەی سەرچاوە سروشتییەکان، ژینگە و ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان
پێشەکی
ئاڵوگۆڕه بنەڕەتییه‌کانی پێکهاته‌ی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری له چەند دەیەی ڕابردوودا، گۆڕانکاریی بەرچاوی لە هەموو بوارەکانی ژیانی خەڵکی کوردستاندا پێکهێناوە. کۆمەڵە کە پتر لە سی ساڵە کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی ژیانی خه‌لک لە کوردستاندا هه‌یه، سەرەڕای ئه‌وه‌ی له‌باری تەشکیلاتی و سیاسییەوه زۆرجار گه‌شه‌ی کردووه و زۆرجاریش تووشی که‌ندوکۆسپ بووه به‌ڵام بەردەوام داکۆکیکاری مافی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان بووە و، به‌کرده‌وه بەشێک لە خەبات بۆ رزگاری خه‌ڵکی کردستان لە ستەمی نەتەوایەتی و، خه‌باتکاری شێلگیری ڕێگای ڕزگاریی ستەملێکراوان و چینە ژێرده‌سته‌کانی کۆمەڵگا بووه و، په‌ره‌پێده‌ری فەرهەنگی پێشکەوتوو و عەداڵەتخوازانە بووە.
ئاڵوگۆڕە سیاسی و ئابورییەکان و قووڵتربوونه‌وه‌ی کەلێنی چینایەتی و گەشەی وشیاریی نەتەوەیی لە کوردستان، حوزووری ڕەوتێکی چەپ و عەداڵەتخواز بۆ رزگاریی خەڵکی کوردستان و چینە زوڵملێکراوەکانی، کردووه‌ته پیویستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر. کوردستان لە کۆمەڵگایەکی ساکار و سوننەتییەوە، بەرەو کۆمەڵگایەکی لێکئالاوتر، رێکخراوتر و مۆدێرنتر ده‌ڕوا. کوردستانی ژێرده‌سه‌لاتی حکوومه‌تی ئێران زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە حیزبێکی سوسیالیستی، ئازادیخواز و خەباتکار هەیە کە ڕابه‌رایه‌تیی خەباتی نەتەوایەتی و دیموکراتیکی ئەم نەتەوەیە بگرێته ئه‌ستۆ.
گوشاری نێوخۆیی و نێودەوڵەتی له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران توندتر بوونه‌ته‌وه و کۆمەڵگای ئێران و کوردستان لەسەروبەندی ئاڵوگۆڕێکی بنەڕەتیدان. کوردستان لە کاتی ڕوودانی هەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی زۆرترین ئامادەیی بۆ ڕاپەڕین و هه‌ڵگرتنی هەنگاوی گەورە بەرەو ئاواتە لەمێژینەکانی هه‌یه.
بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد جوگرافیایەکی بەرینتری لەخۆ گرتووه. ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه وه‌ها تێکەڵ بە ژیان و ئاواتەکانی خەڵک بووە کە چارەسەری یه‌کجاری و دیموکراتیکی مەسەلەی کورد و، ڕزگاری ئەم نەتەوەیە لە ستەم، دیکتاتۆری و کۆتاییهێنان به داگیرکاریی سەربازی، بووه‌ته فاکتورێکی تاکتیکی و ستراتیژیک بۆ ڕەوته سوسیالیسته‌کان. خەبات بۆ رزگاری نەتەوەیی و هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی یه‌کسانی ئەم نەتەوەیە لەگەڵ باقی نەتەوە ئازادەکانی جیهان، بەشێک لە خەباتی ڕزگاریخوازانه و عه‌ده‌له‌تخوازانه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه.
کۆمەڵە بە پشتبه‌ستن به مێژووی پرشنگداری ساڵەکانی پاش ده‌سپێکردنی خه‌باتی ئاشکرای له ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاویدا، سەرەڕای هەڵە سیاسییەکانی، بە ڕەخنەی گونجاو و شه‌فاف له ڕابردووی خۆی. دەتوانێ ببێته‌وه جێگای هێوای جەماوەری بەرینی خەڵکی کوردستان و لە هەلێکی مێژوویی دیکەدا خەباتی ئەم نەتەوەیە بۆ دەستبەرکردنی مافە ئابوری و سیاسییەکانی رێک بخات و رێبەرایەتی بکا. بارودۆخی ڕووله‌گۆڕانی ئه‌مڕۆکه، ئه‌و راستییه بۆ کۆمه‌ڵه وەک بەشێکی بزوتنەوەی چەپ و سوسیالیستی لە کوردستان دووپات ده‌کاته‌وه که پێویسته ڕوانگه سیاسییەکانی خۆی ڕاشکاوانه باس بکا.
بەشی یەکەم: بنەما و تەوەرە سەرەکییەکانی رێباز و سیاسەتەکانی کۆمەڵە
1. کۆمەڵە و پرسی نەتەوەیی
کۆمەڵە، ستەمی نەتەوایەتی لە کوردستان بە سەرەکیترین گرفت و ململانێی ئەم کۆمەڵگایە دەزانێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لە سەرەتای سەدەی بیستەم، وشیاری و هاوپشتی نەتەوەیی لە ئاستێکی به‌رزدا نه‌بوو، بەڵام دامه‌زرانی کۆماری کوردستان کە پشتی بە بارودۆخی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و سه‌رده‌م بەستبوو، تین‌وتەوژمێکی به‌رچاوی بە خەباتی خه‌ڵکی کورد بۆ ڕزگاری نەتەوەیی لە کوردستانی بنده‌سه‌ڵاتی ئێران بەخشی. شێوازی دیموکراتیکی کۆماری کوردستان، وەک یەکەمین ئەزموونی دەسەڵاتی خەڵکی کورد، له بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی ئەوکات، گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاو بوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری کوردستان ته‌نها یازده مانگ درێژه‌ی بوو بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر خەباتی نەتەوەیی و دەوڵەمەندکردنی ئه‌و خه‌باته حاشاهه‌ڵنه‌گره و له راستیدا بناغه‌دانه‌ری بەها دیموکراتیکییەکان لە بزوتنەوەی کوردستان بووه و لە باقی بەشەکانیدا کاریگه‌ریی به‌چاوی بووه.
پێکهاتنی کۆمەڵەی ژ. ک (ساڵی 1322) و دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مهاباد (ساڵی 1324) و پێکهاتنی حیزبی سیاسی پێشکه‌وتوو و ئەوڕۆیی تین‌وتەوژمێکی به‌رچاوی به خەباتی نەتەوەیی لە کوردستان به‌خشی. شکستی کۆماری کوردستان و سەرکوتی خه‌باتی گه‌لی کورد لە دەیەی 30 و ساڵەکانی 46-47 و دەسگیر و زیندانی‌کرانی چالاکانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان، نه‌یانتوانی پێش به هاتنه مه‌یدانی به‌رینی خەڵکی کورد لە ساڵی 57دا بگرن.
سێ دەیە دەسەڵاتی خوێناوی و دڕندانەی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، نه‌یتوانیه‌وه چۆکی بە گەلی کورد دابدا و له خه‌بات بۆ ڕزگاری پاشگه‌زیان بکاته‌وه بەڵکو ئێستا جوگرافیای ئەم خەباتە لە کوردستان لە هه‌موو کاتێک بەرینتر بووه‌ته‌وه. سەرەڕای هێرشی به‌رینی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان، میلیتاریزه‌کرانی کوردستان، بۆمبارانی شار و دێی کوردستان و ئێعدامی بەکۆمەڵ، کوردستانی بنده‌سه‌ڵاتی ئێران زیاتر لە جاران بەرەو خودئاگاهی، هاوپشتی و خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتیک هه‌نگاوی ناوه. ئەگەر لەشکرکێشی کۆماری ئیسلامی لە 28ی گەلاوێژی 1358 بۆ داگیرکردنی کوردستان و سەرکوتی سه‌ڵای ئازادیخوازیی دەستی پێ‌کرد، ئەمڕۆکە و پاش 30 ساڵ، گەلی کورد زیاتر لە ڕابردوو پێداگری لەسەر دەستەبەرکردنی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنووسی ده‌کا. ئەمڕۆ نەتەوەی کورد یەکگرتووتر و یەکریزترە و هیچکاتێک جوگرافیای خەباتی سیاسی لە کوردستان بەم شێوەیە بەرین نەبووە. هاوکات ئێستا داخوازیی نەتەوەیی و مەدەنی خەڵکی کوردستان لە به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو شەفافییەتێکی زیاتری پەیدا کردوە و تەنانەت شاهیدی گەشەکردنی ئاستی ئەم داخوازیی و ئامانجانە بووین.
به پێی ئه‌وه‌ی که کوردستان ئاماده‌ی گۆرانکارییه، کۆمەڵە لە بارودۆخی ئێستادا خەبات بۆ نەهێشتنی ستەمی نەتەوایەتی لە سەره‌وه‌ی سیاسەت و بەرنامەکانی خۆی داناوە. کۆمه‌ڵه ڕێکخستن و ڕابه‌ریی‌کردنی ئەم خەباتە ڕوو له گه‌شه‌یه به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانێ.
کۆمەڵە حیزبی چه‌وساوه‌کان، حیزبی خەبات بۆ ڕزگاری له بنه‌ده‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی هیوا و ئاواتەکانی خەڵکی کورده. هەروەک کۆمەڵە له سه‌رده‌می ڕاپه‌رینی گه‌لانی ئێران بۆ ڕووخانی حکوومه‌تی پاشایه‌تی له ساڵی 1357ی هه‌تاویدا سه‌لماندی که بە داهێنانی نوێ و بیری پێشکەوتوو و ئینسانی دەتوانێ یەکێک لە کاریگەرترین حیزبە سیاسییەکان بۆ ڕابه‌رایەتی کردنی خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتیک له کوردستان بێ، ئێستاش پێگه‌ی کۆمه‌ڵه له کوردستان ئه‌و ئه‌رکه ده‌خاته سه‌رشانی کۆمه‌ڵه که هەم خەباتی نەتەوەیی و دیموکراتیک خه‌ڵکی کورد ڕێکبخا و هەم بەردەوام په‌ره‌پێده‌ری پێشڕەوترین بیروبۆچوونی مرۆیی، عەداڵەتخوانە و ئازادیخوازانەی سه‌رده‌م بێ و هه‌م وه‌کوو پێشووتر داکۆکیکاری ستەملێکراوترین و هەژارترین و پاماڵکراوترین چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بێ.
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان دامه‌زرانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان وەک سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه ئازاده‌کانی جیهان، بە مافی دیموکراتیک و حاشاهه‌ڵنه‌گری نەتەوەی کورد دەزانێ و کۆمه‌ڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی خه‌ڵکی کورد به‌سەر زێد و نیشتمانی خۆیدا لە قه‌واره‌ی سیستمێکی فیدراڵ پلان داده‌نێ و خەباتی دەکا.
دروشمی خەباتی ئێستای ئێمە لە سەرتاسه‌ری کوردستان، چوونەدەرەوەی هێزی داگیرکەر لە کوردستانه کە به‌ردی بناخه‌ی هه‌موو شێوازه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له کوردستانه.
کۆمەڵە بۆ پێکهاتنی بەرەی کوردستانی، پێکهاتوو لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان هەوڵ دەدا و به پێی ئه‌وه ئاماده‌یی خۆمان بۆ هەرچەشنە هاوکاریه‌کی دوولایەنە و سێ لایەنە و.. تا ئیئتیلاف و پێکهێنانی بەرەی کوردستانی له ئاستێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا ڕادەگەیەنین.
ئێمە هەروەها پشتیوانی لە فەرهەنگسازی بۆ ناساندنی مافی یه‌کسانی گەلی کورد لەگەڵ ئه‌و نەتەوانەی که ستەمی نەتەوەییان به‌سه‌ره‌وه نییه دەکەین.
مەسەلەی کورد لە پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان
خەبات بۆ ڕزگاریی له بنده‌ستی نەتەوەیی و خه‌باتی ئازادیخوازانەی گه‌لی کورد لە پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، لە عێراق، تورکییه و سورییه، خاوەن وزه‌یه‌کی به‌رچاوی دیموکراتیک، سێکۆلار، پلوراڵ، ڕەسەن و جەماوەرییه. بە له به‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، بزوتنەوە جه‌ماوه‌رییه‌کان له پارچه جیاجیاکانی کوردستان دەتوانن یارمه‌تیی بزووتنه‌وه دیموکراتیکه‌کان بده‌ن و به‌کرده‌وه هاوپه‌یمانی هێزه دیموکراسیخوازه‌کان بن. سەرەڕای ئاڵۆزی له ناوچەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕای گشتی جیهان مەسەلەی کورد وه‌ک مەسەلەیەکی یەکدەست و یه‌کپارچه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه چاولێده‌کا.
لە ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه مەسەلەی کورد لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و لەو وڵاتانەی کورد تێیاندا نیشتەجێیە، مەسەلەیەکی یەکدەستە. کۆمه‌ڵه پشتیوانی لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خه‌ڵکی کورد تا پێکهاتنی دەوڵەتی سەربەخۆی میللی لەو وڵاتانه‌ی کورد تێیاندا وه‌ک که‌مایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژی دەکا. کۆمه‌ڵه خوازیاری پێکهێنان و به‌رینترکردنه‌وه‌ی پێوەندی و هاوکاریی له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه و سەربەخۆیی ئەوان بۆ دیاریکردنی ڕێبازی سیاسی و نەتەوەییان بە ڕەسمییەت دەناسێ و به پیی ئه‌وه کۆمه‌ڵه لە بەشەکانی دیکه‌ی کوردستان حیزب یان ڕێکخراوی حیزبی پێک‌ناهێنێ. کۆمه‌ڵه پڕۆسەی سیاسی و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به هاوپێوەند و هاوچارەنووسی خۆی دەزانێ و به‌رده‌وام چاوه‌دێریی ڕەوتی ڕووداوه‌کان و ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان ده‌کا.
کۆمه‌ڵه خوازیاری پێکهاتنی هاوئاهەنگی و هاوکاریی خەباتکارانە لە نێوان حیزبە کوردستانییه‌کانه و هەوڵدان بۆ گرتنه‌پێشی ستراتیژییەکی نەتەوەیی کە هەمووان پێی وەفادار بن، بە پێویستییه‌کی سه‌رده‌م دەزانێ. کۆمه‌ڵه پێی وایه و، پێ‌لەسەر ئەوە داده‌گرێ کە بزووتنەوە یان حیزبێکی پارچه‌یه‌کی کوردستان، نابێ دژ بە بەرژەوندییەکانی بەشێکی دیکه‌ی کوردستان یا حیزبێکی سیاسی لەو بەشه‌دا، هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. به بڕوای ئێمه هیچ حیزبێکی سیاسی له چوارپارچه‌ی کوردستان بۆی نییه لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان دژ به بزوتنەوەی کورد هاوپەیمانی پێک بێنێ یان ببێته گوێڕایه‌ڵی حکوومه‌ته ناوه‌ندییه‌کان.
کۆمەڵە و حیزبە کوردستانییەکان
کوردستانی ئەمڕۆ کۆمەڵگایەکی حیزبییه. ژمارەی حیزبەکان پیشانده‌ری ئاڵوگۆڕ له به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌یه‌کانی ڕابردوو، و ئینکشافی سیاسی نێوان ڕەوتە فیکری و سیاسییەکانی کوردستانە. ئەم تایبەتمەندییە لە ڕووی سیاسییەوە، فرەچەشنیییەکی زیاتر بەم کۆمەڵگایە دەدا.
لە ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه پێویستە پێوه‌ندی نێوان حیزبە سیاسییەکان گۆڕانی بەسەردا بێ. لە موناسەباتی حیزبەکان دەبێ بۆچوونی لەمەیدان بەدەرکردنی “ڕەقیبه‌کان” جێگه‌ی خۆی بداته هاوکاری و هەوڵی زیاتر بۆ گەیشتن بە پرۆژە هاوبەشەکان. ئەفسانەی “یەک نەتەوە، یەک حیزب” چیدی باوی نه‌ماوه. پێوه‌ندی دۆستانە و پشتئه‌ستوور به دیالۆگ و هاوکاری، دەتوانێ بەخێرایی جێگه و پێگەی هه‌موو حیزبەکان بەهێزتر بکا، ئاسۆی به‌رینتربوونه‌وه و سەرکەوتنی بزوتنەوەی کوردستان به‌مه‌به‌ستی گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕوونتر و سەقامگیرتر بکا. بنەماکانی پلۆرالیزمی سیاسی، هێنانه‌گۆڕ و پەرەپێدانی دیالۆگ و پابەندبوون و پشتبەستن بە ئیرادەی زۆرینەی خەڵک، دەتوانێ که‌شوهه‌وایه‌کی شیاوتر لە نێوان حیزبە سیاسییە کوردستانییه‌کاندا پێک بێنێ.
به پێی ئەم بنەمایە هاوکاریی نێوان حیزبەکان، پێوەندیی به‌رده‌وام، یەکگرتوویی له کرده‌وه‌دا، ئیئتیلاف و پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوو، پێویستییەکی حاشاهەڵنەگره و داخوازیی سه‌رجه‌م گه‌لی کورده. کۆمه‌ڵه سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییه‌کان، خوازیاری ڕێزگرتن لە پلۆرالیزمی سیاسی و هاوئاهه‌نگ‌کردنی پێوەندیی نێوان حیزبە کوردستانییه‌کان به پێی بنەمای بەڕسمییەت ناسینی یه‌کتره. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی شەڕی ناوخۆ لە کوردستان گورزێکی کوشه‌نده‌ی لە بزوتنەوەی کوردستان وه‌شاندووه، دەبێ بە ئاشکرا به‌کارهێنانی زۆر و ده‌ست بردن بۆ چه‌ک له نێوان حیزبه کوردستانییه‌کان مه‌حکووم بکرێ.
کۆمەڵە هەوڵ بۆ هاوئاهەنگی، هاوکاری و یەکگرتوویی به کرده‌وه لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دیکه دەدا و پێڕه‌وکردنی ئەم سیاسه‌ته گرینگه بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی دەزانێ. بە لەبەرچاوگرتنی به‌شداری ژماره‌یه‌کی زیاتر له حیزبه کوردستانییه‌کان لە بزووتنه‌وه‌که‌دا، پێویستیی تۆمارکردنی مەنشووری حیزبەکان و پابەندبوونیان بە نۆڕم و ستانداردێکی دیاریکراو لەبواری دیالۆگ، هاوکاری و دیاریکردنی سنورگەلی دیاریکراو لە پێوەند له‌گه‌ڵ بەرژەوەندی گەلی کورد و بزوتنەوەی نەتەوەیی کوردستان، زۆرتر لەجاران لە ئارادایە.
سەبارەت بە نەتەوەکانی نێشتەجێی ئێران
ئێران وڵاتێکی فرەنەتەوەیە و ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دانیشووی ئێران زیاتر له هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستە. بناغه‌ی دەسەڵاتی دژی گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هێرشکردنه سەر نه‌ته‌وه‌ژێده‌سته‌کانی نیشته‌جێی ئه‌م وڵاته دانرا. کۆماری ئیسلامی لە سی ساڵ ڕابردوودا بە سازکردن و پێکهێنانی چه‌ندین دامەزراوه بە شێوەیه‌کی سیستیماتیک بزوتنەوە میللییه‌کانی گەلانی دانیشتووی ئێرانی سه‌رکوت کردووه و مافی نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ی زه‌وت کردووه. کۆماری ئیسلامیی ئێران به هێرشی به‌رینی نیزامی، میلیتاریزەکردنی ناوچەکان، ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵ و دەسگیرکردنی سەرەڕۆیانە و شکەنجەکردن، هه‌وڵی دا نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران که له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1357ی هه‌تاوی مه‌جالی خۆسازکردنه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خسابوو سه‌رله نوێ سه‌رکوت بکاته‌وه. وەرگرتنەوەی دەسکەوتەکان و له‌ناوبردنی فەزای ئازادی سیاسی، بە هێرش کردنه‌سه‌ر کورد، عەرەب، تورکمان و بەلووچ دەستی پێ‌کرد. کۆماری ئیسلامی بۆ چه‌سپاندنی هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و لاوازکردنی نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کان به هه‌موو هێزه‌وه که‌ڵکی له ئامرازه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌رگرت.
سەرەڕای سه‌رکوت کرانی به‌رده‌وامی گه‌لانی ئێران، بزوتنەوەی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی به‌هێزتر بووه. بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان لە کوردستان، خووزستان، ئارزەبایەجان، بەلووچستان و هتد ڕوو له گه‌شه‌ن و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئێران خوازیاری نه‌مانی ستەمی نەتەوەیی و کۆتایی پێهاتنی ملهۆڕی حکوومه‌تی ناوەندی، میلیتاریزم و شۆڤینیزمی قەومی و ئاینیی له ئێرانن.
هه‌ڵسووڕانی بێوچانی کۆمەڵە و هێزه چەپ و دیموکراته‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، پێکه‌وه ژیانی دڵخوازانه‌ی نەتەوەکان و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سه‌رکوتگه‌ریی نەتەوەیی، یارمه‌تی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە پێشکه‌وتووه‌کان ده‌دا و پێش به سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی نیوان نه‌ته‌وه‌کان که شۆڤینیزمی دەسەڵاتدار پیلانی بۆ ده‌گێڕێ، ده‌گرێ.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان داکۆکی له مافی دیاریکردنی چارەنووس له که‌مترین ئاسته‌وه تا پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی میللی بۆ نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران ده‌کا. کۆمەڵە و بزوتنەوەی کوردستان خۆیان بە هاوپشت و هاوپەیمانی هه‌موو نەتەوە ژێرده‌سته‌کانی ئێران بۆ ڕزگاری لە ستەمی نەتەوایەتی دەزانن. کۆمه‌ڵه خوازیاری هاوکاری نێوان نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کان له دژی حکوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ نەهێشتنی ستەمی نەتەوایەتییه. کۆمه‌ڵه خوازیاری پێکهاتنی هاوپه‌یمانییه‌کی به‌هێز له نێو نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی ئێران بۆ ڕوووخاندنی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دامه‌زرانی نیزامی فێدراتیو به پێی پێکه‌وه ژیانی دڵخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانه.
سه‌باره‌ت به پیلانی هێنانه‌گۆڕی باسی جوداییخوازی لە ئێران و مەسەلەی یەکپارچەیی خاکی ئێران
شۆڤینیزمی ئێرانی لە دەیەکانی ڕابردووه‌وه تا ئێستا له هێنانه‌گۆڕی باسی مه‌ترسیی جوداییخوازی و دانی دروشمی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئێران دژی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه خه‌باتکاره‌کان که‌ڵکی وه‌رگرتووه. سه‌رکوتکارانی نه‌ته‌وه‌کان چ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی پاشایه‌تی و چ له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هینانه گۆڕی ئه‌و باس و دروشمانه هه‌وڵیان داوه خەباتی نەتەوەکانی نیشته‌جێی ئێران بەتایبەتی نەتەوەی کورد سه‌رئاوژۆ پیشان بده‌ن. “مه‌ترسیی جودایی خوازی” و “پاراستنی یەکپارچەیی خاک” وەک به‌ردی بناغه‌ی ئیدیۆلۆژی شۆڤینیزم، هه‌م وه‌ک ئامرازی سەرکوتی خەباتی ئازادیخوازانەی نەتەوەکان به‌کار هێندراوه هه‌م بە هه‌موو هێز و وزه‌ی مادی و مەعنەوەییەوه بۆ حاشا کردن له فرەنەتەوە بوونی ئێران که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه. شۆڤینیزمی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌و باسانه‌ی بۆ چەواشەکردنی مێژوو و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان له نێو نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا هێناوه‌ته ئاراوه، و به سه‌رکوتی سیاسی و کولتووری و هه‌ڵاواردنی ئابووری، ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ کو‌لتوور و دین و مەزهەب و ئیدیۆلۆژی نه‌ته‌وه‌ی باڵادەست هاوشێوه‌یان بکا. داگیرکاری و سه‌رکوتکردنی نه‌ته‌وه‌کان له کرده‌وه‌دا، ئێرانی وه‌ک زیندانی نەتەوەکان لێکردووه که تێیدا مافه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانیان پێشێل ده‌کرێ. گەشەی ناهاوسەنگی ئابوریی لە بنا‌غه‌دا پیلانی شۆڤینیزم و حکوومه‌ته دەسەڵاتدارەکانی ئێرانە بۆ پێش‌گرتن به گه‌شه‌ی ئابووری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامان و سەرچاوە سروشتییەکانی نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کان.
ئەگەر ئێران نیشتمانێکی یەکدەستە، بۆچی دەوڵەتی ناوەندیی دژی بەشەکانی تری لەشکرکێشی دەکات؟ بۆچی ئەرتەش هەروەک هێزی داگیرکەر لە گەڵ خەڵکانی کورد، بەلووچ، عەرەب و… هەڵسوکەوت دەکات؟ بۆچی سەرچاوە و کانگاکانی ئەم ناوچانە چۆڵ، وێران و تاڵان دەکات؟ ئەم پارادۆکسە چۆن ڕوون دەکرێتەوە، بێجگە لەوەی ده‌سه‌ڵتداران خۆیان به داگیرکا‌ر و ئەو ناوچانەی ناوبران، شوناسێکی ژێردەستە و داگیرکراو قائیل دەبن؟
یەکپارچەیی خاکی ئێران، تەنیا بە بەڕەسمیەت ناسینی مافی نەتەوەیی نەتەوەکانی نیشتەجێی ئێران مومکین دەبێت. پرسیاری سەرەکی لەم پێوەندەدا ئەمەیە: ئەو نەتەوانەی کە تائێستا بێجگە لە سەرکوت و لەشکرکێشی سەربازیی و غارەتی سەرچاوە و سامانەکانیان و لەوەش خراپتر ژینۆسایدی فەرهەنگی، لەم یەکپارچەیی خاکە هیچ بەشێکیان نەبووە، بۆچی دەبێت بۆ پاراستنی تێ‌بکۆشن؟ ڕاگرتنی یه‌کپارچه‌ی خاکی ئێران له داهاتوودا تەنها بە دابین‌کردنی مافی یه‌کسانی نەتەوه‌کان و دامەزراندنی سیستمێکی فیدراڵ و دیموکراتیک مسۆگه‌ر ده‌بێ. سەرکوتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی نه‌ته‌وه‌کان لێکته‌رازان خێراتر ده‌کا. هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌کان له 30 ساڵی ڕابردوودا ئاکامی پێچەوانەی لێکه‌وتووه‌ته‌وه و وشیاری نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئازەری، بەلووچ، عەرەب و تورکمان، وەک ئه‌سڵێکی نه‌گۆڕاوی لێهاتووە.
لە ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه پیلانی هێنانه‌گۆڕی باسی جیایخوازی و وتنه‌وه‌ی دروشمی پاراستنی یەکپارچەیی خاک بە بێ قبوڵکردن و ڕاگەیاندنی ڕاشکاوانە و بێ ئه‌ملاوئه‌ولای مافی نەتەوەکانی نیشته‌جێی ئێران له کرده‌وه‌دا ئیدیۆلۆژی سەرکوت و داگیرکاری نیزامین. دووپات کردنەوی ئه‌و باسانه به هه‌ر مه‌به‌ست و بیانویه‌ک لە لایەن هه‌ر حیزب و گرووپ و لایه‌نه‌ک وەک پشگیری لە حکوومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی دیکتاتۆری و پشت‌کردن لە خەباتی گه‌لانی ئێران ده‌ژمێردرێ.
- کۆمەڵە و مەسەلەی فدرالیزم، ئاڵترناتیڤی شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئێران و کوردستان
پرەنسیپی سەرەکی کۆمەڵە بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمەڵگایەکی نوێ لە کوردستان، بەشداریدانی ڕاستەوخۆ و بەرینی جەماوەری خەڵک لە دیاریکردنی چارەنوسی سیاسییاندایه. ئیرادەی ڕاستەوخۆی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و توانای واقیعی هێزە کۆمەڵایەتییەکان په‌رلەمان و دیکه دامەزراوە مه‌ده‌نییه‌کان دیاری دەکا. کۆمه‌ڵه له هەوڵی به‌شداریدانی به‌رینی خه‌ڵک بۆ ده‌سته‌به‌رکردن و داکۆکی له مافه‌کانیانه و ئیراده و به‌شداری راسته‌وخۆی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ زه‌مانه‌تی پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانیان بێ. خه‌بات و هه‌ڵسووڕانی کۆمەڵە لەگەڵ وشیاری و بەشداری ڕاسته‌وخۆی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان گرێی خواردووە.
ئاڵترناتیڤی ئێمە دامه‌زرانی سیستمێکی فیدراڵی له داهاتووی ئێرانه، و له کوردستان حکوومه‌تی فیدراڵی کوردستانە کە سه‌رجه‌م ناوچەکانی نیشته‌جێ بوونی گه‌لی کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له خۆ بگرێ و به نیزامی دیموکراسی په‌رله‌مانی به‌ڕیوه بچێ. فیدرالیزم ڕێککه‌وتنێکی کۆمەڵایەتی سیاسییه که خۆی به پێی هاوسه‌نگی و هاوته‌رزای نێوان هێزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پیشان ده‌دا. فیدرالیزم له کرده‌وه‌دا بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان و هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگا، ده‌سته‌به‌رکردنی ڕاده‌یه‌ک له ئازادی نه‌ته‌وه‌یی، دیموکراسی، ئازادییه و له بواری سیاسی و ئابوورییدا ئه‌منییه‌تی تێدا به‌دی ده‌کرێ. به پێی ئه‌وه فدرالیزم دەبێ لەگەڵ پێکهاتەی مێژوویی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگی و جوگرافیایی نەتەوەکانی نیشته‌جێی ئێران هاوته‌راز و بە ئاشکرا و به ڕوونی دیاری بکرێ.
کۆمه‌ڵه ڕایدەگەیەنێ بنەمای پێکەوە ژیانی دڵخوازانه و بەشداری‌کردن لە دانانی بناغه‌ی ئێرانێکی ئازاد و دیموکراتیک و فدراتیو، دەبێ ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدا بگونجێ.
1. بە ڕەسمییەت ناسینی ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی ئێران، چ لە ڕووی دیاریکردنی پێکهاتەی سیاسی، فەرهەنگی و ئابوریی له چوارچێوەی هەرێمیی و چ لە ڕووی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەیی.
2. مافی بەشداری‌کردن لە په‌سندکردنی شێوازی سیستمی سیاسی گشتی ئێران، بەشداری‌کردن لە سیاسەتگوزاری و داڕشتنی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات. بۆ وێنه لە ڕێگەی پێکهێنانی مه‌جلیسی سێنا بۆ نوێنەرانی هەرێمە فێدراڵه‌کانی ئێران.
3. دابەشکردن و جیاکردنەوەی هێره‌می ده‌سه‌ڵات له لایه‌ک له نێوان ناوچه فیدراڵه‌کان و لە لایەکی دیکه‌وه لە نێوان دوو هێزی یاسادانەر، بەڕێوەبەر و دادوەرییەوە لە ئاستی فیدراڵ و هەرێمەکاندا.
4. هەڵوەشاندنەوەی دابه‌شکرانی ئه‌و پارێزگانه‌ی به پێی هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی به‌ش کراون و سه‌رله‌نوێ داڕشتنەوەیان له‌سه‌ر بنەمای خواست و ئیرادەی نیشته‌جێبووانی ئەو ناوچانە و، لەسەر بناغه‌ی بڕیاری زۆرینەی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه بۆ دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی و ڕه‌چاوکردنی مافی کەمایەتییە نەتەوەییه‌کان و هه‌روه‌ها مافی شارۆمەندانی دانیشتوانەکه‌ی.
5. دابەشکردنی داهاتی خالسی ساڵانەی فیدراڵی ئێران بە ژماره‌ی دانیشتووان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی به پێی سیاسه‌تی حکوومه‌تی ناوه‌ندی له باری ئابووریی و کولتورییه‌وه دواکه‌وتوو ڕاگیراون. پێکهێنانی “خه‌زانه‌ی هاپشتی” هاوبەش لە نێوان ناوچه فیدراڵه‌کان و دەوڵەتی فیدراڵ بۆ یارمەتی گەیاندن بە ناوچه گەشەنەکراوه‌کان. مه‌به‌ست له پێهێنانی خه‌زانه‌ی هاوپشتی ده‌بێ پێکهینانی بارودۆخی گونجاو و به‌رابه‌ر بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری یه‌کسان بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی ئێران بێ. ڕیگه‌پێدان به وەرگرتنی ماڵیات و به‌شداربوون لە داهاتەکانی ناوچه‌کان
6. دیاریکردنی ده‌سته‌ی دادوه‌ری بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان دەوڵەت و هەرێمەکان، یان لە نێوان هەرێمەکاندا
7. دامه‌زرانی سیستمی هەڵبژاردن به پێی ڕیژه. هه‌ر حیزب و ئیئتیلافێکی سیاسی که ده‌سه‌ڵاتی به‌سته‌وه بوو، نابێ مافی گۆڕانی ڕێژەیی وتەبێژانی نەتەوەکانی ئێران لە ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی فیدراڵ و هەرێمەکاندا بێ و ئەم یاسایه دەبێ لە یاسای بنەڕەتی فیدراڵ و هەرێمەکاندا زه‌مانه‌ت بکری.
8. دابەشکردنی ئیداره و دامەزراوە فیدراڵییه ناوەندییه‌کان لە هه‌موو هەرێمەکانی ئێران و دابه‌شکردنی به‌رپرسایه‌تی و پۆسته‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵ لە نێوان وتەبێژانی نەتەوەکانی ئێران به پێی ڕیژه‌ی دانیشتوانی ناوچه فیدراڵه‌کان و بایخه‌دانی تایبه‌ت به نەتەوە غەیره فارسەکان و بە قازانجی ژنان بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ژێرده‌سه‌ییان.
9. زه‌مانتکردنی سیتمی فیدراڵی لە یاسای بنەڕەتی، به ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونەوە لە کاتی هەڵوەشانه‌وه یان ڕه‌چاونه‌کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی ڤیتۆ کردن بۆ نوێنەرانی نەتەوەکانی نیشته‌جێی ئێران لە کاتی ئاڵوگۆڕهێنان لە یاسای بنەڕەتی.
10. زه‌مانه‌تی ڕەسمی و میللی و هاوشان بوونی زمانی فارسی، کوردی، ئازەری، بەلووچی، تورکمانی، عەرەبی بۆ ئۆرگانە فیدراڵه‌کان لە یاسای بنەڕەتی و دسته‌به‌رکردنی مافی به‌کارهێنانی زمانی دایکی نه‌ته‌وه‌کان و به‌ڕیوه‌بردنی کولتوریان لە سەرتاسه‌ری ئێران بۆ هەموو دانیشتوانی ئێران لە “یاسای زمانەکانی ئێران”، هه‌ڵوه‌شنادنه‌وه‌ی سیستمی زۆره‌ملی فێرکردنی “زمانی هاوبەش” (هەر دانیشتوویه‌کی ئێران دەبێ دوو زمان لە زمانەکانی ئێران فێر بێ، زمانی یەکەم زمانی پەروەردە و ئیداری و رەسمی ناوچه‌ی نیشتەجێبوونییه‌تی و زمانی دووهەم دڵخواز دەبێ.
11. په‌سندکردنی سێکۆلاریزم و جیایی دین و ئیدیلۆژی لە دەوڵەت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕه‌سمی یان ناڕه‌سمی بوونی ئایینێک له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران و بێلایه‌نی حکوومه‌تی فێدراڵ له داکۆکی یان دژایه‌تیکردنی ئایین یان ئیدۆلۆژییه‌کدا. تایبه‌ت.
کۆماری فیدراڵی کوردستان کە پێکهاتەی سیاسی و حکوومه‌تیی هەڵبژاردەی ئێمەیە، بنەما و بەهاکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و سیستمی دیموکراتیک کە لەم بەرنامەیەدا هاتووە، وەک بنەماسەرەکییەکانی خۆی بەڕەسمییەت دەناسێت و بۆ بەدامەزراوکردنی، خۆی بە بەرپرس دەزانێت.
کۆمەڵە و بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵوگۆڕەکانی کوردستان کە زیاتر لە ڕابردوو بەرەو کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن تر و ئەمڕۆیی تر هەنگاوی هەڵێناوە، بوونی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە بوارە جۆراجۆرەکاندا بووەتە راستییەکی حاشاهەڵنەگر. بوون و گەشەی بزوتنەوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان، هیوای دواڕۆژێکی گەشتر دەدات. ئەم دیاردەیە کە تەنانەت لە ساڵی 57 چەندان ئیمکانی دەرکەوتن و پێکهاتنی نەبوو، وردە وردە بەشێکی گرنگ لە ژیانی سیاسی کوردستان بۆ خۆی تەرخان کردوە.
بزوتنەوەی ژنان، بەشێکی بەرین لە ژنانی خوێندەوار و ئازادیخوازی بۆ گۆڕەپانی خەبات بۆ ڕزگاریی راکێشاوە. حوزوری ژنانی خەباتکار لە گۆڕەپانی سەراسەری و تەنانەت جیهانییش، هێز و بڕێکی زیاتری بە بزوتنەوەی ژنانی کورد بەخشیوە.
بزوتنەوەی کرێکاران و جووڵە ناڕەزاییەکان و دەرکەوتنی ژمارەیەک وەک هەڵسوڕاوانی کرێکاری، بزوتنەوەی کرێکارانی هەنگاوێک بەرەو پێشبردوە.
بزوتنەوەی خوێندکارانی کورد و حوزوری کارای ئەوان لە خەباتە خوێندکارییەکان لە زانکۆکانی ئێران، لەدایکبوونی دەیان بڵاوکراوە، کاتنامە و وێبلاگ و… لەلایەن ئەوانەوەو، ئەو بزوتنەوەیەی وەک بزوتنەوەیەکی هیوابەخش لێکردوە.
بزوتنەوە مەدەنییەکان لە “ئێن جی ئۆ”کان، ڕێکخراوە ئەدەبییەکان، ئەنجومەنەکانی ژینگە، بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و زیندانیانی سیاسی و حوزوری لاوان و… خۆیان ده‌رخستووه.
ئەم بزوتنەوە کۆمەڵایەتییانە کۆمەڵگای کوردستانیان ڕێکخراوتر، مۆدێرنتر، سیاسی‌تر و تێکالاوتر کردوە. دەوڵەمەندکردن و بەشداری لە رێکخستنی ئەم بزووتنەوانە لە سەرەکیترین ئەرکەکانی کۆمەڵە لەکوردستانە. رەسالەتی کادرەکان، هەڵسوڕاوان و ئەندامانی کۆمەڵە لە کوردستان، هاوکاری، بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئەم بزوتنەوانەیە.
نەکردنی ئەم بزوتنەوانە بە تریبونی پاگەندەی حیزبی و بە رەسمییەت ناسینی سەربەخۆیی ئەوان.
بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان کە لە ژێر کاریگەری بزوتنەوەی نەتەوەیی و سیاسی گشتیدان، پێویستیان بەهاوکاری، هاوئاهەنگی و پێوەندی خەباتکارانەی هاوبەش هەیە. بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن سیمای بزوتنەوەی نەتەوەیی زیاتر لە جاران مۆدێرنتر و دیموکراتیک تر بکەن.
کۆمەڵە خۆی بە حیزبی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەزانێت و لە بنەڕەتدا توانا و قورسایی سیاسی خۆی لە پەرەئەستاندنی ئەم بزوتنەوانەدا دەبینێتەوە.
سیاسەتی کۆمه‌ڵه لە به‌رانبه‌ر خەباتە کرێکارییەکانی کوردستان
لەکوردستان، پاش رێبەندانی 57 شاهیدی خەباتی کرێکاری و ڕێکخراوە کرێکارییەکان و هەڵسوراوانی بووین. هەرچەند دەرکەوتنی ئەوانە بۆ پاش سەردەمی ئیسڵاحاتی زەوی لە ئێران دەگەڕێتەوە و لە ئەدەبیاتی ئەو سەردەمەدا رەنگی داوەتەوە، بەڵام هێرشی رژیم بۆ سەرکوردستان و شکڵ‌گرتنی بەرگری خەڵک دژی ئەوە و دەستپێکردنی شەڕی چەکدارانە، تەواوی شێوەکانی تری خەبات، لەوانە خەباتی کرێکاری خستە ژێر کاریگەریی خۆیەوە.
ئێستا خەباتی کرێکاری لە کوردستان بە شێوەی پەرش وبڵاو لە ناوچەگەلێکی کوردستان بوونی هەیە. بەرنامەی ستراتیژیکی رژیمە دەسەڵاتدارەکانی ئێران و بەتایبەتی لە سێ دەیەی دواییدا لەلایەن کۆماری ئیسلامی بۆ ناپیشەسازی هێشتنەوەی کورستان و رێگرتن لە بەڕێوەچوونی هەر پرۆژەیەک و سەرمایەگوزاری گەورە، زەربەیەکی راستەوخۆی لەسەر شکڵگرتن و دەوامی بزوتنەوەی کرێکارانی کوردستان وەک چینێک، بەجێهێشت. ئەگەرچی پەرەئەستاندنی پێوەندییەکان و هەڵکشانی دووبارەی بزوتنەوەی سەندیکایی لە ئێران، یارمەتیدەری بەرجەستەبوونی خەباتی کرێکارانی کوردستان بووە، بەڵام ئەم خەباتە هێشتا پێویستی بە پێگەیشتنی دەرونی خۆی و ڕابه‌رانی کارامە و سەراسەری هەیە لەکوردستاندا. ناسینی دروستی قۆناغەکانی خەباتی کرێکاری و بارودۆخ و قورسایی کۆمەڵایەتی و سیاسی کرێکاران لەکوردستان، لە هیدایەت کردنی خەباتی کرێکاران بۆ بەدەستهێنانی داخوازییە رۆژانەکانیان و سەلماندنی مافە ئینسانییەکانیان، دەورو نەقشێکی دیاریکەری هەیە.
کۆمەڵە حیزبی رێکخەڕ، پشتیوان و بەرگریکاری خەباتی کرێکارانی کوردستانە و، بۆ بەڕێکخراوکردنی بەربڵاوو بەهێزکردنی بزوتنەوی کرێکاری لە هاوکێشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردستان هەوڵدەدات. حوزوری چالاکانە و بەشداری لە خەباتی کرێکاری و پشتیوانی لە چالاکی هەڵسوڕاوان بۆ پێکهێنانی تەشەکولە سەربەخۆ کرێکارییەکان لە ئەرکە گرنگەکانی ئێمەیە.
کۆمەڵە و بزوتنەوەی ژنان
بەلەبەرچاوگرتنی گۆڕانکارییە قوڵەکانی کۆمەڵگای کوردستان و، سەرەڕای دەسەڵاتی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی، پێگەی ژن لەم کۆمەڵگایە، چ لە نێو بزوتنەوی نەتەوەیی دیموکراتیکی کوردستان و چ لە نێو حیزبەکاندا بە ئاستێکی باڵاتر، کۆمەڵایەتی تر و سیاسی تر گەیشتوە. لە رێبەندانی 57دا بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ژن بە خێرایی گۆڕانی بەسەرداهات. کۆمەڵە لە کوردستان زیاتر لە هەر جەرەیانێکی سیاسی دیکە، وەک حیزبی ڕزگاری ژنان و حیزبی داکۆکیکاری مافەکانی ژنان ناسرا. بەشداری ژنان لە دواڕۆژی ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی رێبەندانی 57 لەکوردستان و پاش ئەوەش بەشداری بەرین و قارەمانانەی ئەم نەوەیە لە بزوتنەوە و بەتایبەتی لە ریزەکانی کۆمەڵەدا، رواڵەتێکی ئینسانی تر و بەڕابه‌ریخوازانە تری پێ بەخشی. ژنان لەکوردستان لە سەنگەرەکانی بەرگری چەکدارانە، لە زیندانەکان و مەیدانەکانی ئێعدام و لە خۆپیشاندانەکان و ئەو تەشەکولە نوێیانەی کە دروست دەبوون، درەوشانەوەو بۆ هەمیشە فەسڵێکی پڕ لە شانازییان بە مێژووی ئەم نەتەوەیە زیادکرد.
ئێستاکەش ژنان لەچاو جاران زیاتر خوازیاری بارودۆخێکی باشتر و سەقامگیرترن. بەشداری ژنان لە بوارە کۆمەڵایەتی و سیاسی و فەرهەنگی و ئەدەبییەکان و لە نێو ڕێکخراوە خۆڕسک و سەربەخۆکاندا لە کوردستان، ئەم دیاردەیەی زیاتر دەوڵەمەند کردوە. دەرکەوتنی سیما جۆراوجۆرە ئەدەبی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زانستییەکانی ژنان لە کوردستان و دواڕۆژی پەرەسەندنەکەی، لە بارودۆخی ئێستا و داهاتوودا، قورساییەکی زیاتر بە پێگەی ژنان لەم کۆمەڵگایە دەبەخشێت. حوزوری نەوەیەک لە ژنانی خەباتکاری کوردستان لە خەباتی سەراسەری ژنانی ئێران و هەروەها لە رەهەندگەلی نێودەوڵەتی نیشانەی ئەوەیە کە بزوتنەوەی فێمینیستی و بەڕابه‌ریخوازانە لە کوردستان بەربڵاوتر و بەهێزتر بووە. ئەم بارودۆخە بۆ کۆمەڵە دەرفەتگەلێکی نوێ دەخولقێنێت کە بە توانا و زەرفیەت و متمانە بەخۆبوونێکی زیاترەوە، زیاتر پەرە بە ئەندێشە مرۆیی و پێشکەوتووانەو بەڕابه‌ریخوازانەکان بدات.
کۆمەڵە بزوتنەوەی ژنان لەکوردستان، بە بەشێک لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان دەزانێت کە لەم دەورەیەدا ئیمکانی گەشە و باڵاکردنی پەیداکردوە. کۆمەڵە لەم بزوتنەوەیە بە تەواوی پشتگیری دەکات و گەشەکردنی بزوتنەوەی ژنان نیشانەیەکە لە دروستبوونی سیاسەت و ئاراستەی کۆمەڵە لە ئاڵوگۆڕەکانی ساڵی 57 و بە دوای ئەوەدا لەکوردستان. خۆشبەختانە ئەم فەرهەنگە لە کوردستان رۆژ بە رۆژ روو لە پەرەسەندنە. ژنان بوارگەلی کۆمەڵایەتی، سیاسی و زانستییەکی نوێ داگیردەکەن و لە نێو حیزبەکاندا و لە ڕابه‌ریی سیاسییاندا شوێن و پێگەیەکی باشتر دەستەبەردەکەن. زیاتر لە دوو دەیە پایەداری ژنانی خەباتکار و چەپ و سوسیالیستی کوردستان کە بەشێکی گەورەیان لە ریزەکانی کۆمەڵەدا خەباتیان کرد، لە زیندانەکان، لە تەشکیلاتە نهێنییەکان و لە ریزەکانی پێشمەرگەی کۆمەڵە، شانازییەکە کە بەسەر ناوچەوانی بزوتنەوەی ئێستای ژنان لەکوردستاندا، دەدرەوشێتەوە.
ئێمە خوازیاری بەڕابه‌ری ژن و پیاو لەهەموو بوارە کۆمەڵایەتی، کاریی، سیاسی و خێزانییەکانیدان. ئێمە خۆمان بە پشتیوان و بەرگریکاری بزوتنەوەی ژنان بۆ دەستەبەرکردنی مافی یەکسان لە گەڵ پیاوان دەزانین و بۆ بەهێزکردنی ئەم خەباتە تێدەکۆشین. هەرچەشنە هەڵاواردن و ئاپارتایدێکی قانونی و شەرعی کۆماری ئیسلامی دژ بە ژنان نامرۆڤانەیە و دەبێت هەڵبوەشێتەوە.
ئێمە خوازیاری بەرقەراری میکانیزمی “هەڵاواردنی پۆزەتیڤ” لەسەر پیاوان و بەقازانجی ژنان بۆ نەهێشتنی نابەڕابه‌رین.
4. کۆمەڵە و ستراتیژی سوسیالیستی و پەرەپێدانی دیموکراسی (سوسیالیزمی دێموکراتیک)
کۆمەڵە حیزبی چەپ و سوسیالیستی خەڵکی کوردستانە کە بۆ ڕزگاری لە چەوساندنەوە و کۆیلەتی ئینسان بەدەستی ئینسان خەبات دەکات. داڕشتنی بەهاکانی سوسیالیزمی دیموکراتیک و هەوڵدان بۆ بەدیهاتنی، بە ئەرکە سەرەکییەکانی خۆی دەزانێت.
ئامانجی کۆتایی ئێمە، بەشداری لە بەرقەرارکردنی سوسیالیزمێکە لەسەر ئەساسی دیموکراسی، عادڵانە و لێوان‌لێو لە هاوپەیمانی و پێکەوژیان و برایەتی لەنێوان ئینسانەکان و پێکهێنانی ریفاە لە ژیانی ئەواندا.
هاوسەنگی هێز و بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و، هەروەها راستییەکان نیشانی دەدات کە کوردستانی ئێران لە سەروبەندی ئاڵوگۆڕێکی سوسیالیستی، یان رزگاربوون لە چنگی تەواوی ئاسەوارە نەگەتیڤەکانی سەرمایەداریدا نیە. کۆمەڵە بە درەک کردنی ئەم فاکتە گرنگە لە بارودۆخی ئێستادا دەتوانێت ئەولەوییەتەکانی رەوتی سوسیالیستی خۆی دووبارە پێناسەبکاتەوە و رێگەنەدات جارێکی دیکە یۆتۆپیای خەیاڵی، کۆمەڵە لە سەرقاڵبوون بە مەسەلە واقیعی و راستیی و هەنووکەییەکانی کۆمەڵگاکەی غافڵ بکات. ئێمە بە جەختکردنەوە لەسەر ئیسڵاحاتی قووڵی ئابوریی و سیاسی بۆ گەیشتن بە عەداڵەت و بەڕابه‌ری کۆمەڵایەتی تێدەکۆشین.
ئێمە وەک حیزبێکی کوردستانی چەپ و سوسیالیست، خۆمان بە دۆست و هاوپەیمانی رەوتە سوسیالیستی و عەداڵەتخوازەکانی باقی نەتەوەکانی ئێران و جیهان دەزانین. کۆمەڵە لە هەر بزوتنەوەیەکی حەقخوازانە لە جیهان بۆ گەیشتن بە مافی خۆی پشتیوانی دەکات و بە دوای ئەوەیە کە لەگەڵ ئەم بزوتنەوانە پێوەندی بگرێت و لە ئەزمونەکانیان بۆ بەهێزکردنی بزوتنەوەی کوردستان لە ئاستی ناوخۆ‌و نێودەوڵەتی سود وەرگرێت.
کۆمەڵە لەکوردستان خەبات بۆ ڕزگاری لە ستەمی نەتەوەیی تا پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی نەتەوەیی بە مافی حاشاهەڵنەگری ئەم خەڵکە دەزانێت و بە ئەرکی خۆی دەزانێت بۆ بەسەرکەوتن گەیاندنی ئەم خەباتە عادڵانەیە، بەرنامەڕێژی بکات و بەجیدی هەوڵی بۆبدات. ئێمە تێدەکۆشین فەرهەنگی مافی دیاریکردنی چارەنوس، چ لەنێو خەڵکی کوردستان و چ لە نێو باقی گەلانی ئێران رەواج بدەین و ئەم پرەنسیپە دیموکراتیک و بەڕابه‌ریخوازانەیە سەبارەت بەمەسەلەی نەتەوەیی، وەک فەرهەنگێکی گشتی لێبکەین.
لە ڕوانگه‌ی ئێمەوە کوردستانی ئێران، لە بارودۆخی ئێستادا نەک تەنیا لە سەروبەندی پێکهێنانی ئاڵترناتیڤ و دەسەڵاتێکی سوسیالیستی نییە، بەڵکو سەرکوتکاریی دەیان ساڵە و رێگرتن لە بەرەوپێشچوونی پرۆژە گەورە ئابورییەکان و غارەت و تاراجی سەرمایە سروشتییەکان و کانگاکانی کوردستان، ئەم کۆمەڵگایەیە هەمیشە لە قۆناغێکی دواکەوتووتر لە رووی ئابورییەوە هێشتوتەوە. بە واتایەکی دیکە، هەڵوەشاندنەوەی مالکیەت، رکابەری و بەگشتی ئابوری سەرمایەداری ناتوانێت لە دەستوری کاری ئەمڕۆکە و خێرای ئێمە قەرار بگرێت. لە بارودۆخی ئێستادا ئێمە دەتوانین و پێویستە کە لەسەر ئیسڵاحاتی قوڵی ئابوریی سوور بین و جەخت لەسەر پێشکەوتنی ئابوریی و موناسەباتی بەرهەمهێنانێکی عادڵانەتر بکەینەوە، تا ئیمکانی رێکخستنی دیموکراتیک و بەربڵاوی خەڵک، کرێکاران و هەموو چەوساوەکان فەراهەم بکەین.
هاوئاهەنگی، دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ باقی جەرەیاناتی چەپ، دیموکرات و ئازادیخواز لە باقی بەشەکانی تری کوردستان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. هەروەها تەواوی هێزە پێشەکەوتوو و سوسیالیست و دیموکراتەکانی ئێران، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە هاوپەیمانی خۆمان دەزانین و لە خەباتی ئەوان بۆ پێکهێنانی عەداڵەت و دیموکراسی پشتیوانی دەکەین، بەتایبەت لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستدا کە لەسەروبەندی ئاڵۆگۆڕێکی جیدی دایە.
هاوهەنگاوبوون لەگەڵ هێزە چەپ و دیموکراتەکان وەک پێویستییەکی ئەمڕۆیی لێهاتووە.
پلۆرالیزمی سوسیالیستی
جیاوازی دیدگا نەزەری و فیکرییەکان، لە نێوان لقە سوسیالیستییە جیاجیاکان و دیدگا سیاسییەکاندا راستییەکە. پلۆمیک و دیالۆگی سازندە دەتوانێت ئەدەبیاتی سوسیالیستی دەوڵەمەند بکات و ئەوان لە خەباتی عەینی و کۆمەڵایەتی پێکەوە نزیک بکات.
ئێستاش لە کوردستاندا بوونی لقگەلێکی جۆراجور کە بانگەشەی چەپ و سوسیالیستی دەکەن، راستییەکە. ئەوەی کە رەوتێک نوێنەرایەتی کۆی جەرەیانی چەپ بکات، هی ڕابردووە. بەخشنی میداڵیای چەپ بە خۆ‌و تۆمەتبارکردنی ئەوانیتر بە دژایەتی لەگەڵ “کرێکار و کۆمۆنیزم” لە جەرەیانی سوسیالیستی و چەپ لەکوردستان، بێجگە لە پەرتەوازەبوونی سەرمایە ئینسانییەکانی ئەو جۆرە بزوتنەوەیە و بێجگە لە هەڵگیرسانی دوژمنایەتی و پەراوێزکەوتنی کۆمەڵایەتی رەوتی چەپ، هیچ دەرەنجامێکی تری نەبووە.
ئێمە بڕوامان بە پلۆرالیزمی سوسیالیستی و هاوکاری لەنێوان لقە جیاجیاکانی چەپ و سوسیالیزم لە کوردستاندا هەیە. پێویستە کە دیالۆگێکی جیاواز لە ڕابردوو، لە نێوان رەوتگەلێک کە بانگەشەی چەپ و سوسیالیزم دەکەن، بەرقەرار بێت. “ئیسم”گەلێک کە لە فەرهەنگی چەپی سوننەتیدا لەپشت سەری یەکەوە ریزدەکرێن تا نەیارەکانیانی پێ تۆمەتباربکەن، دەبێت فڕێبدرێت و باس لە دیالۆگی شارستانییانە و مەسئولانە بکرێت. دێرزەمانێکە کە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کرێکار و کۆمۆنیزم وەک ئامرازی سڕینەوەی نەیارەکانی لێهاتووە، کە بەداخەوە مێژووی چەپ لە ئێران و لەکوردستان و بەتایبەت لەم دەورەیەی دوایدا چەندین نمونەی لەو شێوەی هەیە.
بلوغی فیکری و نەزەری و پتەوبوونی پێگەی کۆمەڵایەتی چەپ لەکوردستان، لە رێگەی هەوڵی هاوبەش و دیالۆگی سازندە مومکین دەبێت. دەورەی داهاتوو، چەپ بە رەخنەی قوڵ و پچڕانی یەکجاری لەم بەناو پلۆمیکە باوە دەتوانێت بواری کاری هاوبەش فەراهەم بکات.
لەگۆڕەپانی سیاسی ئێران‌دا
کۆمەڵە هەروەک هەر حیزب و رەوتێک چەپ و شۆڕشگێڕ و دیموکرات، بۆ روخانی رژیمی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتیک، فدراتیو و پلۆرالیستی لە ئێران خەبات دەکات. کۆمەڵە بە پشتیوانی و بەشداری چالاکانەی خۆی لە خەباتی ئازادیخوازانە دژ بە رژیم ئیسلامی هەروا درێژەدەدات. پشتیوانی لەهەر چەشنە جوڵە و خەباتێکی جەماوەریی خەڵک و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، کرێکاران، ژنان، نەتەوە ستەملێکراوەکان، رۆشنبیران، خوێندکاران، کەمایەتییە کۆمەڵایەتییەکان و لاوان دەکات و بۆ بەهێزکردنی ئەو بزوتنەوانە هەوڵدەدات.
کۆمەڵە وەک رەوتێکی چەپ و سوسیالیست، چارەنوسی رەوتی چەپی ئێرانی پێ گرنگە و خوازیاری زۆرترین هاوکاری و هاوئاهەنگییە لە گەڵیان. ئەگەرچی کۆمەڵە لە حیزبێکی سیاسی سەراسەریدا بەشداری ناکات، بەڵام بەهێزکردنی رەوتی دیموکرات و سوسیالیستی لە ئێران بە بەشێک لە ئەرکەکانی خۆی دەزانێت و بەشداری چالاکانەی سیاسی لەهاوکێشە سیاسییەکانی ئێران بە کاری خۆی دەزانێت.
ئێمە لە ئێران‌دا بۆ بەهێزکردنی خەباتی سەراسەری دژی کۆماری ئیسلامی، بڕوامان بە پێکهێنانی بەرەی دیموکراتیکی خەڵکییە. کۆبوونەوەی بەرینترین هێزەکانی لایەنگری رووخان، دەتوانێت بە بزوتنەوەی سەراسەری توانا و زەرفیەتێکی نوێ ببەخشێت. لەم نێوەندەدا بەهێزکردنی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییە دیموکراسیخوازییەکان، کرێکاران، ژنان، گەلانی ستەملێکراوو خوێندکاران و رۆشنبیران، بەشێک لە ئەرکەکانی کۆمەڵە دەبێت.
کۆمەڵە هەروەها بەڕەسمییەت ناسینی مافی نەتەوەیی خەڵکی کوردستان و بەرگری لە خەباتە دیموکراتیک و ئازادیخوازانەکەی بە تاقە مەرجی چوونە ناو هەر ئیئتیلافێکی سەراسەری لە ئێران دەزانێت.
بزوتنەوی کرێکاریی ئێران
کۆماری ئیسلامی، بە سەرکوتی کرێکاران، وەرگرتنەوەی دەسکەوتەکانی راپەڕینی رێبەندان، سەپاندنی قانونی کارێکی دژە کرێکاریی، دەستبەسەرکردنی بەرینی ڕابه‌رانی کرێکاران و ئەشکەنجە و ئێعدامی ئەوان، هێرش بۆ سەر کۆبوونەوە کرێکارییەکان، رێگاگرتن لە پێکهێنانی تەشەکولە کرێکارییە سەربەخۆکان و سەپاندنی دشوارترین ژیان بەسەر بنەماڵە کرێکارییەکان، دەسەڵاتی دژە کرێکار و دژە خەڵکییەکەی خۆی سەپاندووە. بەڵام بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران بە تێپەڕکردنی زەمەن، زیاتر لە جاران بووەتە بزوتنەوەیەکی گەشەکردوی سەربەخۆی کرێکاریی.
لەماوەی ئەم ساڵانەی دوایدا، ئاخێزی دووبارەی بزوتنەوەی سەندیکایی لە ئێران، بە چالاکی دووبارەی سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحیدی تاران و دەوروبەر و هەروەها سەندیکای کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە، گەیشتە تروپک و توانایەکی نوێوە. ناسینی زەرفیەت و پۆتانسیەلی واقیعی بزوتنەوەی کرێکاری و دانانی لە پێگەی خەباتە سەراسەرییەکان بۆ روخان لە ئێران، مەرجی پێویست بۆ گرتنەبەری تاکتیکێکی دروستی سیاسییە. بەداخەوە لە دوو دەیەی ڕابردوودا شاهیدبووین کە لەلایەن بەشێک لە جەرەیانگەلی چەپ، بزوتنەوەی کرێکاریی وەک ئامرازێک بۆ مشتومڕە ناوخۆییەکانی حیزبەکان بەکارهاتووە و توانا و زەرفیەت و پێگەی واقیعی بزوتنەوەی کرێکاری لەبەرچاو نەگیراوە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پشتگیری لە بزوتنەوەی کرێکاریی ئێران و بزوتنەوەی سەندیکاییەکەی، لە داخوازی کرێکاران بۆ زیادکردنی حەقدەستەکانیان و مافی پێکهێنانی سەندیکا و ئیتیحادیە و هەرچەشنە دامەزراوەیەکی کرێکاری ده‌کا. کۆمه‌ڵه هاوکات هه‌وڵ ده‌دا که په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ڕابه‌راه‌کانی ببێ و پێکهێنان و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ و له‌و بڕوایه‌دایه که کرێکاران و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ده‌بێ پشتیوانی له خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد بکه‌ن.
به‌شی دووهه‌م: ڕوانگه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر پرسه گرینگه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
یه‌که‌م: بایه‌خ و بنه‌ماکانی سیستێمی دیموکراتیک
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پابه‌ندی بایه‌خه دیموکراتیکه‌کانه و بۆ دامه‌زراندنی نیزامێکی سیاسیی دیموکراتیک هه‌وڵ ده‌دا. خه‌بات دژی دیکتاتۆری له هه‌موو قاڵبه سیاسی و ئیدۆئۆلۆژیکه‌کانیدا یه‌کێک له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵه له کوردستانه. په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی دیموکراتیک، ڕێزگرتن له مافی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان و په‌ره‌پێدانی تێگه‌یشتنی دیموکراتیک له په‌یوه‌ندییه‌کانی خانه‌واده‌کاندا و له کۆمه‌ڵگادا هه‌وڵێکی به‌رده‌وام و کارێکی پڕبه‌پڕی پێویسته. به‌تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران به هه‌موو توان و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه پێشێل‌کرانی ماف و ئازادییه فه‌ردییه‌کانی په‌ره‌پێداوه و به شێوه‌ی سیستێماتیک داهێنان و لیهاتووی و توانه‌کانی تاکه‌کانی سه‌رکوت کردووه و به‌ریپێگرتوون. په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی دیموکراتیک بڕوابه‌خۆ لای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ زیاد ده‌کا و بایه‌خه مروییه‌کان گشتگیر ده‌کا.
کۆمه‌ڵه پشتگیری له بنه‌ما سه‌ره‌کییه ناسراوه‌کانی سیستێمی دیموکراتیک ده‌کا و وه‌کوو مه‌رجی پێویست بۆ سه‌قامگیربوونی دیموکراسی هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنیان له کۆمه‌ڵگای کوردستان ده‌دا. ئه‌و بنه‌مایانه بریتین له:
- شیوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان کۆمارێکی دیموکراتیکی پارلمانی ده‌بێ که ده‌وڵه‌تێکی یاسامه‌ند تێیدا هه‌وڵ بۆ دابین‌کردنی ریفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵک ده‌دا
- ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئیاله‌تییه یاسای بنه‌ڕه‌تیی خۆی ده‌بێ.
- به‌شی یاسادانان، به‌شی ڕاپه‌ڕاندنی کاره ده‌وڵه‌تییه‌کان و ده‌زگای قه‌زایی لێک جیا ده‌کرێنه‌وه و سه‌ربه‌خۆ ده‌بن.
- سیستێمی فره حیزبی و پولوراڵیزمی سیاسی بنه‌مای پێکهاته‌ی سیاسیی کوردستان ده‌بێ. که‌مینه سیاسییه‌کان په‌یڕه‌وی له بڕیاره‌کانی زۆرینه ده‌که‌ن و هاوکات ئازادیی ته‌واوی چالاکیی سیاسی بۆ که‌مینه سیاسییه‌کان له کۆمه‌ڵگادا ده‌پارێزرێ.
- هه‌موو ژنان و پیاوان له ته‌مه‌نی 16 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه مافی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن بۆ هه‌موو ناوه‌ند و ئۆرگانه ناوچه‌یی و سه‌راسه‌رییه‌کانیان هه‌یه.
- شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕێژه‌یی ده‌بێ و که‌میینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستانیش له مافی به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستان به‌هره‌مه‌ند ده‌بن. هه‌ڵبژاردنه گشتییه ناوچه‌یی و سه‌راسه‌رییه‌کانی له ده‌وره‌یه‌کی دیاریکراودا به‌ڕێوه‌ده‌چن. هه‌موو ده‌وڵه‌تێکی هه‌ڵبژارده بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌ڵده‌بژێردرێ که له یاسای بنه‌ڕه‌تیی کوردستاندا ده‌نووسرێ. له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه باشترین حاڵه‌تی ده‌روه‌یه‌کی چوار ساڵه‌یه.
- که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له کوردستان وه‌کوو هه‌موو شارومه‌ندان ڕیزیان‌لێده‌گیرێ و مافی شارومه‌ندیی دانیشتوانی غه‌یری کورد له کوردستان پارێزراوه.
- له ناوچه‌ی کوردستانیش شێوازی فێدراڵی ڕه‌چاو ده‌کرێ و هه‌وڵ بۆ ته‌مه‌رکوززودایی واته به‌رگرتن به که‌ڵه‌که بوونی ده‌سه‌ڵات له یه‌ک شوێن بگیرێ و هه‌رناوچه‌یه‌ک ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌بێ. شاره‌کان شوورا (پارلمان)ی خۆیان ده‌بێ و ئۆرگانه‌کانی حکوومه‌تی فێدراڵ له یه‌ک ناوچه کۆناکرێنه‌وه و به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌کان به تایبه‌تی شار چکۆله‌کان و ناوچه بێبه‌شکراوه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێن.
- ئازادیی سیاسی، ئازادیی ڕاده‌ربڕین، مافی سازکردنی کۆبوونه‌وه، ئازادیی پێکهێنانی ڕێکخراوی سیاسی و سینفی، ئازادیی چاپ و بڵاوکردنه‌وه، ئازادیی حیزبه‌کان، ئازادیی ئایینی، ئازادیی هه‌ڵبژاردنی شوێنی کار و ژیان به‌شێک له‌و ماف و ئازادییانه‌ن که بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگاییه‌کی دێمۆکراتیک ده‌بێ دابین بکرێن.
- یه‌کسانیی ژن و پیاو له هه‌موو بواره‌کانی خانه‌واده‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و کولتووری ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێ. هه‌موو یاسا دژه ژنه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ هه‌ڵپێچرێن و یه‌کسانیی ته‌واوی ژنان و پیاوان بۆ نموونه له پێکهێنانی ژیان، جیابوونه‌وه، مافی سه‌رپه‌ره‌ستیی منداڵ، میراس و سزادان ده‌بێ بسه‌لمێ.
- هه‌موو شارومه‌ندان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، بیروبڕوا، نه‌ته‌وه، بڕوا به ئایینێکی تایبه‌ت یان بێ‌بڕوا بوون به ئایین، ژن یان پیاو بوون و هتد له باری مافه‌کانه‌وه یه‌کسانن. (یه‌کسانیی حوقووقیی شارومه‌ندان)
- سێکولاریزم و جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی سیستێمی سیاسیی کوردستانی فێدراڵه.
- پاراستنی ژینگه و گرینگی‌دان به‌و مه‌سئه‌له‌یه و داڕه‌شتنی سیاسه‌ته‌کان به‌و پێیه یه‌کێکی دیکه له فاکتۆره گرینگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان ده‌بێ.
به کورتی: کۆماریبوون، فێدراڵیزم، دموکراسی، سێکولاریزم، ده‌وڵه‌تی ڕیفاه، ده‌وڵه‌تی یاسا، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و یاسادانان و ده‌زگای قه‌زایی و زه‌مانه‌تکرانی مافی که‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و مافی هه‌موو شارومه‌ندانی دانیشتووی کوردستان بناغه‌کانی سیستێمی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بن.
دووهه‌م: سه‌باره‌ت به به‌یانییه‌ی جیهانیی مافه‌کانی مرۆڤ
کۆمه‌ڵه لایه‌نگر و پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی مافی مرۆڤه و پابه‌ندبوونی خۆی به به‌یانییه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێ. له کوردستان دابینکران و ڕێزگرتن له مافه‌کانی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێته هۆی پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی و په‌ره‌سه‌ندنی به‌ها مرۆیی و عه‌داڵه‌تخوازانه و دموکراتیکه‌کان. له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی چاوه‌ڕوانییه‌کانی خه‌ڵک بۆ گه‌یشتن به مافه فه‌ردییه‌کان و هه‌وڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بۆ وه‌رگرتنی که‌سایه‌تی و بایه‌خه‌ی تاکه‌که‌سییه‌کان له کۆمه‌ڵگادا یارمه‌تیده‌رێکی گه‌وره‌ی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای کوردستان بووه. هه‌ر به‌و هۆیه کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان پابه‌ندی به‌یانییه‌ی مافی مرۆڤ و پاشکۆ و په‌یوه‌سته‌کانیه‌تی و بۆ جێگیرکردنیان هه‌وڵ ده‌دا.
دابین‌کردنی بیهداشتی گشتی، شوێنی ژیان، ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئازادیی ئایین، دابین‌کردنی کار و به‌هره‌مه‌ندبوون له هه‌موو پێوسیتییه‌کانی ژیانی مرۆڤی سه‌رده‌م مافی هه‌موو شارومه‌ندانی کوردستانه. دابین‌کردنی ئازادییه فه‌ردییه‌کان و هه‌وڵ بۆ دابین‌کردنی پێویستییه‌کانی ژیانی شارومه‌ندان یه‌کێک له بنه‌ما سیاسی و ستراتێژیکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه.
سێهه‌م: سه‌باره‌ت به کۆماری ئیسلامیی ئێران
حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سه‌ڵاتێکی دژه خه‌ڵکی و دژه ئازادییه که به زاڵکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆریی ئایینی و پۆلیسی ڕێگری سه‌ره‌کیی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دموکراتیک و سێکولاره. ئه‌و حکوومه‌ته له کاتێکدا له‌گه‌ڵ ڕق و بێزاریی به‌رینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و ته‌ریککه‌وتنه‌وه له کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وییدا به‌ره‌وڕووه به پشتبه‌ستن به توند‌وتیژترین و بێبه‌زه‌ییانه‌ترین سیستێمی پۆلیسی و دیکتاتۆریی ئایینی درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌دا.
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران داهاتووی کۆمه‌ڵگه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و ئاسه‌واره‌انی له‌سه‌ر ژیانی نه‌وه‌ی داهاتوو، مه‌ترسیدارن. ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئابووریی وڵاتی وێران کردووه و به‌شه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌سه‌ندی سه‌نعه‌ت و ئه‌و به‌شانه‌ی ده‌بنه هۆی دروستبوونی کار بۆ خه‌ڵک مانایه‌کیان نه‌وامه‌وه و وه‌رشکستبوونی یه‌ک له دوای یه‌کی ناوه‌نده‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌رزبوونه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری له ئاکامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی ئێرانه. ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی گه‌یشتووه‌ته لێواره‌ی لێکترازانی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی. ئه‌و حکوومه‌ته هه‌ست به نائه‌منی‌کردن و نیگه‌رانیی زۆرینه‌ی خه‌ڵک به مه‌رجێک بۆ درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌زانێ.
کرێکاران، ژنان، نه‌ته‌وه‌ژێرده‌سته‌کان، خوێندکارانی زانستگه، ڕۆشنبیران و لاوان له شه‌ڕێکی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و حکوومه‌ته‌دان که هه‌موو مافه‌کانیانی پێشێل و زه‌وت کردووه. هه‌رجۆره به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌کان به‌رهه‌می شێلگیری و له‌خۆبردوویی خه‌ڵک و هه‌وڵی بێوچانی خه‌باتکارانه.
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران به ده‌سه‌ڵاتێکی دژه ژن، پیشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ و پشتیوانی تیرۆریزم و تیرۆریستان و هاوکاری ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان بۆ نائه‌منکردنی ناوچه‌که و جیهان ناسراوه.
ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر له جاران نه‌داری، بێ‌کاری، نائه‌منی، وه‌زعی ناله‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕی په‌ره‌پیداوه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگری سه‌ره‌کیی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی و ئازادی و ئه‌منییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی له ئێران و ناوچه‌که‌یه. نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریی ئایینییه شه‌رتی سه‌ره‌کیی کرانه‌وه‌ی ڕێگه‌ی به‌ره‌وپێش له ژیانی خه‌ڵکدایه.
کۆمه‌ڵه هه‌وڵده‌دا به هاوئاهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه چه‌پ و دموکراتیکه‌کان، خه‌باتی سه‌راسه‌ری له ئێران به‌هێز و هاوئاهه‌نگ و یه‌کگرتوو بکا و خه‌باته‌که‌یان به‌ره‌و ڕووخانی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێنوێنی بکا.
چواره‌م: کۆمه‌ڵه و مه‌سئه‌له‌ی ئایین
کوردستان کۆمه‌ڵگایه‌ک که بڕوا به دموکراسی، ئاشتی، مرۆڤ دۆستی و ئازادی و ڕاوه‌ستان به‌رانبه‌ر به زوڵم و زۆر تێیدا ڕه‌گێکی به‌هێزی داکوتاوه.
کۆمه‌ڵه هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕوا گشتییه له کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ حێزبێکی ئازادیخواز، سێکولار و لایه‌نگری به‌رینترین دموکراسییه. کۆمه‌ڵه خوازیاری جیایی ته‌واوی دین له ده‌وڵه‌ته. بڕوا به جۆرێک له ئایین یان بێ‌بڕوایی به ئایین مه‌سئه‌له‌یه‌کی خوسووسیی ئینسانه‌کانه. هه‌ر که‌سێک بۆی هه‌یه هه‌ر بڕوایه‌کی ئایینیی هه‌بێ یان بڕوای به هیچ ئایینێک نه‌بێ. ده‌وڵه‌تی فدێراڵی کوردستان یارمه‌تیی هیچ ئایینێکی دیاریکراو نادا و بۆ یارمه‌تی یان دژی هیچ ئایینێک ڕێگه به به‌کارهێنانی ئامرازه ده‌وڵه‌تییه‌کان نادا.
پشتیوانیکردن و په‌ره‌پێدانی ئایین یان دژایه‌تیکردنی له سیستێمی فێرکردن وه‌لاده‌نرێ و ده‌وڵه‌تی فدێراڵ له‌و بابه‌ته‌وه به ته‌واوه‌تی سێکۆلاره. فێرکردن و کاری ئایینی یان هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنی بڕوای ئایینی ئه‌رکی ئه‌و ناوه‌ندانه‌یه که لایه‌نگرانی ئه‌و کارانه پێکیان‌دێنن و باری ئابوورییه‌که‌شی دابین ده‌که‌ن. ناوه‌نده ئایینی و دژه ئایینه‌کان بۆیان نییه له کۆمه‌ڵگادا به قازانجی خۆیان ئیجراییات بکه‌ن.
پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به ئیعتیاد و نارکۆتیک
له کۆمه‌ڵگای ئێران دوو میلیۆن که‌س به‌ته‌واوی موعتادی ماده‌سڕکه‌ره‌کانن و سێ و نیو میلیۆن که‌سی دیکه‌ش ماده‌ی نارکۆتیک به‌کاردێنن. کوردستان سه‌همیکی مه‌ترسیداری له‌و ئاماره‌دا هه‌یه.
په‌ره‌پێدانی ئیعتیاد له کوردستان یه‌کێک له پیلانه‌کانی حکوومه‌تی ئێران بۆ له‌کارخستنی پۆتانسیێل و توانی خه‌باتکارانه‌ی خه‌لکی کوردستانه. ناوه‌ند و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌تییه‌کان کۆماری ئیسلامیی ئێران له کوردستان ئه‌رکی به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و سیاسه‌ته وێرانکاره‌یان له کوردستان له ئه‌ستۆیه. کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ئێران خۆیان دانیان به بوونی وه‌ها پیلانێکدا ناوه. پارێزگاری پارێزگای کوردستان له ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاوه‌ی که ئێستا له نووسینگه‌ی ڕابه‌ری کۆماری ئیسلامی کارده‌کا و ڕاوێژکاری عه‌لیی خامنه‌ییه وتوویه‌تی ” من توانیم چه‌ک له ده‌ستی لاوانی کورد بستێنم و له‌باتی چه‌ک زه‌ڕوه‌ره‌ق بده‌مه ده‌ستیان” و به‌و شێوه‌یه په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته نگریسه‌ی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێران له کوردستان لادا. ئێستا نزیکه‌ی دوو ده‌یه به‌سه‌ر ده‌سپیکردنی پڕۆژه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه. ئه‌و پڕۆژه‌یه له لایه‌ک تواندنه‌وه و شکستپێهێنای بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان، دامرکاندنی خه‌باتکاری و ئازادیخوازیی کردووته ئامانج و له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ته‌مای به‌لارێدابردنی ئه‌خلاقی و ڕۆحیی خه‌ڵک و تێکدانی خانه‌واده‌کان له کوردستانه.
کۆمه‌له پڕۆژه‌ی نگریس و به‌رینی په‌ره‌پێدانی ئیعتیاد و ماده‌ی نارکۆتیک که به‌ده‌ستی حکوومه‌تی ئێران به شیوه‌ی سیستێماتیک و پلان بۆ داڕێژراو له کوردستان ده‌چیته‌پیش به یه‌کیک له له‌مپه‌ره گه‌وره‌کانی سه‌ر ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ و وه‌کوو له‌شکرکێشییه‌کی دیکه دژی خه‌ڵکی کوردستان چاوی‌لێده‌کا. کۆمه‌ڵه هه‌موو توانی خۆی بۆ به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده ماڵوێرانکه‌ره و ئه‌و سیاسه‌ته نامرۆییه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌وڵ ده‌دا تواناکانی خه‌ڵک بۆ به‌رگرتن به‌و دیارده‌یه له کوردستان به‌هێز بکا. ئێستاکه له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستان بزووتنه‌وه‌ی خۆرسک و ناوه‌ندی جۆراوجۆر بۆ به‌رگرتن به په‌ره‌گرتنی ئیعتیاد پێکهاتووه، ته‌شکیلاتی نهێنیی کۆمه‌ڵاه له هه‌موو کوردستان هه‌وڵ بۆ به‌هێزکردنی ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌دا و سازدان و ڕیکخستنی بزووتنه‌وه‌ی خه‌لکی دژی شه‌به‌که‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده سڕکه‌ره‌کان که سه‌ریان به ده‌زگا و ناوه‌نده تایبه‌ته ئه‌منییه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه‌یه، به به‌شێک له کار و ئه‌رکه‌کانی خۆیان ده‌زانن.
شه‌شه‌م: دژایه‌تی له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ
درێژه‌ی شه‌ڕ له زۆر شوێنی جیهان، له‌شکرکێشیی نیزامی بۆ وڵاتانی دیکه به بیانووی جۆراوجۆر و هه‌وڵی وڵاتان بۆ ده‌سڕاگه‌یشتن به چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ یه‌کێک له گرفته ئاڵۆزه‌کانی دونیای ئه‌مڕۆیه که ده‌بێته هۆی نائه‌منی، تێداچوون و ئاواره‌یی و سه‌رگه‌ردانیی خه‌ڵک.
کۆمه‌ڵه پشتیوانیی داخوازیی کۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕای گشتیی جیهان بۆ کۆتایی پێهاتنی شه‌ڕ و به‌رهه‌مهێنرانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ ده‌کا. گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له سه‌ده‌ی رابردوودا زیاترین ئازری له شه‌ڕ و له‌شگه‌رکێشیی نیزامی و چه‌کی شیمیایی دیتووه. بۆیه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خۆی قوربانیی شه‌ڕ و بۆمبارانی شیمیایی و چه‌کی کوکۆژه، داواکاریی به‌رگرتن به شه‌ڕ و به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی کۆکوژ داخوازییه‌کی به‌جێگه و واقه‌عییه.
کۆمه‌ڵه به مه‌به‌ستی ڕزگاربوونی خه‌ڵکی جیهان له مه‌ترسیی شه‌ڕی ئه‌تۆمی و کۆمه‌ڵکوژی، لایه‌نگری له جووڵانه‌وه داماڵینی چه‌کی ئه‌تۆمی و چه‌کی کۆکوژ ده‌کا.
هه‌فته‌م: مافه‌کان و کارکردنی منداڵان
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا کار و چه‌وساندنه‌وه‌ی مندالان به‌شیوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رین بووه‌ته‌وه و شێوازێکی نامرۆڤانه‌تری به خۆیه‌وه گرتووه. ده‌یان هه‌زار منداڵ خه‌ریکی کارهایه‌کن که بۆ گه‌وره‌سالانیش تاقه‌تپڕووکێنه و ئه‌و چه‌وساندنه‌وه بێبه‌زه‌ییانه ژیانی نه‌وه‌ی داهاتووی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. زیادبوونی ژماره‌ی منداڵانێک که کار ده‌که‌ن به‌رده‌وام له زیادبووندایه و ئه‌و نیشانده‌ری باری ئابووریی خراپی خانه‌واده کرێکار و زه‌حمه‌تکیشه‌کان ده‌کا که له ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بێ‌کاری، هه‌ژاری و نه‌داری و گرفته‌کانی ژیانیان به شێوه‌یه‌کی مه‌تریسدار زیادی کردووه. ئه‌و بارودۆخه دیارده‌ی مندالانی سه‌رشه‌قامی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه که له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌کانی ئێران بووه‌ته دیارده‌یه‌کی به‌رچاو و ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ. دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام به شیوه‌یه‌کی ئاشکرا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته دژه کرێکاری و دژه مرۆییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه. بوونی ده‌یان هه‌زار منداڵی سه‌ر شه‌قام که ڕۆژانه له سه‌ر شه‌قامه‌کان و مه‌یدانه‌کانی کار و که‌لاوه‌کان سه‌رگه‌ردانن و شه‌وانه ده‌بنه قوربانیی بانده خراپکاره جۆراوجۆره‌کان، ئاکامی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن و ڕاستییه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌لاته به‌ڕوونی ده‌رده‌خه‌ن.
خه‌باتی دژی ئه‌و دیارده‌یه و به‌رگرتن به کارکردنی مندالان ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه بخرێته ده‌ستووری کاری هه‌موو ناوه‌ند و ڕێکخراو و حیزبه سیاسییه‌کان بۆیه کۆمه‌ڵه داوا ده‌کا
- کارکردنی منداڵانی ته‌مه‌ن که‌متر له 16 ساڵ قه‌ده‌گه بکری
- شوێنی تایبه‌ت بۆ به‌خێوکردن و ئاگاداریی مندالانی بێ‌سه‌رپه‌ره‌ست دابنرێ.
- حکوومه‌تی کوردستانی فدێراڵ سه‌رپه‌ره‌ستیی مندالانی سه‌رشه‌قام بگرێته ئه‌ستۆ و ئه‌رکی فێرکردن و بارهێنانیان قه‌بووڵ بکا.
- کۆمه‌ڵه به‌یانییه‌ی جیهانی مافه‌کانی منداڵانی قه‌بووڵه و بۆ چه‌سپاندنی له کوردستان هه‌وڵ ده‌دا.
هه‌شته‌م: خوێندن و فێرکردنی گشتی و خۆڕایی
خوێندن و فێرکردن به‌ردی بناگه‌ی کۆمه‌ڵگای داهاتوو بۆیه له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه
- هه‌موو منداڵێک ده‌بێ تا ته‌مه‌نی 16 ساڵان بخوێنی و خویندن بۆ هه‌مووان به خۆڕایی بێ
- به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن له خویندن‌دا، خوێندنگه ئینتیفاعییه‌کان ده‌کرینه خوێندنگه‌ی گشتی
خه‌رجی کتێب و پیویستییه‌کانی خوێندن له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته و شه‌هرییه‌ی خوێندنگه‌کان و زانستگه ده‌وله‌تییه‌کان لابرێن.
نۆهه‌م: سه‌باره‌ت به دابین‌کردنی پێداویستییه‌کانی به‌سالاچووان
له کوردستان هه‌لومه‌رجی ژیانی به‌ساڵاچووان و که‌مئه‌ندامان زۆر دژوار و تاقه‌تپڕووکێنه. هه‌رچه‌ن له‌م سالانه‌ی دواییدا هه‌ندێک هه‌وڵی جێگای پیزانین له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆ و خورسکه‌کانی تایبه‌ت به که‌مئه‌ندامان و به‌سالاچووان بۆ چاککردنی دۆخی ژیانی ئه‌و که‌سانه دراوه به‌لام هێشتا تا گه‌یشتن به دابین‌کردنی ژیانێکی شیاو بۆ ئه‌و توێژه‌ی کۆمه‌ڵگا ڕێگه‌یه‌کی زۆرمان له‌به‌رده‌مدایه. کۆمه‌ڵه پشتیوانیی له هه‌وله‌کانی ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌کا و هه‌وڵی خۆی بۆ یارمه‌تی و په‌ره‌پێدانیان له کوردستان ده‌خاته‌گه‌ڕ. ئه‌و ئه‌رکه گرینگه ئه‌رکی هه‌موو چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردستانه. به‌شداری له‌و ناوه‌ندانه و وه‌رگرتنی کار و ئه‌رک له ناوه‌نده‌کانی تایبه‌ت به یارمتیدانی به‌ساڵاچووان و که‌مئه‌ندامان به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ئه‌رکه‌کانی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤانی خه‌بات ده‌که‌ن.
چۆنیه‌تیی دابین‌کردنی ژیانی به‌سالاچووان و که‌مئه‌ندامان ده‌بێ به‌ڕوونی دیاری بکرێ و هه‌ر له ئه‌وڕۆوه هه‌وڵی بۆ بدرێ.
کۆمه‌ڵه خوازیاری دانرانی شوێنهایه‌کی تایبه‌ت بۆ ئاگاداری و خزمه‌تگوزاریی به‌ساڵاچووان و که‌مئه‌ندامانه و له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌موو خه‌رجه‌کانی ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌بێ ده‌وڵه‌ت دابینیان بکا.
ده‌هه‌م: پێویستیی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدام
سزای ئیعدام ده‌بێ له بنه‌ره‌ته‌وه ڕه‌دکرێته‌وه و هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ئیعدامکردنی تاوانباران ڕێژه‌ی تاوان که‌مناکاته‌وه و دیارده‌یه‌کی غه‌یری موته‌مه‌دینانه‌یه و ده‌بێ له کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا نه‌مێنێ.
کۆمه‌ڵه خوازیاری هه‌وڵوه‌شانه‌وه‌ی حوکمی ئیعدامه. بۆ که‌مکردنه‌وه و نه‌هێشتنی تاوان ده‌بێ بیر له چاره‌سه‌رکردنی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و دیارده‌یه واته نه‌داری و نه‌بوونی ئازدی بکرێته‌وه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ سزای وه‌حشیانه‌ی ئیعدام و شیوه ترسناک و نامرۆییه‌کانی سزادان به‌ره‌وڕووبووه. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئیعدام بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ده‌یان هه‌زار که‌س له خه‌باتکارانی به‌و شیوه‌یه له‌ده‌ست داوه، داخوازییه‌کی ڕه‌وا و واقێعییه. ده‌بێ هه‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌ناو ببرێ و ڕیگه نه‌درێ ئه‌و برینانه وه‌کوو خۆیان بمیننه‌وه.
یازده‌هه‌م: دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سزادان له پیش چاوی خه‌ڵک
به‌درێژایی سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزادانی خه‌ڵک له شوێنه گشتییه‌کان و له پێشچاوی خه‌ڵک یه‌کیک له ناشیرین‌ترین ئامرازه‌کانی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی بووه. حکوومه‌تی ئێران له‌م 30 ساڵه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردن و ڕووخاندنی به‌ها مرۆییه‌کان ئه‌و شێوازه دزێوه‌ی بۆ سزادان به‌کار بردووه که کاریگه‌رایی زۆر خراپی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا بووه. له ڕوانگه‌ی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌موو خه‌ڵک تاوانبارن و ئه‌و که‌سانه‌ش وا له مه‌یدان و شه‌قامه‌کان بۆ سه‌یرکردنی سزادانی تاوانباران کۆده‌بنه‌وه تاوانبارانێکن که ده‌بی چاوترسێن بکرێن. ئاسه‌واری خراپی ئه‌و دیارده دزێوه تا ماوه‌یه‌کی زۆر پاش نه‌مانی حکوومه‌تی ئیسلامیی ئێرانیش له کۆمه‌ڵگادا ده‌مینیته‌وه. هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزادانی تاوانباران له پیشچاوی خه‌ڵک ده‌بێ ببێته داخوازییه‌کی سه‌ره‌کی و دروشمی هه‌موو خه‌بات و تێکۆشانێک له سه‌راسه‌ری ئێران. تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه (قصاص)، سزای جه‌سته‌ی، بڕینی ده‌ست و لاقی خه‌ڵک، سه‌نگه‌سار و سزا وه‌حشیانه‌کانی دیکه ده‌بێ بۆ هه‌میشه هه‌ڵوه‌شیندرێنه‌وه.
دوازده‌هه‌م: سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، ژینگه و ئاسه‌واری مێژوویی کوردستان
یه‌کێکی دیکه له سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومه‌ته شۆڤینیستییه‌کانی دیکه‌ی پێشووی ئێران ده‌سبه‌سه‌ردا گرتن و تاڵان کردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، له‌ناوبردن و تالانکردنی ئاسه‌واره نه‌ته‌وه‌یی و میژووییه‌کان و زه‌ره‌رگه‌یاندن به ژینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سه‌تی کورد بووه و ئه‌و سیاسه‌تانه ئێستاش به‌رده‌وامن. حکوومه‌تی ئیسلامی له چاو ده‌سه‌ڵاته‌کانی پێش خۆی زیاتر و جیددی‌تر ده‌ستی داوه‌ته ئه‌و تالان و تێکدانه. کۆمه‌ڵه پاراستنی ئاسه‌واره مێژوویی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی گه‌لی کورد به به‌شێک له خه‌بات بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێ و دژی سیاسه‌ته‌کانی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی له‌و بابه‌ته‌وه خه‌بات ده‌کا.
کۆمه‌ڵه خۆی به به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پاراستنی ژینگه ده‌زانێ و هه‌وڵدان بۆ پاراستنی ژینگه له کوردستان به یه‌کیک له ئه‌رکه‌کانی خۆی ده‌زانێ. به‌شداریی چالاکانه له ڕێکخراوه‌کانی پاراستنی ژینگه به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له کوردستانه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌له ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن بۆ راکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک بۆ لای ئه‌و مه‌سئه‌له‌یه و گرینگیی ئه‌و پرسه زیاتر ده‌رخه‌ن. ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی پاراستنی ژینگه به خه‌ڵکی کوردستان و به‌کارهێنانی ئه‌زموونه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له کوردستان ده‌بێ له ئێستاوه وه‌کوو به‌شێک له ئه‌رکه‌کانی کۆمه‌ڵه چاوی‌لێبکرێ.
فێرکردن و سازکردنی فه‌رهه‌نگی پاراستنی ژینگه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی حکوومه‌تی فێدێراڵی کوردستانه.
کوردستان خاوه‌نی ئاسه‌واری مێژوویی کۆن و پڕبایه‌خه که له 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تالان کراوه. حکوومه‌تی ئێران به شیوه‌یه‌کی پلان‌بۆداڕیژراوه هه‌وڵیداوه شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستان له‌ناوبه‌رێ. له چه‌ند ساڵی رابردوودا گرنگیی ئه‌و شوێنه‌وارانه بۆ خه‌ڵک زیاتر ده‌رکه‌وتووه و وشیاریی خه‌ڵک له‌و بابه‌ته‌وه زیاتر بووه و ئه‌و مه‌سئه‌له تاڕاده‌یه‌ک به‌ری به تالان و تێکدانی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستان به ده‌ستی حکوومه‌ت گرتووه، به‌ڵام هێشتا پیویسته که هه‌ر له ئه‌وڕۆوه پلانێکی دیاریکراو بۆ پاراستنی ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی کوردستان دابڕێژرێ.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)