هێرشی سوپای عیراق بۆ سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف و كوشتنی وه‌حشیانه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵق به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Apr 08, 5:46 pm
راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی سوپای عیراق به تانك و زرێپۆش و ته‌یار و پڕ چه‌ك، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف و موجاهیدینی خه‌ڵق و له شه‌ڕێكی نابه‌رابه‌ردا زۆر وه‌حشیانه، كه‌وتوونه‌ته كوشتنی به كۆمه‌ڵه‌ی دانیشتوانی ئه‌و كه‌مپه. به‌پێی راپۆرته‌كان هه‌تا ئێستا ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی موجاهیدین و دانیشتوانی كه‌مپی ئه‌شره‌ف كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌مه سێهه‌مین هێرشی هێزه‌كانی عیراق بۆ سه‌ر كه‌مپی موجاهیدینه كه له خه‌مساردیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا روو ده‌دات. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه دانیشتوانی ئه‌م كه‌مپه به ره‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له كه‌مپی ئه‌شره‌ف ماونه‌ته‌وه.
ئاشكرایه كه هێرشی وه‌حشیانه سوپای عیراق و ده‌وڵه‌تی مالكی بۆ سه‌ر كه‌مپی ئه‌شره‌ف، به پیلان و گوشاری كۆماری ئیسلامی سه‌ری گرتووه و ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌مو رێككه‌وتن و په‌یماننامه جیهانیه‌كانه. كۆماری ئیسلامی كه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ناسه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك له عیراقه، به‌رده‌وام به قه‌یران سازی هه‌وڵیداوه قه‌یرانی ناوخۆیی و گوشاره‌كانی سه‌رخۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی بگوازێته‌وه. به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرش و كوشتاره به ته‌واوی له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عیراقه.
كۆمه‌ڵه ئه‌م هێرش و كوشتاری وه‌حشیانه‌ی كه‌مپی ئه‌شره‌ف و رێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێران به توندی مه‌حكووم ده‌كات و داوا له ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌كات به خێرایی كۆتایی به گوشار و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌م كه‌مپه بهێنێت و هاوكات داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌كه‌ین ئه‌ركی ئینسانی و به‌ڵێنه‌كانی خۆیان له‌مباره‌یه‌وه به‌جێ بگه‌یه‌نن.
كۆمه‌ڵه وێڕای رێز گرتن له یادی كوژراوه‌كانی ئه‌مڕۆ له كه‌مپی ئه‌شره‌ف و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كانی ئه‌م هێرشه، خوازیاری به‌ڵێنی پته‌وتری ده‌وڵه‌تی عیراقه بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مجۆره جه‌نایه‌ته.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
19ی خاكه‌لێوه‌ی 1390رێكه‌وتی 8ی ئه‌پریلی 2011
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)