ئێران له پله‌به‌ندی ئازادی چاپه‌مه‌نیه‌كان له‌نزمترین ئاستدایه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Nov 15, 7:41 am
له راپۆرتی ساڵی 2010ی رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور سه‌باره‌ت به ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌وڵاتانی جیهان‌و له‌باسێكی راپۆرته‌كه‌دا له‌سه‌ر بارودۆخی چاپه‌مه‌نییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاتوه كه ئێران وه‌ك ساڵانی رابردوو شوێنی خۆی له خواروی ریزبه‌ندییه‌ك پاراستوه. ئه‌م راپۆرته ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سه‌ركوتی رۆژنامه‌نوسان‌و شارۆمه‌ندانی ئینترنێتی ئێران كه به وتی ئه‌م رێكخراوه له‌پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران ده‌ستی پێكرد، له‌ساڵی 2010دا به شێوازێكی توندتر به‌رده‌وامه.
به پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی ئه‌م رێكخراوه، بارودۆخی ئازادی چاپه‌مه‌نی له ئێران له ساڵی 2002وه تا ئێستا به‌رده‌وام له دابه‌زین بووه. ئه‌م دابه‌زینه له ساڵی 2005، ساڵی هاتنه‌سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد، به شێوه‌یه‌كی ره‌چاو ئاشكرایه. ئێران له‌ساڵی 2004 له نێوان 167 وڵاتی دینا پله‌ی 158ی به‌ده‌ستهێنابوو، له‌حاڵێكدا له‌ساڵی 2005 گه‌یشته پله‌ی 164 له نێوان 167 وڵات.
له ریزبه‌ندی ساڵانیه ئه‌م رێكخراو، ئێران ته‌نها جارێك له ساڵی 2002 له نێوان وڵاتانێكدابوو كه خاوه‌نی كێشه‌یه‌كی زۆر له بواری چاپه‌مه‌نییه‌كان بوون. له‌و كاته‌وه ئێران به‌رده‌وام له‌پله‌ی كۆتایی ئه‌و ریزبه‌ندییه‌دایه‌و له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه كه له‌بواری ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان خاوه‌نی “دۆخی زۆرخراپ”ن.
رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور كه له ساڵی 2002ه‌وه راپۆرته‌كانی خۆی له‌سه‌ر بارودۆخی ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌سه‌راسه‌ری جیهان بڵاوده‌وكاته‌وه، ئه‌مجاریش لیستێكی له پله‌به‌ندی وڵاتان له‌ڕووی ئازادی چاپه‌مه‌نییه‌كان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه‌له‌م ریزبه‌ندییه‌دا عێراق له‌نێو 178 وڵات پله‌ی130 به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ناوچه‌كه‌شدا ده‌كه‌وێته پێش ئێران‌و توركیا‌و سوریا‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه ساڵی 2009 عێراق له‌نێوان 175 وڵات‌دا پله‌ی 145 دابووه‌و به‌م شێوه‌یه 15 پله‌به‌ره‌وژوور هه‌ڵكشاوه.
له‌و لیسته‌دا ئیسراییل به پله‌ی 132و عێراق ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه بارودۆخی چاپه‌مه‌نییه‌كان له‌چاو ساڵی رابردوو باشتر بووه، به‌ڵام وڵاتانێك وه‌ك ئێران كه ساڵی رابردوو له نێوان 175 وڵات پله‌ی 172ی به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌مساڵ له نێوان 178 وڵات پله‌ی175ی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌چاو ساڵی رابردوو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له‌و لیسته‌دا فینلاند یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌و وڵاتانی كۆتایی لیسته‌كه‌ش ئێران، كوریای باكور، توركمنستان‌و ئه‌ریتره‌ن كه به پێی پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی رۆژنامه‌نوسانی بێ‌سنور له چاو ساڵی رابردوو بارودۆخی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له‌و وڵاتانه به‌ره‌و خراپی رۆیشتوه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)