راگه‌یاندن:رووداوی گیان به‌ختکردنی چوار که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
وه‌شانگه‌ر رزگار - شه‌م Sep 04, 3:45 pm
راگه‌یاندنی کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به: رووداوی گیان به‌ختکردنی چوار که‌س له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
دۆ‌ستان و دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی کوردستان!
گه‌لانی مافخوازی ئێران!
به داخه وه له ڕۆژی 11 خه‌رمانانی ئه‌مساڵدا چوار که‌س له هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له نزیک شاری سنه که‌وتنه بۆسه‌یه‌کی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ڕژێمی ئیسلامی و له ئاکامدا هه‌ر چواریان بوونه قوربانی سیاسه تی داپڵۆسێنه‌ر وسه‌رکوتکارانه‌ی ئه‌م ڕژێمه دژه مرۆڤه و چوونه کاروانی پر له سه‌روه‌ریی گیانبه‌ختکردووانی کۆمه‌ڵه. ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین، که ئه‌م چوار هاوڕێ گیان به‌ختکردووه که‌سانێک له ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ن که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش بێ پرسی سه‌رکردایه‌تی و ئۆرگانی به‌رپرس و دوور له پرێنسیپ و ڕێساکانی کۆمه‌ڵه، سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌ڕۆیانه چوونه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کۆمیته ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه سه‌ره‌ڕای به داخبوون و خۆ به به‌رپرس زانین له ئاست ئه‌م ڕووداوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رچه‌ند ئه‌م هاوڕێیانه به بێ بڕیاری سه‌رکردایه‌تی چوونه‌ته‌وه و به‌داخه‌وه تووشی ئه‌م کاره‌ساته بوون، به‌ڵام پێویسته ئه‌و راستییه بسه‌لمێنین که ئه‌م دیارده‌ی سه‌ره‌رۆییه له ناو ئێمه‌دا و دووپات بوونه‌وه‌ی، نیشانده‌ری بوونی گیروگرفته له کار و دیسیپلینی رێکخراوه‌یی و په‌ره‌سه‌ندنی چه‌شنێک له نیزامیگه‌ری که به زۆری ئۆباڵه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ر‌ێبه‌ری و کومیته‌ی ناوه‌ندیی و خۆمان له‌مباره‌وه به شیاوی رخنه‌ی جیددی ده‌زانین.
بۆیه ڕاشکاوانه ڕوو له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین که لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌مباره‌وه ده‌که‌ین بۆ دۆزینه‌وه و ناسینی هه‌موو ڕه‌گه‌ز و هۆکاره‌کانی ئه‌م خه‌سارانه تا به زووترین کات هه‌موو سه‌رچاوه و ئاخێزگه و هۆ و هۆکار و به‌ستێنه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه بنبڕ بکرێت و ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه و وردبینیه‌کانیش بۆ خه‌ڵکی کوردستان و رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین.
کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه سه‌ره‌تا و پێش هه‌ر ئه‌نجامێک له بابه‌ت ئه‌م رووداوه‌وه به‌رپرسایه‌تییه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌کانی خۆی قبووڵ ده‌کات و بۆ بنبڕ کردنی ئه‌م خه‌سارانه و پێداچوونه‌وه‌ی جیددی به جۆری به‌رێوه بردن و به‌هێزکردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه حیزبیه‌کانی خۆی تێده‌کۆشێت.
له ما‌وه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و پاش گیانبه‌ختکردنی ئه‌م هاۆڕێیانه ژماره‌یه‌کی زۆر له هاۆڕێیان، دۆ‌ستان و دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه و گه‌لێک ناوه‌ند و رێکخراوه‌ی سیاسی، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوده‌ردی و هاوخه‌می خۆیان پرسه و سه‌ره‌خۆشییان لێ کردووین و هه‌روه‌ها که‌سانێکیش دڵسۆزانه ڕه‌خنه‌یان لێگرتووین. ئێمه وێڕای سپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه، ڕاده‌گه‌یه‌نین که به د‌ڵی ئاوه‌ڵا‌وه گوێبیستی ڕه‌خنه‌کان ده‌بین و به دڵنیاییه‌وه ئاکامه‌که‌شی له بڕیاره‌کانی رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه و رێگای ئازادی و سوسیالیسم
کومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
١٢ خه‌رمانانی ١٣٨٩ یان ٣. ٩. ٢٠١٠
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)