راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به ئازاردانی خه‌ڵك به ناوی كۆمه‌ڵه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Sep 20, 7:31 am
راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به ئازاردانی خه‌ڵك به ناوی كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان!
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوچه‌كانی دیوانده‌ره و بانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌زیه‌تی هاووڵاتیان و كاروانچیان و به زۆر پووڵیان لێسه‌ندوون و ته‌نانه‌ت لێیان داون و ئازاری جه‌سته‌ییان پێ گه‌یاندوون.
به‌مجۆره راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م كرده‌وه و ئاكاره مه‌حكووم ده‌كه‌ین و هیچ ته‌باییه‌كی له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی كۆمه‌ڵه نیه و ئه‌و كه‌سانه‌ش هیچ پۆیه‌كیان به كۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه نیه.
داوا له خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ین كه كه‌س فریوی ئه‌و چه‌كدارانه نه‌خوات و هیچ هاوكاریه‌كیان نه‌كه‌ن و دڵنیا بن كه ئه‌وانه كۆمه‌ڵه و پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه نین.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
19-09-2010
28-06-1389
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)