چاكتركردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز
وه‌شانگه‌ر رزگار - 5 شه‌م Jan 21, 5:49 pm
رامانێك له نووسراوی “چاكتركردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز” – جه‌لیل ئازادیخواز
به‌یانییه‌ی موسه‌وی كه به دوای ئاخێزی به‌رینی خه‌ڵكی ئێران له رۆژه‌كانی تاسووعا‌و عاشوورا بڵاوبوۆه، ئاخێزێك كه كارده‌به‌ستان‌و ده‌سه‌ڵاتخوازانی رژیمی ویلایه‌تی فه‌قێی تووشی سه‌رسووڕمان كرد، لێكدانه‌وه‌گه‌لێك سه‌باره‌ت به‌م به‌یانییه ده‌ستی پێكرد‌و له روانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه درایه به‌رشیكردنه‌وه. له راستیدا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانییه له روانگه‌و تێڕوانینگه‌لی جۆراوجۆره‌وه، جێگای لێكدانه‌وه‌یه.
پرسی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م به‌یانییه به خێرایی‌و دوابه‌دوای هێرشی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم‌و پیشاندانی چنگ‌و ددانی ده‌زگای سه‌ركوتی خه‌ڵك‌و نه‌یاران بڵاوده‌بێته‌وه؟
ده‌بێ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا به جیددیه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان، گۆڕانه‌كان، فاكته‌ره نێوخۆییه‌كان‌و هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ها ته‌گبیرێك له‌م ساته‌وه‌خته‌دا، به وردبینیه‌وه بدرێته به‌رلێكدانه‌وه. موسه‌وی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕوپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری‌و پاش ئاشكرابوونی ساخته‌كاریی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، له هیچ جێگایه‌ك‌و هیچ كات نه‌یگوت كه خوازیاری گۆڕانكاریی له پێكهاته‌ی رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێراندایه.
ئه‌وه‌ی به درێژایی سه‌رده‌می ره‌وتی ریفورمی نێو ده‌سه‌ڵات له ئێران هه‌ر له رۆژی 22ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1376وه تا ئیستا له ئارادا بووه‌و، رێبه‌رانی ئه‌م ره‌وته ده‌ریاننه‌بڕیووه، هه‌میشه چاكسازیی شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و له‌م نێوه‌شدا زۆرتر‌و زۆرتر چاكسازیی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا بووه. بۆیه ئامانج‌و رێكاره‌كانی ئه‌م ریفۆرمخوازییه‌و ئه‌م ریفۆرمه، هه‌مان ئامانج‌و رێكاره‌كانی رژیمی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا بووه. به‌م واتایه به بۆچوونی ئه‌وان، پێكهاته‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ڵامده‌ر، خه‌ڵكیی‌و مودیڕنه‌و، به له‌به‌ر چاوگرتنی یاساكانی خودی ئه‌م رژیمه‌و پێكهاته‌كه‌ی، شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تیش ده‌كرێت چاكسازیی تێدا بكرێت.
مه‌به‌ست‌و بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌م ره‌وته له چاكسازیی له ئێران، پاراستنی گشتیه‌ت‌و پێكهاته‌ی رژیم بووه له گه‌ڵ خودی ویلایه‌تی فه‌قێ.
وته‌كانی موسه‌وی كه به‌رچاوترینیان رسته‌ی به ناوبانگی (كۆماری ئیسلامی، نه‌یه‌ك وشه زیاتر، نه یه‌ك وشه كه‌متر خواستی ئێمه‌یه) روونترین‌و شه‌فافترین ده‌ربڕینی ئه‌و روانگه‌یه.
وتاری ئه‌كبه‌ری گه‌نجی له ژێرناوی “بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی راشكاوی ئابڵۆقه‌ی ئابووریی”یش ، جێگای هیچ چه‌شنه گومان‌و ناڕوونییه‌ك له‌م بواره‌دا ناهێڵێته‌وه.
له‌چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌كی وردبینانه‌تر‌و له خوێندنه‌وه‌یه‌كی گشتیی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ره‌وتی ریفۆرمخوازیی نێوده‌سه‌ڵات، هیچ كات روانگه‌یه‌كی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌مان به‌رچاو ناكه‌وێت. به پێی ئه‌مه ده‌كرێت بڵێین كه ره‌وتی ریفۆرمخوازیی نێو ده‌سه‌ڵات، له سه‌ر شێواز، له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ناكۆكی هه‌بووه‌و نه له‌سه‌ر ناوه‌رۆك‌و ماهییه‌تی خودی ده‌سه‌ڵات‌و رژیمی كۆماری ئیسلامی. چوونه‌پێشی هه‌نگاو به هه‌نگاوی رێبه‌رانی ریفۆرمخواز پاش ساخته‌كاریی به‌ربڵاو له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ لێكبدرێته‌وه‌و، روون‌و ئاشكرایه كه ئه‌م ره‌وته له وته‌و كرده‌دا، به پێی روانگه‌ی سه‌ره‌وه هێڵه سووره‌كانی نه‌به‌زاندووه‌و، بچووكترین دروشمێكی به دژی بنه‌ماكان‌و پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رزنه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ره‌وته بێ مه‌یل نه‌بووه كه راپه‌ڕینی خه‌ڵك‌و ویست‌و خواسته‌كانیان وه‌كوو گورزێكی گوشار به دژی باڵه‌كه‌ی تر‌و ره‌وته‌كانی دیكه‌ی نێو ده‌سه‌ڵات به‌كار بێنێت. هه‌روه‌ها كه خه‌ڵك‌و بزاڤه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئێرانیش، ویستوویانه كه‌ڵك له كه‌له‌به‌ری نێو باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرن‌و خواسته‌كانی خۆیان له‌م رێگایه‌وه ده‌رببڕن‌و بیبه‌نه پێشه‌وه.
ده‌كرێ بڵێین له‌م بواره‌دا، پێوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن، له نێوان بزووتنه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و ره‌وتی ریفۆرمخوازیی ئیسلامی له ئارادا بووه‌و هه‌یه. له ماوه‌ی 6 مانگ له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئاشكرا‌و رژانه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵك، ئه‌و دروشم‌و داخوازییانه رێبه‌رایه‌تی‌و پشتیوانیان لێ ده‌كرا، كه له گه‌ڵ پێكهاته‌و بنه‌ماكانی رژیم دژ نه‌بوون یان راسته‌وخۆ ئه‌وانه‌ی نه‌ده‌كرده ئامانجی هێرش، به‌ڵام له رۆژه‌كانی تاسووعا‌و عاشورا، راپه‌ڕینی خه‌ڵك‌و دروشمه‌كان گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی‌و دروشمه‌كانی ئه‌مجاره پێكهاته‌ی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی رژیمیان كرد به ئامانج‌و جێگای گومان. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ بڵێین پێشتریش‌و له رۆژه‌كانی 16ی سه‌رماوه‌ز‌و ماوه‌ی پێشتر له‌وه‌ش، دروشمگه‌لی رادیكاڵ، جیددی‌و سیاسی هاتبوونه مه‌یدانه‌وه كه له گه‌ڵ كۆی بیری ریفۆرمخوازانی نێو ده‌سه‌ڵات دژایه‌تی‌و به‌رانبه‌ركێ هه‌بوو. واده‌هاته به‌رچاو كه ره‌وتی ریفۆرمخواز به چه‌ند هۆوه‌وه، نه‌چووه لایه‌نی دژه‌به‌ری ئه‌م دروشمه‌و خواسته رادیكاڵه‌كانه‌وه، چونكوو:
ئه‌لف: وای بیر ده‌كرده‌وه كه هاتنه گۆڕی ئه‌م دروشم‌و داخوازییانه، ده‌سه‌ڵات له به‌ره‌و رادیكاڵیزه چوونی ئه‌م براڤه نیگه‌ران ده‌كات‌و بۆیه بۆ كۆتاییهێنان به‌م قه‌یرانه ناچاری ده‌كات كه سازش بكات.
ب: له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی خۆیاندا، هیوایان به‌و ئاكامه بوو كه بوونه پێشڕه‌و‌و بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌م جموجۆڵانه ئاسانه‌و تا هه‌ر جێگایه‌ك كه ئه‌م ره‌وته بیهه‌وێت ده‌یباته پێشه‌وه‌و له هه‌ر جێگایه‌كیشدا بیهه‌وێت ده‌توانێت پێشی پێ بگرێت.
ج: بڕوای به وه‌هێنابوو كه ته‌نیا ره‌وتی سیاسی چالاك‌و به‌ڕاستیی رێبه‌ری ئاخێزی خه‌ڵكی ئێرانن.
د: واده‌هاته‌به‌رچاو كه‌وا ده‌زانن خه‌ڵكی ئێران له چوارچێوه‌ی خواست‌و ئامانجه دیاریكراوه‌كانی ئه‌واندان‌و ئه‌وان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌و به‌رنامه سیاسییه‌ی مه‌به‌ستی خۆیانه، به ته‌نیا خه‌ڵكیان هێناوه‌ته مه‌یدانه‌وه.
به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك له رۆژه‌كانی تاسووعا‌و عاشوورا به چه‌شنێكی روون، ئاشكرا‌و راشكاوانه ئه‌م بیركردنه‌وه‌و خه‌ونانه‌ی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌و روون بوۆوه كه خه‌ڵك ویست‌و خواستگه‌لێكی زۆر سهرووترو رادیكاڵتر له ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامی هاتوونه‌ته مه‌یدان، دروشمه‌كان‌و خواسته‌كانی خه‌ڵك نیشان ده‌دات كه ئه‌م له‌شكره ناڕازییه كه رژاوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، هێزێكی سیاسی، شه‌فاف‌و خاوه‌ن داخوازیی روونه، كه تێڕوانینی بۆ داهاتووی سیاسه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات له ئێران، زۆر سهرووترو كراوه‌تر‌و دیموكرات تر‌و پێشكه‌وتن خوازتره له‌و ره‌وت‌و كه‌سانه‌ی كه ناوی رێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌یان له‌سه‌ر داناون.
ئه‌مه كه‌له‌به‌رێكی كۆن‌و سی‌و چه‌ندساڵه‌یه كه له نێوان حكوومه‌ت‌و خه‌ڵكێكی زۆر پێشكه‌وتوو‌و ئه‌مڕۆیدا، كه له ژیانی خۆیان‌و له سیاسه‌تدا، ئاسته‌نگی دوو جۆر له بیركردنه‌وه‌و له فه‌رهه‌نگدا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار، تووشی پاشه‌كشێ بوون. ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری ئه‌م پاشه‌كشێ‌و ئه‌م دوو بیركردنه‌وه‌و جیاوازییانه‌یه. ئێستا ئه‌م كه‌له‌به‌ره زۆرتر بۆته‌وه‌و ئه‌م پێكهاته پاشكه‌وتووه‌ی زیاتر تووشی كێشه‌و ململانێی كردۆته‌وه. زۆرجار وتوومه‌و ئێستاش ده‌یڵێم كه خه‌ڵك‌و له یه‌ك وته‌دا ئه‌گه‌ر بكرێت له وه‌ها كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیدا كه رژیم په‌ره‌ی پێداوه، وشه‌ی‌و ئاقاری گشتی به‌كار بێنین، ئاقاری گشتی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به زۆریی‌و به مه‌ودای چه‌ندین ساڵی نووریی له نیزامی سیاسی‌و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی پێشكه‌وتووتره. كه‌له‌به‌ر‌و ناكۆكییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای ئێران، ده‌سه‌ڵاتی زاڵی به گشتی له خه‌ڵك‌و ئاقاری گشتی “كۆمه‌ڵگه” نامۆ كردووه. خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران زۆر به قووڵی‌و به‌رفراوانی، سیاسی، سكۆلار، خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ‌و دیموكراسیخوازن، ئه‌مه‌ش له حاڵێكدایه كه سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار، ئیدئۆلۆژیك، توتالیتر، داخراو‌و، له بواری فه‌رهه‌نگیشه‌وه زۆر كۆنه‌په‌رست‌و دواكه‌وتووه. جیهانی مودێڕن به هه‌موو هێز‌و پوتانسیێلی فیكری‌و مادی خۆیه‌وه له كۆمه‌ڵگای ئێران، رۆڵی جیددی‌و به‌رچاوی هه‌یه. ده‌كرێت بڵێین، كۆمه‌ڵگه‌و شارستانیه‌ت‌و ئاستی وشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسی خه‌ڵك له گه‌ڵ سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی له ئێران له بن‌و بنه‌مادا زۆر له یه‌ك جیاوازن. خه‌ڵك زۆر هۆگری زانست، حه‌شیمه‌تێكی زۆر لاو‌و فه‌رهه‌نگێكی زۆرگه‌شه‌كردوو و كراوه، نیشانه‌ی ئه‌و كه‌له‌به‌ر وكه‌لێنه جیاوازانه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و خه‌ڵكن.
ره‌وتی ریفۆرمخواز ئه‌م شكێر‌و كه‌له‌به‌رانه‌ی نه به ته‌واوی هه‌ست پێكردووه‌و نه به جیددی گرتوون، یان لانیكه‌م باڵی موسه‌وی به باشی له‌م راستیانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا نه‌گه‌یشتووه یان ده‌یهه‌وێت چاوی له ئاست ئه‌م راستیانه ببه‌ستێت. له خۆش بینانه‌ترین حاڵه‌تدا، باڵی موسه‌وی به دوای 16ی سه‌رماوه‌ز‌و رۆژه‌كانی تاسووعا‌و عاشوورا، مه‌ترسیی جیددی گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی له رژیم‌و له‌رزۆك بوونه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی رژیمی هه‌ست پێكردووه‌و، بۆ راگرتن‌و پێش‌گرتن به قووڵ بوونه‌وه‌و رادیكاڵیزه بوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ده‌ستی داوه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانییه.
فه‌رهه‌نگی سكۆلار‌و دیموكراسیخوازیی‌و ریشه‌ی مێژوویی هێزه پێشكه‌وتنخواز‌و چه‌په‌كان له ئێران، مێژوویه‌كی سه‌د ساڵه‌یه‌و نابێت له‌به‌رچاو نه‌گیردرێت. به‌لاڕێدابردنی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له رێبه‌ندانی 57، هه‌ره‌س هێنانێكی مێژوویی بوو كه له كه‌ش‌و هه‌وای سیاسی جیهان‌و ناوچه‌كه‌دا، له‌و سه‌رده‌مه روویدا‌و دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه له گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌وڕۆكه‌ی جیهان، له حاڵكێدا كه دنیا ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی له هه‌موو بواره‌كاندا به خۆوه بینیووه‌و هه‌ڵوێسته‌كان، ئامانجه‌كان، تاكتیك‌و ستراتیژییه‌كان گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و روانگه‌ی حقووقی ئه‌ویش به تایبه‌ت گۆڕاوه. هۆیه‌كانی گۆڕانكاری له جیهانی ئه‌مڕۆ، هه‌مان هۆكانی ئه‌وكات نین كه ئیمكانی دووپات بوونه‌وه‌ی وه‌ها داخزانێكی كاره‌سات خولقێن به‌دیی بێنن‌و به‌م پێیه روودانی داخزانێكی تری له‌وچه‌شنه مه‌حاڵ دێته به‌رچاو.
راپه‌ڕینی ئه‌مڕۆ قه‌رزداری دوێنێ‌و له‌سه‌ر به‌ستێنی ئه‌م كه‌لتووه‌ر گه‌شه‌ی كردووه‌و هاتۆته مه‌یدان. كه‌مڕه‌نگ بوونه‌وه‌و نه‌مانی بایه‌خی خوێندنه‌وه‌و فامكردنی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵات سه‌پێنانه له دین‌و به‌چه‌شنێكی تر، به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی پرۆسه‌ی رۆشنكردنه‌وه‌و ره‌وشه‌نگه‌ریی چه‌ندین ساڵه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دین بۆ پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆی‌و سڕینه‌وه‌ی له بازنه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ئیداره‌ی ژیانی رۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگا، گرنگه كه ناكرێت به‌رامبه‌ر به‌مه كه‌م ته‌رخه‌م بین. به چاوخشاندنێك به بارودۆخی ئێستای ئێران، تێگه‌یشتن له‌م راستییه ئه‌سته‌م نییه كه خه‌ڵكی ئێران، ده‌یانه‌وێت بۆ هه‌میشه پێوه‌ندیی خۆیان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا، مافه تاكه‌كه‌سیه‌كان، دیموكراسی، مافی نه‌ته‌وه‌كان، مافی شارۆمه‌ندیی، ده‌زگای سیاسی‌و قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داهاتوو رێك بخه‌ن تا به‌م شێوه، پێكهاته‌یه‌كی تر له سه‌رووی خه‌ڵك‌و یاسا سه‌ر هه‌ڵنه‌دات.
رێكخستنی پێوه‌ندیی تاك‌و كۆمه‌ڵگا، شارومه‌ند‌و ده‌وڵه‌ت، ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تیگه‌لی دوولایه‌نه‌و به‌رانبه‌ربه‌یه‌ك، ئه‌مڕۆ له بیر‌وكرده‌ی تاكی ئێرانی‌دا ده‌بیندرێت‌و مرۆڤی ئه‌مڕۆی ئێرانیی، ده‌وڵه‌ت ته‌نیا‌و ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بۆ وه‌به‌رهێنانی ژیانی خاكی‌و باشتركردنی ئاستی گوزه‌رانی خۆی ده‌وێت. ئه‌م تێڕوانینه، هه‌موو خوێندنه‌وه جۆراوجۆره‌كان‌و هێژموونی سیاسی دینی له سه‌ر ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵگای ئێران كه‌م ره‌نگ كردووه‌ته‌وه‌و به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر په‌راوێزی خستووه‌و ده‌یخات.
سكۆلاربوون‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دین‌و پێگه‌و ئاقاری به‌رپرسیاریه‌تی خۆی كه هه‌مان رێكخستنی پێوه‌ندیی تاك له گه‌ڵ خودایه، به واتای بێ دینی‌و راپه‌ڕین به دژی دین نییه، به‌ڵكوو له راستیدا به مانای رزگاركردنی دین له خوێندنه‌وه‌و شرۆڤه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌و به‌ئامرازكردنی بۆ گه‌یشتن به هه‌ر مه‌به‌ست‌و ئامانجێكه.
ریفۆرمخوازانی دینی تا كاتێك كه نیسبه‌ت‌و پێوه‌ندی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكانه، به شێوه‌یه‌كی روون‌و وردبینانه دیاریی نه‌كه‌ن‌و تا به تێڕوانین‌و رێكاره‌كانی خۆیان له گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی دیموكراسی نه‌چنه گۆڕه‌پانی یارییه‌وه، مه‌حاڵه كه له داهاتووی سیاسی ئێران‌دا، پێگه‌یه‌كی شیاو‌و جێگای ره‌زامه‌ندیی خه‌ڵك بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین كه (داخوازییه‌كانی باشتركردنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز) كه به ئیمزای كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسوڕاوانی ئیسڵاح‌خواز بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌نگاوێكی به‌ره‌و پێش‌و به‌رامبه‌رێكه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی موسه‌وی. ئه‌م به‌یانییه ته‌نیا‌و ته‌نیا هه‌نگاوێكه به‌ره‌و پێش، هه‌نگاوێكی بێ هێز، لاواز‌و له‌رزۆك، ده‌كرێت واژۆكه‌رانی ئه‌م به‌یانییه له زومره‌ی ناسراوترین كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌م ره‌وته بزانین‌و ئه‌گه‌ر بوترێت كه كۆی سه‌رمایه‌ی فیكریی‌و بیرمه‌ندیی ره‌وتی ئیسلاحخواز له‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه‌دا چڕ بۆته‌وه، ئه‌مه قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و چه‌واشه نییه.
به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه لایان وایه كه بیر‌و تێفكرین له دیندا به‌ربه‌ست كراو‌و داخراو نییه‌و دینیش وه‌رگری ئازادییه، جێگای خۆیه‌تی كه رامانێكمان له‌سه‌ر ئه‌م به‌یانییه هه‌بێت. واژۆكه‌رانی ئه‌م به‌یانییه خوازیاری له ده‌سه‌ڵات لاچوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد، به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌نوێی هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چاودێریی ئیستسوابین، ئه‌م سێ داخوازییه‌ی سه‌ره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه داخوازیگه‌لێكی ره‌وا‌و پێویستن بۆ ده‌ربازبوون له‌م به‌ربه‌سته‌ی ئێستا، به‌ڵام ئه‌مانه ویست‌و داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێستای خه‌ڵك نین‌و ئه‌م كه‌سانه به‌م چه‌شنه ده‌وڵه‌ت‌و ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران، له‌م هه‌موو جینایه‌ت‌و كوشتار‌و ده‌سدرێژییانه به بێ تاوان ده‌رده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی قوربانیكردنی ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م ساته‌وه‌خته‌دا دوور له چاوه‌ڕوانی نییه‌و، ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌ست بداته وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چاودێریی ئیستسوابی به بوونی ویلایه‌تی فه‌قێیه‌وه ئیمكانی زۆر كه‌مه‌و مه‌حاڵ ده‌نوێنێت. له راستیشدا بوونی هه‌ر چه‌شنه چاودێرییه‌ك له بواری هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تدا قبووڵ ناكرێت. ئه‌م به‌یانییه خوازیاری هه‌ڵسوڕانی حیزبه‌كان، به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی بزووتنه‌وه خوێندكارییه‌كان‌و ژنانه. جیاله‌وه‌ی كه ئه‌م به‌یانییه وشیارانه یان به ئه‌نقه‌ست باسی له بزووتنه‌وه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا وه‌كوو: كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان‌و بزووتنه‌وه‌ی حه‌قخوازانه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران نه‌كردووه‌و له ناوهێنانیان خۆی بواردووه، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت نیسبه‌تی ئازادییه خوازراوه‌كانیشی له گه‌ڵ یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا دیاری ناكات.
ئایا ئه‌م یاسایه ده‌توانێت ئازادیی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی ناویان لێ برا، ته‌زمین بكات‌و بیپارێزیت؟
له راستیدا ده‌كرێت به‌م یاساوه، وه‌ها ئازادیی‌و مافگه‌لێك ته‌زمین بكرێت؟
بۆچی ئیمزاكه‌رانی ئه‌م به‌یانییه، نیسبه‌تی خۆیان، ئازادییه داواكراوه‌كان‌و ئه‌م مافانه‌ی ئاماژه‌یان پێكردووه له گه‌ڵ ئه‌م یاسا ئیدئۆلۆژیكه كه خۆی فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له نه‌بووی ئازادیی‌و مافه‌كانه، به شێوه‌یه‌كی روون‌و شه‌فاف ناهێننه گۆڕێ‌و باسی ناكه‌ن؟
ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی‌و ئازادیی راگه‌یاندنه‌كان‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای قه‌زایی‌و به هه‌ڵبژاردن دانانی سه‌رۆك بۆ ئه‌و ده‌زگایه، به بێ گومان له رژیمێكدا ده‌توانێت بوونی هه‌بێت كه بنه‌ما‌و ئه‌ستوونه‌كانی دیموكراتیك بن‌و له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئازادی خه‌ڵك دامه‌زرابێت.
له قه‌واره‌ی ده‌سه‌ڵاتێكدا كه تان‌وپۆی به بیرۆكه ئیدئۆلۆژییه‌كان چنراوه‌و له سه‌رووی ئیراده‌ی مرۆیی‌و له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی داوه‌ریی‌و ره‌خنه‌گری مرۆڤدایه، بوونی وه‌ها دامه‌زراوه‌گه‌لێك‌و ئیمكانی سه‌رهه‌ڵدانیان دوور له چاوه‌ڕوانییه. خاوه‌ن بیرانی ئیسڵاحات بۆچی ئه‌وه دیاریی ناكه‌ن كه پێوه‌ندیی خۆیان له گه‌ڵ دیموكراسی به چ شێواز‌و رێكارگه‌لێك رێك ده‌خه‌ن‌و ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان له دیموكراسی هه‌یانه، له چ شوێنێكی ئه‌م جیهانه ئه‌زموون كراوه، ئاكامی به كرده ده‌رهێنانی ئه‌م ئه‌زموونه له جیهانی ئیسلام‌و دنیای سیاسه‌تدا چییه؟
كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی هێزه نیزامی‌و ئه‌منیه‌تی‌و ئیتڵاعاتیه‌كان له سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و ریشكۆڵكردنی گه‌نده‌ڵیی ئابووریی وڵات، كۆكردنه‌وه‌ی بانده گه‌نده‌ڵ‌و به‌رتیلخۆره‌كان‌و سازماندانی هێزه چه‌كداره‌كان، پێویستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌ر وڵات‌و هه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و له‌وانه وڵاتی ئێمه‌یه. كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست، سیستمێكی سیاسی ته‌ندروست، ده‌بێ شرۆڤه‌یه‌كی روون‌و شه‌فافی له پێگه‌و ماهییه‌تی ئه‌م هێزانه هه‌بێت‌و به میكانیزمگه‌لێكی ئه‌مرۆیی‌و سه‌رده‌میانه‌و كارامه، پێوه‌ندیی ئه‌وان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا‌و ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی شرۆڤه بكات. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه بواری گشتی چاره‌نووسی به ده‌ستی خۆی بێت‌و كاریگه‌ریی به هێزی له سیاسه‌تدا هه‌بێت‌و یاساكان له چوارچێوه‌ی پێداویستیی‌و قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی خه‌ڵك‌و باشتركردنی ئه‌م پێداویستانه دانرابێت، له یه‌ك وته‌دا ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بن، وه‌ها كارێك مومكینه، به‌ڵام له رژیمێكدا كه له سه‌ر بنه‌مای ئیدئۆلۆژێك‌و له‌سه‌رووی ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان بێت‌و له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گشتی خه‌ڵكدا، به‌رپرسیار‌و وه‌ڵامده‌ر نه‌بێت، ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ربوونی وه‌ها خواستێك مه‌حاڵه. سیستمی سیاسی ئێرانیش ،سیستمێكی سیاسی له‌م چه‌شنه‌یه.
پێش له هه‌موو شتێك ده‌بێ چاره‌نووسی ئه‌م رژیمه دیاریی بكرێت. به بێ سڕینه‌وه‌ی بن‌و بنچینه‌كانی وه‌ها رژیمێك، هه‌رچه‌شنه چاكسازیی‌و ته‌زمینكردنێكی ئازادیی مافه‌كان به ئه‌نجام ناگات. له كۆتایی ئه‌م به‌یانییه‌دا وه‌كوو هه‌میشه‌و به په‌یڕه‌وكردنی هه‌موو گوتاره پێشووه ناوه‌ندگه‌را‌و ئێرانیخوازه‌كان، به بێ سنووربه‌ندییه‌كی دیاریكراو، باس له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی‌و وڵاتانی تر له كارووباری ئێران ده‌كه‌ن. هێشتا له سه‌ره‌تای رێگادایه‌و له ئێستاوه خۆی بۆ سه‌ركوت ئاماده كردووه، ئه‌م رسته‌یه بیانووی هه‌میشه‌یی هیزه توتالیتره‌كانه كه به‌م زمانه بۆ بیانوو ده‌گه‌ڕێ كه ئاخێز‌و بزووتنه‌وه‌و، عه‌داڵه‌ت خوازیی به‌م ناوه‌وه سه‌ركوت بكات. پاراستنی یه‌كییه‌تی خاكی ئێران ، گورزی دێرینی سه‌ركوت، تۆقاندن‌و خوینڕێژی بێ كۆتایی رژیمه توتالیتره‌كانی ناوچه‌كه‌و ئێرانیشه كه یه‌كێكی تر له وته بێ بنه‌ماكانی ئیمزاكه‌رانی ئه‌م به‌یانییه، كه به بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئاماژه‌یان پێداوه دیاریی بكه‌ن‌و روونی بكه‌نه‌وه، به دووپات كردنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی ره‌وته بیرته‌سك‌و سه‌ركوتگه‌ره‌كان، بیرۆكه‌ی قه‌تیس ماو‌و له خۆبایی بوون‌و خسڵه‌تی قبووڵ نه‌كردنی بیروڕای جیاواز‌و ناسازییان نیشان ده‌ده‌ن.
پێشاوپێش له جیای گه‌لانی ئێران دانیشتوون‌و گۆپاڵ‌و داربه‌ده‌ست به هه‌ڵسووڕانی قامچیه‌كانیان له بادا، سنووره‌كانی دیموكراسیی خۆپه‌سه‌ند‌و خۆدارێژییان دیاریی ده‌كه‌ن.
ئه‌م به‌یانییه ئه‌گه‌رچی به نیسبه‌ت نووسراوه‌كه‌ی موسه‌وی هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه، به‌ڵام هێشتا ئه‌رك‌و چاره‌نووسی خۆی له پێوه‌ند له گه‌ڵ پێكهاته‌ی رژیم‌و ویلایه‌تی فه‌قێ، روون نه‌كردۆته‌وه‌و ،پێگه‌ی دین‌و ئیسلامی سیاسی هێشتا له پێگه‌ی هێز، ده‌سه‌ڵات‌و حكوومه‌تدا ده‌زانێت. له مافی شارومه‌ندیی، مافی نه‌ته‌وه‌كان، جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، دیموكراسی كراوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی دین ته‌وه‌رانه، باسێك نه‌كراوه‌و ، به جێگای خه‌ڵك‌و به ناوی خه‌ڵكه‌وه، خواسته‌كانی خۆیان له‌م به‌یانییه‌دا هێناوه‌ته ئاراوه.پشت گوێ خستن‌و فه‌رامۆش كردنی مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ومافی دیاریكردنی چاره‌نووس هه‌وێنی قه‌یران‌و كه‌له‌به‌ری هه‌میشه مه‌ترسیداری سه‌ر ئه‌منیه‌ت‌و ئاسایشی ئێرانه، كه بێ وه‌ڵام، خراوه‌ته ژێر سێبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌وه. ئه‌م گوتاره هێشتا پوتانسیێله فیكرییه‌كانی خۆی به ته‌نیا رێگاچاره‌ی رزگاربوون ده‌زانێت‌و ، نه‌ته‌نیا به فره چه‌شنی فه‌رهه‌نگی، نه‌ته‌وه‌یی، دینی، ….. نه‌گه‌یشتووه،به‌ڵكوو شرۆڤه‌یه‌كی جێگای قبووڵی كۆمه‌ڵگاش له دیموكراسی به ده‌سته‌وه نادات‌و به دوای په‌یداكردنی رێبه‌ری عادڵ‌و له‌سه‌ركار وه‌لانانی رێبه‌ری زاڵم له قاقڕی بیری سه‌رگه‌رداندایه. ئیمزاكه‌رانی ئه‌م به‌یانییه، هێشتا له‌م راستیه نه‌گه‌یشتوون یا نایانه‌وێت تێبگه‌ن كه كۆمه‌ڵگای ئێمه، له حكوومه‌تی دینی‌و له دینی حكومه‌تی دابڕاون‌و بێزارن. كۆی ناوه‌رۆك‌و بنه‌مای بۆچوونه‌كانی نێو ئه‌م به‌یانییه، یه‌ك رێگا ده‌پێون كه ئه‌ویش هه‌مان ئاشت كردنه‌وه‌ی میلله‌ت له گه‌ڵ دینی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی دین به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگایه، كه له مێژه خه‌ڵكی ئێران خۆیان له وه جیا كردۆته‌وه‌و به جۆرێك به مێژوویان سپاردووه. پێداگریی بێ بنه‌مای ره‌وتی ئیسلاح خوازی نێو ده‌سه‌ڵات بۆ لێك هه‌ڵپێكاندنه‌وه‌و په‌یوه‌ند دانه‌وه‌ی خه‌ڵك به دینی سیاسی‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی وپێداگرییان له سه‌ر به‌رده‌وام بوونی ده‌سه‌ڵاتی دین، گه‌وره‌ترین هۆكاری پێش گرتن له به‌رین بوونه‌وه‌و سه‌رتاسه‌ری بوونه‌وه‌ی بزاڤی به نێو بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزه له ئیران.
هێزه‌كانی ده‌ورووبه‌ر‌و ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تی كورد ماوه‌یه‌كی زۆره كه له رێگاگه‌لی جۆراوجۆره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته پشتیوانی‌و به‌هێزكردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و خۆیان له ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ له‌م بزاڤه به چه‌شنێك بواردووه. به‌هێزكردن‌و پێش‌گرتن له لاوازبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه، هه‌وڵێكه بۆ رادیكاڵیزه‌كردنی، كه ئه‌م رادیكاڵیزه بوونه‌ش به‌ستێنێكی له‌بار بۆ به‌شداریی هێزه‌كانی ده‌ورووبه‌ر ده‌ره‌خسێنێت. به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به هه‌ر هۆیه‌ك به رێبه‌ری ئه‌م بزاڤه ناسراون، یا نه‌یانویستووه ئه‌م پشتیوانی‌و هاوپشتییه به‌رچاوه ببینن، یان ویستوویانه ئه‌م جموجۆڵه به‌ره‌و ئاسۆی باوه‌ڕ‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان ببه‌نه پێشه‌وه‌و رێبه‌رایه‌تی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه. نه‌ته‌وه‌كان‌و خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ر، به بێ شوناسی سه‌ربه‌خۆی خۆیان‌و وه‌كوو تاكێكی ئێرانی كه مافه‌كانی ره‌وا‌و به جێگان، ئاماده نابن تواناییه‌كانی خۆیان به فێڕۆ بده‌ن. به‌كارهێنانی وشه‌ی گشتگیر، لێدوانگه‌لی پڕ له ناروونی، نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت‌و راست بێژیی سه‌باره‌ت به مافی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، دانه‌بڕان له حكوومه‌تی دینی، سه‌رگه‌ردانیی به نیسبه‌ت ویلایه‌تی فه‌قێ‌و پێكهاته‌كانی حكوومه‌تی ئێستا، بارگراوكردنی دیموكراسی به روانگه‌و خوێندنه‌وه‌گه‌لی تایبه‌تی مه‌زهه‌بی‌و دینی، له‌و كۆسپ‌و چه‌ڵه‌مه سه‌ره‌كیانه‌ن كه ئیسلاح خوازان له هاوڕییه‌تی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بێ به‌ش كردووه. ئه‌م ره‌وته تا ئه‌و راده‌یه كه بۆ بێ تاوان نیشان دان‌و ده‌ربازكردنی دین له‌م قه‌یرانه سیاسیه‌و مه‌شرووعیه‌ته‌كه‌ی تێده‌كۆشێت، قه‌ت به‌م راده‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵك‌و سه‌قامگیریی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ تێنه‌كۆشاوه. گوتاری زاڵی ئه‌م ره‌وته‌ی لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتی دین، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مه‌شرووعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی دین له سه‌ر بنه‌مای دیموكراسیه‌كی تایبه‌ت‌و به‌گشتی گرتنه به‌ری شێوازگه‌لێكی نوێ به قه‌ولی خۆی له حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدایه.
به‌ڵام ئه‌م ره‌وته ئه‌وه‌ش بزانێت كه ئێرانێكی ئازاد، ئاوه‌دان‌و دیموكراتیك له داهاتوودا مه‌حاڵه، ئه‌گه‌ر له‌م ئێرانه‌دا، مرۆڤ خۆی بڕیارده‌ری كرده‌كانی نه‌بێت‌و چاره‌نووسی خۆی، خۆی دیاریی نه‌كات.
هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی، دینی، ره‌گه‌زیی‌و چینایه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌سڕیته‌وه‌و له هه‌مووی گرنگتر ئه‌گه‌ر شوناسه جۆراوجۆره‌كان‌و فره‌چه‌شنییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران، ده‌رفه‌ت‌و ئیمكانی خۆنواندن‌و بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆیان به هه‌موو خسڵه‌ته‌كانی خۆیانه‌وه نه‌بێت‌و كاریگه‌ریی‌و رۆڵی خه‌ڵك له حكوومه‌ت‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ره‌چاو نه‌كرێت، باس كردن له ئیرانێكی ئازاد، ئاوه‌دان‌و دیموكراتیك، جیا له قسه‌یه‌كی پووچ وبێ مانا، هیچ شتێكی تر نیه.
دابه‌شكردنی عادڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و سه‌روه‌ت‌و سامان، ئه‌گه‌ر له نێوان ناوه‌ند‌و ده‌ورووبه‌ردا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر دیموكراسی ته‌نیا وه‌كوو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی سیاسه‌ت‌و چه‌شنێك له ئازادیی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدان له به‌رچاو بگیردرێت، له ئێستاوه كوڕه‌ی شكست هێنانی دیار‌و به‌رچاوه.
دیموكراسی ئه‌گه‌ر نه‌توانێت له گه‌ڵ كاكڵ‌و ناوه‌رۆكی پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌كان، مافی شارومه‌ندیی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، هاوته‌ریب بێت، له ئێرانی داهاتوودا ناتوانێت هیوا به‌خش بێت. رزگاریی ئێران‌و بنیاتنان‌و سه‌قامگیركردنی نه‌زمێكی دیموكراتیك قه‌ت ده‌سته‌به‌رنابێت، مه‌گه‌ر به به‌شداریی‌و هه‌ڵسوورانی هێزه جۆراوجۆره سیاسیه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئیران‌و به ئاماده‌بوونی شوناسه سه‌ربه‌خۆه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئیران.
یه‌كییه‌تی‌و یه‌كڕیزییه‌ك كه فره‌چه‌شنی‌و پلۆرالیزمی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی تێدا بوونی نه‌بێت، وه‌دی نایه‌ت.
به‌م پێیه ئه‌م ره‌وته ئیسڵاحخوازه دینییه ئه‌گه‌ر خوازیاری تێپه‌ڕبوونی دین له قه‌یرانی سیاسی‌و مه‌شرووعیه‌ته، رێگایه‌كی تری نیه، جگه له تێك رووخاندنی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی ئێستا كه دینی كردوَته ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌ست‌و ئامانجه‌كانی. ده‌بێ بنه‌مای ئه‌م روانگه‌و حكوومه‌تی دینی‌و دینی حكوومه‌تیه هه‌ڵپێچرێت، بۆیه ئه‌م ره‌وته ئیسڵاحخوازه رێگایه‌كی تری بێجگه له قبووڵكردنی راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و فره‌چه‌شن بوونی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نییه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)