راپۆرتی گهشتی سکرتێری کۆمەڵە بۆ وڵاتی سوئیس
وهشانگهر رزگار - شهم Oct 16, 6:21 am
راپۆرتی گەشتێکی سیاسی هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە بۆ وڵاتی سوئیس
لە رۆژانی 26ی سێپتامبر تا کۆتایی مانگی سێپتامبر لە سەر داواکاریەک لە هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە، لە لایەن کومیتەی تەشکیلاتی کۆمەڵە لە
سوئیس، کۆمەڵێک دیدارو چاوپێکەوتن لەگەڵ حیزبە سیاسیەکانی سوئیسء کەسایەتیء رێکخراوەکان سازدرا بوو. هەروەها کۆمەڵێک نوێنەری حیزبە سیاسیەکانی کوردستانء کەسایەتیء چالاکوانانی سیاسی بۆ سمینارێکی سیاسی بانگهێشت کرابوون. لەم راپۆرتەدا کورەتەیەک لەو چالاکیانەتان پێشکەش دەکرێت.
دوانیوەڕۆی 26ی سێپتامبر لە شاری بیل سمینارێک سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێستای ناوچەکەو ئێرانء کوردستان بەڕێوەچوو کە هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە لەمبارەوە شیکردنەوەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کردوو سیاسەتەکانی کۆمەڵەی لە هەلءمەرجی ئێستای کوردستان تاوتوێکرد. لەم سمینارەدا دەیان کەس لە نوێنەری حیزبەکانء چالاکوانانی سیاسی بەشداربوون کە بە پرسیارء تێبینیەکانی خۆیان باسەکانی ئەم سمینارەیان دەوڵەمەند کردوو بە گشتی پێشوازییان لە هەڵوێستەکانی کۆمەڵە کرد. راپۆرتی تێروتەسەلی باسەکانی ئەم سمینارە دواتر بڵاو دەکرێتەوە.
هەروەها رۆژی 27ی سێپتامبر لە دەفتەری سەرەکی حیزبی سۆسیالیستی سوئیس لە شاری بێڕن پێتەختی ئەم وڵاتە ئاغای پیتێر هاگ کۆبوونەوە، کە لەم دیدارەدا کە هاوڕێیان مەسعودی رێواسی، ئیدریس مورادیء ناسری ئازەخ تێیدا بەشداربوون، پێوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانء حیزبی سۆسیالیستی سوئیس درایە بەر باسء بڕیاردرا ئەم پێوەندیە بەردەوام پتەوتر بکرێت. لە تەوەرەیەکی دیکەی قسەوباسەکاندا هەلومەرجی سیاسی ئێرانء کوردستان باسی لێکرا کە بۆچوونی هەر دوو لایەن زۆر لێک نزیک بووو پێداگریان کرد لەسەر پەرەپێدانی دیموکراسیء پێویستی پێکهێنانی ئاڵترناتێڤێکی دیموکراتء سێکۆلار کە ئێرانء هەروەها تەئکید لەسەر مافی نەتەوەکانی ئێرانکرا. ئاغای پیتێر هاگ داکۆکیء دڵسۆزی خۆیء حیزبی سۆسیالیستی، بۆ داخوازیەکانی گەلی کورد لە ئێران دەربڕیی. هاوڕێ عومەر لەم دیدارەدا داوایکرد کە حیزبە سۆسیالیستء سۆسیال دیموکراتەکانی ئوروپا کرد، پشتگیری لە رەوتی سێکۆلارء دیموکراسیخواز لە ئێران، بە تایبەت بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان بکەن. لە تەوەرەیەکی دیکەی قسەکاندا پێداگری لەسەر خەباتی مەدەنیء سیاسی لە ئێرانء کوردستانکراء هەر دوو لایەن کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پەرەپێدانی خەباتی سیاسیء مەدەنی لە ئێران، ئەرکێکی هەرە گرینگەء بۆیە سیاسەتی سەرکوتء ئەشکەنجەء ئێعدام مەحکوومکراو تەئکیدکرایەوە کە دەسەڵاتی دیکتاتۆریی لەسەر بنەمای زەبرو زەنگء توندوتیژی، ناهێلێ جێگۆڕکێ بە شێوازی دیموکراتیک بکات. ئێوارەی هەمان رۆژی 27ی سێپتامبر هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادەو هاوڕێیان مەسعودی رێواسی، ئیدریسی مورادیء ناسری ئازەخ بەشداری کۆبوونەوەیەک بوون لەگەڵ کومیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە شاری ژێنۆ. لەم چاوپێکەوتنەدا هەلءمەرجی پەنابەرانی ئێرانی لە کوردستانی عێراقء پێویستی پێڕاگەیشتنی خاچی سوور بە پەنابەران درایە بەر باس، بە تایبەت قسەوباس لەسەر کەمپەکانی پەنابەران لە باریکەو شێروانەو کاوە. داواکاری وەڤدێکی دیکەی کۆمەڵە ئەوەبوو کە لە هەموو رێگەیەکەوە پشتیوانی لەم پەنابەرانەی نێو کەمپەکانء زۆر پەنابەری دیکەی کوردی ئێران لە شارەکانی کوردستانی عێراق بکرێء باس لە پێویستی چالاکبوونی سەلیبی سووری جیهانی کراء بڕیار دانرا کە رێکخراوی سەلیبی سوور لە رێگای هاوکارەکانیان لە وڵاتی عێراقء کوردستانەوە هاوکاریەکی زۆرتری پەنابەرانء بە تایبەت سێ کەمپی باریکەو شێروانەو کاوە بکەن.
شایانی باسە سبەینێ درێژەی ئەم راپۆرتە لە چالاکیەکانی هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیستان پێشکەش دەکرێت.
رۆژی 28ی سێپتامبر کومیتەی سوئیس بڕیاری دیداری لەگەڵ گری مولێر وتەبێژی حیزبی سەوزەکان لە پارلمانی سوید دانا. ئاغای گری کولێر لە هەمانکاتدا ئەندامی کومیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی سوئیسە. لەم چاوپێکەوتنەدا کە هاڕێ ناسری ئازەخ لەگەڵ هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە بەشداری بوون، راگۆڕینەوەیەک لە سەر بابەتەکان کرا، سەبارەت بە هەلءمەرجی ئێستای ئێران کوردستانء داوای کۆمەڵە ئەوە بوو کە حیزبی سەوزەکانء پارلمانی سوئیس هەڵوێستی روونیان هەبێ بۆ داکۆکی لە داخوازیایەکانی خەڵکی کوردستان. هەروەها پێشَلکاریەکانی رژیمی ئێران لەمەڕ مافی مرۆڤء سەرکوتی نەیارانء بیرجیاوازان توندتر بدەنە بەر رەخنەو ئەو کردەوانەی رژیمی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەن. لە بەشێکی دیکەى دیدارەکەدا باس لە درێژەی پێوەندیء پتەوکردنی پێوەندی حیزبە سەوزەکانی ئوروپاء کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانکرا.
رۆژی 29ی سێپتامبر هەر لە پارلمانی سوئیس هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە لەگەڵ هاوڕێیان، ئیدریس مورادیء مەسعوودی رێواسی چاویان کەوت بە ئاغای کارلۆ سومارۆگا وتەبێژی حیزبی سۆسیالیستء یەکێک لە حەوت وەزیری بەڕێوەبەری ئەم وڵاتە. لەم دیدارەدا بۆ جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێوەندی حیزبی سۆسیالیستء کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کراء هەروەها بارودۆخی ئێستای ئێرانء کوردستانء ئەگەرەکانی داهاتووی ئەم کۆمەڵگا درانە بەر باسء لێکۆڵینەوە. هەر دوو لایەن پێویستی پشتیوانی لە خەباتی دیموکراسیخوازانەی گەلانی ئێرانیان بە رەوا زانیء تەئکیدیان لەسەر پێکهێنانی بەرەو ئاڵترناتیڤێکی دیموکراتیک کردەوە. لە تەوەرێکی دیکەی قسەوباسەکاندا، داخوازیەکانی خەڵکی کوردستانء قورسایی بزوتنەوەی کورد لە پێگرتنی دیموکراسی لە ئێراندا پێداگری لەسەر کراو وەڤدی کۆمەڵە داوای ئەوەی کرد کە حیزبە سیاسیەکانء دەوڵەتی سوئیس پشتیوانی روونء بەهێز لەمافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.
هەر لەو رۆژەدا هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە، ئیدریس مورادیء مەسعوودی رێواسی لەگەڵ ئاغای کاسپار هالێر جێگری سەرۆکی رێکخراوی نەتەوە هەڕەشەلێکراوەکانی جیهان کۆبوونەوە. لەم دانیشتنەدا هەر دوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان لە هاوکاریء پێوەندیەکانی تا ئێستا دەربڕییء رێککەوتنیان هەبوو کە پێوەندی کۆمەڵەء رێکخراوی نەتەوەهەڕەشەلێکراوەکان چروپڕتر بێتەوە. بەشێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوە قسەوباسێک بوو لەسەر رەوایی بزوتنەوەی کوردء پێوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی مافخوازانەی نەتەوەکانی دیکەی جیهانء هەروەها گەڵاڵەکردنی هەرچی زۆرتی مەسەلەی کورد لە ناوەندەکانی جیهانی باسی لێکراو بە خۆشیەوە بیروبۆچوونەکان لێک نیزک بوونء بڕیاردرا بۆ ئەم مەبەستانە هاوکاریء پێوەندی زیاتریان هەبێت.
رۆژی 30ی سێپتامبر لە شاری بێرن پێتەختی وڵاتی سوئیس لە مقەڕیی ناوەندیی ئیدارەی پەنابەرانی سوئیس، هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادەء کومیتەی سوئیس لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم ئیدارە کۆبوونەوە. لەم دانوستانەدا کێشەی پەنابەرانی کوردی ئێران درایە بەر باسء لێکۆڵینەوەو داخوازی کۆمەڵە ئەوەبوو کە وڵاتی سوئیس کارئاسانی زۆرتر بۆ پەنابەرانی کورد لە سوئیس بکات. هەروەها لەگەڵ ئیدارەی پەنابەران، بارودۆخی نالەباری پەنابەرانی کورد لە کەمپەکانی باریکە، شێروانەو کاوە هەڵسەنگێندراء داواکاری کۆمەڵەوە ئەوە بوو کە وڵاتی سوئیسء ئیدارەی پەنابەران هەوڵێکی جیددی بدەن بۆ چارەسەری کێشەی ئەم پەنابەرە کوردانە کە لە کەمپی رۆمادیەی عێراقەوە هاتوونء ساڵانێکی زۆرە بە ئاوارەیی دەژین. هەر بۆیە بەرپرسانی ئیدارەی پەنابەرانی سوئیس بەڵێنی ئەوەیاندا کە ئەم پێشنیارانە بدەنە بەر باسء چارەسەرێکی جیددی بۆ ئەم مەسەلە بدۆزرێتەوە. لەم سەفەرەدا هاوڕێ عومەری ئیلخانیزادە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتیء چالاکوانانی سیاسی کورد ئەنجامدا کە هەم گوێ بیستی قسەکانیان بوو هەم سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستانء سیاسەتەکانی کۆمەڵە وتوووێژێکی تایبەتی ئەنجامدا.
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)