روخانی رژیم ئه‌ركی چه‌ند سه‌دهه‌زار كه‌سێك نییه
وه‌شانگه‌ر رزگار - 5 شه‌م Jan 21, 5:13 pm
تایبه‌تنامه‌ی (بحران 88) كۆمه‌ڵێك بۆچوون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی‌و شاره‌زایان سه‌باره‌ت به ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا له ئێران‌دا رووده‌ده‌ن، له قاڵبی چه‌ندین وتووێژ ئاماده‌كردوه. له‌م پێوه‌نده‌دا (بحران 88) چه‌ندین پرسیاری ئاراسته‌ی هاوڕێ وریا محه‌مه‌دی، جێگری كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كردوه كه لێره‌دا ده‌قی ئه‌و وتووێژه ده‌خوێننه‌وه.
چ هۆكار‌و فاكته‌رگه‌لێك ده‌سه‌ڵاتی رژیمی به‌م دۆخه‌ی ئێستای گه‌یاندوه؟
به بڕوای من ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كانی چه‌ند خولی یه‌ك له‌دوای یه‌كی سه‌رۆك كۆماریی‌و مه‌جلیسی ئیسلامی، كه شه‌ڕێكی ده‌سه‌ڵات‌و نێوحیزبی بوو و له راستیدا هه‌وڵه‌كانی هه‌ركام له به‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ركامه‌یان، ته‌نیا بۆ پاراستنی ئه‌م رژیمه بووه به شێوازگه‌لی جیاجیا‌و، هه‌ركام له به‌ره‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون تا به پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆیان، به‌و رێگه‌چارانه‌ی كه ده‌یخه‌نه‌ڕوو، قه‌یرانه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێ‌بێنن، ئه‌مجار به هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵك، مه‌سه‌له‌كه شێوه‌یه‌كی دیكه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت. ئه‌م ئاماده‌بوونی خه‌ڵكه، هه‌وڵه‌كانی باندی ویلایه‌ت بۆ رزگاركردنی كۆماری ئیسلامی‌و پێش‌گرتن له رووخانی پێش له واده‌ی ئه‌م رژیمه، گۆڕێوه‌و به‌شێوه‌ی ئێستای ده‌رهێناوه. خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك له چه‌ند مانگی رابردوو، به‌تایبه‌ت به‌دوای ساخته‌كاریی بێشه‌رمانه له ده‌یه‌مین شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن كه دێمۆنتراسیۆنی گشتی به‌دواوه بوو، جارێكی دیكه نه‌فره‌تی خه‌ڵكی له رژیمی كۆماری ئیسلامی‌و گۆڕانكاری قوڵی سیاسی له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی نمایشكرد. بۆ كه‌س شاراوه نییه كه رابه‌رانی رژیم له‌م ئاڵوگۆڕانه ده‌ترسێن‌و ماوه‌یه‌كی زۆره له چه‌ندین ده‌رفه‌تدا هه‌وڵیانداوه ناڕازییان (خه‌ڵكی ئێران) چاوترسێن بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێستا زیاتر له رابردوو زانیویانه كه ئاگرێك كه له ئێران‌دا بڵێسه ده‌سه‌نێت، بنه‌ماكانی مافیای ئه‌م رژیمه‌ی كردوه‌ته ئامانج، چونكه ئه‌م ئاگره، ده‌ستی ره‌دی به سینگی كۆماری ئیسلامییه‌وه ناوه كه هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ژاریی، بێكاریی، گه‌نده‌ڵی، سه‌ره‌ڕۆیی، هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی‌و مه‌زهه‌بی‌و نه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها ره‌شبوونی داهاتووی لاوان‌و ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان‌و ئێعدامی رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئایا هۆكار یان هۆكارگه‌لێك له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی رژیمدا هه‌یه كه بتوانێت له رووخان‌و سه‌رنگون بوون رزگاری بكات؟
سه‌ركوتی خه‌ڵك، ئامرازێك كه له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو ئه‌م رژیمه‌ی له‌سه‌رپێ راگرتووه، تا ئێستاش به‌رده‌وامه. ناو‌و ناوبانگی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌راسه‌ری جیهان وه‌ك یه‌كێك له توند‌وتیژترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوچه‌رخ له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی سیاسی‌و هه‌رچه‌شنه ده‌نگێكی ئازادیخواز، تا ئێستاش له‌ئارادایه‌و ئه‌مه‌ش بێ هۆكار نییه. به بڕوای من ئه‌مجار هه‌ر ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و كه‌لێنێك كه له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه دروست بوو، به‌تایبه‌تی له دۆخی له‌ده‌ستچوونی هه‌رچی زیاتری شه‌رعیه‌تی رژیم له چاوی خه‌ڵك، گورزێكی كاریگه‌ره، ته‌نانه‌ت له ده‌زگای سی ساڵه‌ی سه‌ركوت. ئه‌گه‌ر پێشتر‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا به شێوه‌ی وه‌حشیانه سه‌ركوت‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام‌یان ده‌كرد، ئێستا به ترس‌و زه‌لیلییه‌وه ئه‌م كارانه‌ده‌كه‌ن.
له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه خومه‌ینی‌و هاوپه‌یمانه‌كانی حكومه‌تێكیان دروستكرد كه له‌به‌ركارهێنانی توندوتیژی‌و بێڕه‌حمی به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی خۆی نمونه‌ی باڵاده‌ستی هه‌موو دیكتاتۆرییه‌كانی هاوچه‌رخ بووه‌و هه‌یه. له‌م رووه‌وه ته‌نیا چه‌كی ئێستایان، هه‌مان چه‌كی رابردووه، به‌ڵام كه‌م تواناتر‌و بێ گومان ترسنۆكانه‌تر. له‌هه‌رحاڵدا قه‌یرانی شه‌رعیه‌تێك كه رژیمی دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی وه‌لایی له ئێران سه‌رده‌مانێكه ده‌سته‌ویه‌خه‌یتی، له ئێستادا قوڵتر‌و قه‌یراناوییتر بووه، هه‌ربۆیه ره‌نگه له سه‌رده‌مێكی كورتدا ئه‌م چه‌كی سه‌ركوته كارساز بووبێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌زمونی باقی دیكتاتۆره‌كان نیشانی داوه، هه‌میشه شانس ناهێنێت.
خاڵه به‌هێز‌و لاوازه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئێستا چییه؟
ئاشكرایه كه ئه‌م حكومه‌ته ناقانونی‌و نائاساییه، به یارمه‌تی سه‌ركوت‌و سه‌رنێزه‌و به پیشبه‌ستن به مافیای سه‌ربازیی‌و ماڵی له سه‌رده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه، كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران پێش له‌هه‌ر شتێك له‌م ده‌وره‌یه‌دا، هه‌ڵسوكه‌وتی ناڕه‌وای ده‌وڵه‌ت به‌م ئاراسته‌یه‌ی برد. رژیمی ئیسلامی له ده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی به گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واو بۆ توندڕه‌ویی‌و فاشیزم له ناو حكومه‌ت‌و هێنانه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی پاسداران‌و توندڕه‌وترین به‌ره‌ی موحافزه‌كار، له راستیدا بناغه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی سنوردار‌و لاوازكرد‌و بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ته‌نانه‌ت به‌وه رازی بوو كه نه‌ك ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی، به‌ڵكو به‌شێك له بناغه‌دانه‌ران‌و كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیش له ریزی نه‌یاران رژیم ببیننه‌وه. ئه‌مه‌ش بێ گومان خاڵی به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له گۆڕینی بۆچوونی به‌شێكی به‌ربڵاو له هاوكاران‌و یارانی رژیم وێناده‌كرێت، له‌حاڵێكدا كه كارنامه‌ی ئه‌وانیش نابێت فه‌رامۆش بكرێت.
هێزی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵك له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی له ده‌وڵه‌ته‌كانی پێشخۆی زیاتر لاوازتر‌و بێناوه‌ڕۆكتر كرد. ئه‌حمه‌دی نژاد‌و دواكه‌وتووترین به‌ره‌ی ناوخۆی حكومه‌ت، كه‌به به‌ربڵاوترین ساخته‌كاری‌و به‌سیجی رێكخراوی هێزه ئینتیزامیه‌كان‌و له‌راستیدا به كوده‌تایه‌كی هه‌ڵبژاردن هێنرایه سه‌ركار، ئێستا به ئاسانی ده‌وره‌كانی رابردوو ناتوانن ئه‌م بزوتنه‌وه حه‌قخوازانه‌یه له‌به‌رچاونه‌گرن. ته‌واوی ئه‌م راستییانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ن كه خولێكی نوێ له خۆڕاگری خه‌ڵكی ئێران له‌به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی ده‌ستپێكردوه كه پێویسته له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند خاڵێك له‌به‌رچاو بگرین:
یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دۆخه پاش ئه‌وه‌ی دژه‌كرده‌وه‌ی رژیمی لێكه‌وته‌وه، یه‌كپارچه‌بوون‌و یه‌كگرتویی خه‌ڵكی به‌دواوه‌بوو، هاوپشتی خه‌ڵك له‌م به‌رخۆدانه‌دا گرنگییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رۆحیه‌ی خه‌بات.
دووه‌م، لاوازیی ئاشكرا له ئێستادا له نه‌بوونی یه‌كگرتوویی له نیشاندانی ناڕه‌زاییه‌كانه. نابێت بهێڵین كه هه‌رجاره‌و شار‌و ناوچه‌یه‌ك له باقی ناوچه‌كان جیابكرێـته‌وه‌و سه‌ركوت بكرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته كه هێزه كاریگه‌ره‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌وڵبده‌ن هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی خۆڕاگری خه‌ڵكی شار یان ناوچه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر رژیم، باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ش بۆ پیشتگیری كردن له‌م خۆڕاگرییه هانبده‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و له ئێستادا كه سه‌ركوت تاران‌و چه‌ند شارێكی گرتوه‌ته‌وه، ناوچه‌كانی دیكه‌ش بۆ پشتگیری له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ستن‌و به شێوازی شیاو ناڕه‌زایی خۆیان به حكومه‌تی سه‌ربازیی‌و دڕنده‌یی رژیم له‌و شاره ده‌رببڕن.
سێهه‌م، بابه‌تی گرنگ ئه‌وه‌یه كه له ئێستادا هه‌ر خه‌بات‌و ناڕه‌زاییه‌ك ده‌بێت داخوازایی دیاریكراوی خۆی هه‌بێت‌و شه‌فافانه بۆ گشت خه‌ڵك بدوێت. بۆ نمونه، له ئێستادا نه‌هێشتنی دۆخی ئه‌منی، دادگایی كردنی بكوژانی ناڕه‌زاییه‌كان‌و كۆتایی ده‌ستدرێژییه‌كانی رژیم ده‌توانێت، به‌شێك له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بێت. ئێمه ده‌بێت بزانین كه ته‌نیا ناڕه‌زاییه‌ك كۆماری ئیسلامی ناڕوخێنێت، به واتایه‌كی دیكه هه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك به مانای رووخانی یه‌كجاره‌ی رژیم نیه، به‌ڵام بێ گومان ئه‌م ده‌وره‌یه كه هه‌ڵگری جیاوازیی گه‌لێكی زۆرتره له گه‌ڵ رابردوودا، ده‌توانێت له خزمه‌تی روخانی رژیمدا بێت.
داهاتوو چۆن ده‌بینن؟
به‌راوردكردنی ئه‌م رۆژانه له‌گه‌ڵ ده‌یه‌ی شه‌ست‌و سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی حه‌فتا كه لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بوو، به باشی ئاستی شكست‌و پاشه‌كشه‌ی رژیم له رووی ئیدئۆلۆژی‌و پێكاته‌وه نیشانده‌دات. پێویستیی سه‌ره‌كی خه‌ڵكی ئێران نه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به قازانجی موسه‌وی‌و كه‌ڕوبی، به‌ڵكو كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی‌و كێشه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رێشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی، فه‌حشا، به‌رتیل، بێكاریی، ئێعتیاد، ئیختیلاس، ئیدز‌و دژه‌مرۆڤبوون‌و دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤی‌و دوور له هه‌ر هه‌ڵاواردن‌و نایه‌كسانییه‌كه. كۆماری ئیسلامی چیدی هه‌م له ناوه‌و هه‌م له‌ده‌ره‌وه یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه خه‌ڵكی ئێران به تێپه‌ڕبوون له جه‌ره‌یانی سه‌وز، نیشانیاندا كه خوازیاری روخان‌و له‌ناوبردنی كۆماری ئیسلامین‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه له‌م رێگه‌وه به مافه‌كانی خۆیان ده‌گه‌ن‌و دیموكراسی سه‌قامگیرده‌بێت. به‌ڵام پرۆسه‌ی رووخان به ته‌نیایی ئه‌ركی خه‌ڵك شارێك یان چه‌ندشارێك‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار كه‌سێك نییه. ده‌بێت قۆناغ به قۆناغ‌و له هه‌ر دۆخێكیشدا، ته‌شه‌كول‌و یه‌كگرتوویی‌و رۆحیه‌ی شۆڕشگێڕانه له خه‌ڵكدا په‌ره‌ی پێبدرێت‌و پته‌وتر بكرێت تا به‌رده‌وام‌و زیاتر له‌جاران، له ئامانجی كۆتایی، روخانی كۆماری ئیسلامی‌و رزگاری نزیك ببینه‌وه. به‌م هۆیه‌وه ده‌بێت هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی ناڕه‌زاییه‌كان، هۆشیاری خۆمان زیاد بكه‌ین‌و نه‌هێڵین كه به جیاكردنه‌وه‌ی تاران له باقی ناوچه‌كان، خه‌ڵكی سه‌ركوتكراو توشی هه‌راس‌و ترس بن. ئه‌مه ئه‌ركی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسییه كه به وردی ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچاوبگرن. گرنگترین ئه‌رك، پشتگیریكردنی خه‌ڵكی تارانه. پێویسته كه ته‌واوی ئێران به پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی تاران راپه‌ڕن تا دوژمن بزانێت كه خه‌ڵكی پایته‌خت ته‌نیا نین‌و رژیم ته‌نیا له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی دانیشتوانی چه‌ند گه‌ڕه‌ك‌و شارێك رووبه‌ڕوو نییه.
ئاشكرایه كه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رامبه‌ر گۆڕانێكی گه‌وره‌دایه، ئێرانیش له ناوه‌ندی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌دایه‌و بێ شك شه‌پۆلی ئه‌م ئاڵوگۆڕه زۆرله‌وه به‌گوڕتر‌و به‌تواناتره كه مافیای ریسوا‌و ته‌ریككه‌وتووی كۆماری ئیسلامی بتوانێت پێشی پێبگرێت. خه‌ڵكی ئێران‌و خه‌باتكارانی سیاسی له‌م دۆخه‌دا، ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه‌و ئازادیخوازانه‌یان له ئه‌ستۆدایه، ئه‌ویش پێكهێنانی سه‌نگه‌ری ئازادی‌و حه‌قخوازانه‌و رزگاریبه‌خشه. سه‌نگه‌رێك به به‌رینایی هه‌موو ئێران كه ملیۆنان خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و خه‌باتكار له‌خۆیدا جێبكاته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه گه‌ره‌نتی ئازادی‌و رزگاری خۆی بكات‌و له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌م سه‌نگه‌ره ده‌توانێت ببێته پێشه‌نگی خه‌بات بۆ ئازادی‌و دیموكراسی‌و سێكۆلاریزم‌و مافه ئینسانییه‌كان له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)