گەلی کورد بە شانازیەوه لە خۆڕاگری خۆی یاد دەکاتەوە
وهشانگهر رزگار - 2 شهم Aug 23, 12:40 pm
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان سەبارەت بە فتوای 28ی گەلاوێژی خومەینی بە دژی خەڵکی کوردستان
لە رۆژی 28ی گەلاوێژی 1358ی هەتاوی لەکاتێک دا کە هێشتا6مانگ لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە سەر سیستەمی پاشایەتی دا تێنەپەڕی بوو، “خومەینی ” رێبەری کۆماری تازە دامەزراوی ئیسلامی، بە دانی فتوایەک

داخوازەکانی گەلی کورد لە گەل بزووتنەوەی خومەینی دا وێک نەدەهاتنەوه
فەرمانی هێرشی بەربڵاوی نیزامی بۆ سەر کوردستانی دەرکرد. هەر بە پێی ئەو فتوایە، هێزی زەمینی و ئاسمانی لە گەڵ هێزیکی بەرینی “بەسیجی ئیسلامی”هێرشیان هینایە سەر کوردستان و بێ بەزەییانە و لە ئەوپەڕی بێ ڕەحمی دا دەستیان دایە سەرکوت و کوشت و بڕی خەڵکی کوردستان لە شارو دێ دا. دەسەڵاتێک کە لە ئاکامی ڕاپەڕینی گشتی جەماوەردا هاتبووە سەرکار، نە تەنیا دوژمنی خەڵکی کوردستانی گرتە بەر بەڵکۆ وەکۆ بێگانەیەک بە لەپێش گرتنی سیاسەتی هەڵاواردن و ڕەگەز پەرەستانە، بۆ لە نێو بردنی میللەتێک کە بە بەشێک لە دەسەڵاتی خۆی دەزانی قۆڵی هەلڕ ماڵی. لە کوشت و بڕ و سەرکوتی گەلی کورد لە لایەن داگیر کەرانی کوردستانەوە، چ لە ئاستی بەرینی و چ لە ئاستی بێڕەحمی دا هێرشی کۆماری ئیسلامی بێ وێنەیە.
گەلی کورد کە دلێرانە بە دژی رژیمی ڕووخاوی پاشایەتی خەباتی کردبوو و لە تەواوی مێژووی خەباتی خۆی لە پێش ڕاپەڕین یشدا ئاڵا هەڵگری دیموکراسیخوازی، هاوئاهەنگی و یەکگرتووی گەلانی ئێران بوو، لە بەرانبەر ئەو فتوا و فەرمانی هێرشەدا خافڵگیر بوو. واتە چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد کە وا بە زووی و کوتوپڕ هێرشی بکرێتە سەر.بەڵام بە یەکگرتوویەکی مەزن و بێ وێنەوە لە بەرانبەر بڕیاری “جیهاد”وە ڕاوەستاو بە هەموو شێوەیەکی شیاو و گونجا دەستی دایە خۆڕاگری. خۆڕاگری چەک دارانە و جەماوەریش بەشێک لەو ڕاوەستانە گشتیە بوو. لە حاڵێک دا کە تەنیا پاش تێپەڕینی نێزیک بە سێ مانگ دوای فتوای خومەینی، بەربەرەکانێ و بەشداری بەربڵاوی گەلی کورد لە خەبات و خۆڕگری، رژیمی ئیسلامی و تەنانەت خومەینیش پاشەکشەیان کرد و بە راگەیاندنی ئاگر بەس، هاتنە سەر میزی دانۆستان و وتو وێژ.
داخوازەکانی گەلی کورد کە هەر لە سەرەتای بزووتنەوەی جەماوەری دژی رژیمی پاشایەتی، بە روونی و ئاشکرایی هاتبوونە ئاراوە، لە گەلڕ بزووتنەوەی ئیسلامیی خومەینی دا وێک نەدەهاتنەوە و بزووتنەوەی کوردستان بە ڕاشکاوی لە سەر ئاڵتێرناتیڤێکی دیموکراتیک و عەداڵەتخواز پێداگری دەکرد بە واتایەکی تر هەر ئەو راستیەی کە هەتا ئێستاکەش بزووتنەوەی کوردستانی کردوەتە پێشەنگ و پێشڕەوی دیموکراسی لە ئێران دا. لە لایەنی بەرانبەریشەوە تووڕیی کۆنەپەرەستانەی خومەینی و رێبەرانی تری ئیسلامخوازی لێ کەوتەوەو ئەمەش هۆی سەرەکی فتوای خومەینی و هێرش کردنە سەر گەلی کورد بوو. خومەینی و سەرکردە

ویستیان تۆڵەی پێشکەوتنخوازی و دیموکراسی خوازی لە خەڵکی کوردستان بستێننەو
ئیسلامخوازەکان کە لە مەیدانی خەباتی ئازاد و سیاسی لە کوردستان شکستێکی گەورەی سیاسی یان خوارد بوو، بە هێرشی نیزامی و سەرکوتی بێڕەحمانە ویستیان شکستەکەی خۆیان قەرەبوو بکەنەوە تۆڵەی پێشکەوتنخوازی و دیموکراسی خوازی لە خەڵکی کوردستان بستێننەوە.
ئەوڕۆ کە سی و یەک سالڕ بە سەر فەرمانی هێرشی خومەینی بۆ سەر کوردستان تێدەپەڕێت، گەلی کورد بە شانازیەو لە خۆڕاگری و ڕاوەستانی خۆی یاد دەکاتەوە. خەڵکانی تری ئێران، کوردستان وەکو سەمبولی ئازادی و دیموکراسی دەبینن. رژیمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان نەیتوانیوە پێگەیەکی جەماوەری بۆ خۆی بدۆزێتەوە، ئێستاش لە ئێران لە گەلڕ تووڕەیی و ناڕەزایەتی قوولڕ و بەرینی خەڵکانی ئێران بەرەو ڕوو بوەتەوە. مێژوو، فەرمانی 28ی گەلاوێژی خومەینی دژ بە گەلی کورد لە یەکێک لە لاپەڕە ڕەشەکانی خۆی دا تۆمار دەکات و بیروڕای جیهانیش مورکی راست و ڕەوایی بە سەر داخوازەکانی گەلی کورددا دەکوتێت.
ئەگەر ئەودەم کۆماری ئیسلامی بە فتوای ئایینی و کەڵک وەرگرتن لە بڕوا ئایینیەکانی خەڵکانی تر بۆ کوشتنی” یاخی” و” کافر” و سەرکوتی گەلی کورد دەیانی نارد، ئەوڕۆ هەر لە ڕوانگەی ئەوخەڵکانەوە گەلی کورد گەلێکی خەباتکار و مافخوازن . چیتر کوردستان لە خەبات بە دژی کونەپەرەستی و سەرەڕۆیی ئیسلامی تەنیا نیە و هاوڕێی و هاو خەباتی گەلانی تری ئێرانی لە گەڵە. ئێمە ئێستا شاهیدی شکستی گەورەی کۆماری ئیسلامی و فتوای خومەینی لە لایەکەوە و لە لایەکی تریشەوە سەرکەوتنی پڕ لە شانازی خەڵک و بزووتنەوەی کوردستانین.
ئێمە لە سالڕ و گەڕی 28ی گەلاوێژدا خوازیاری زۆرترین هاوبەستەگی و هاوکاری لە گەلڕ گەلانی تری ئێرن بۆ خەبات لە دژی کۆماری ئیسلامیین. کۆمەڵە شێلگیرانە لە پێناو داخوازی عەداڵەتخوازانە و دژی چەوسانەوە و دامەزرانی دیموکراسی لە ئێران و بزووتنەوەی کوردستان تێدەکۆشێت و خەباتی لێبڕاوانەی خۆی درێژە پێ دەدات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
26ی گەلاوێژی 1389
17ی ئاگوستی 2010
Komala Party له Twitter, ڵاپهڕی ئێمه له Facebook .وهرگرتنی بابهتی نوێ له رێگهی RSS


(No Ratings Yet)