راگه‌یاندنی كۆتایی كۆنفرانسی ته‌شكیلاته‌كانی كۆمه‌ڵه له سكاندیناوی
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 5 شه‌م Dec 08, 11:05 pm
كۆنفرانسی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه له‌لایه‌ن پلینۆمی حه‌وته‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێكخرابوو، دوای ئاماده‌كاریی پێویست، سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی سكاندیناوی (ئورووپای باكوور) له ماوه‌ی رۆژانی 2و 3و 4ی مانگی دیسه‌مبر به‌ڕێوه‌چوو و دوای 3 رۆژ باس و دیالۆگی گه‌رم و هاوڕێیانه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له وڵاتانی سوێد و دانمارك و نۆروێژ و فه‌نلاند و به‌شداریی هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كاره‌كانی هێنا.
كۆنفرانسه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان و به سروودی بانگه‌واز، سروودی ره‌سمیی كۆمه‌ڵه، ده‌ستی پێكرد. پاشان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆنفرانس به ده‌نگی ئاماده‌بووان هه‌ڵبژێردران.
كۆنفرانس به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی نوێنه‌ران و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له وڵاتانی ناوچه‌ی سكاندیناوی (دانمارك، سوێد، نۆروێژ و فه‌نلاند) و هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، له چوارچێوه‌ی راپۆرت و باسه‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و بابه‌تی باس و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی سكاندیناوی قسه و باسی كرد و بڕیاریدا.
سه‌ره‌تا هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی باسێكی سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی و گۆڕانكاریه‌كانی ئێستا و ئه‌رك و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه پێشكه‌ش كرد. له باسه‌كه‌ی هاوڕێ عومه‌ردا له‌لایه‌ك باس له گرنگترین گۆڕانكاریه‌كانی سیاسیی ئێران و كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و هه‌روه‌ها كار و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه و كه‌م‌وكورتی و گرفته‌كانی كاری ته‌شكیلات و رێبه‌رایه‌تی له‌م قۆناغه‌دا و گرفته‌كانی سه‌ر ڕێی پێشڤه‌چوونی ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵه و سه‌ركردایه‌تی خرانه به‌ر باس و هه‌م ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی كاری داهاتوومان و بایه‌خ و گرینگیی هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستا و پته‌وتر كردنی حزبیه‌ت شیكرایه‌وه. دوای باسه‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، ئه‌ندامانی كۆنفرانس به به‌شداری و پشتگیری كردن له خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی باسه‌كه‌ی هاوڕی عومه‌ر، دیالۆگێكی كه‌م وێنه‌ی سیاسیان سازكرد كه تێیدا شه‌فافیه‌ت و راشكاوی و دیالۆگی ره‌خنه‌گرانه له‌لایه‌ك و هاوكات ئاماده‌یی پێویست بۆ نه‌هێشتنی گرفت و كه‌م‌وكورتیه‌كان و پێویستی یه‌كڕیزی و هاوپشتیی سیاسی و هه‌وڵدانی یه‌كگرتووانه بۆ ئاماده‌یی زیاتری كۆمه‌ڵه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و رۆڵ و به‌ڵێنه‌كانی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و چ وه‌ك حیزبێكی چه‌پ و سۆسیالیستی، ناوه‌رۆك و چوارچێوه‌ی باسی هه‌موو به‌شداران بوو.
به‌شدارانی باسه‌كه هه‌ركامه‌یان به ئاماژه به كه‌م‌وكورتیه‌كانی كار و چالاكیه‌كانی ئه‌م قۆناغه و هه‌ڵكردن و سازشی رێبه‌رایه‌تیی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ لاده‌ری و لادانه‌كانی ناو ته‌شكیلات، ته‌ئیكیدیان له‌سه‌ر پێویستیی چاكسازیی شێوازی كاری رێبه‌رایه‌تی و پته‌وتر كردنی حیزبیه‌ت و دوور كه‌وتنه‌وه له سازش و سازان كرده‌وه. پێداگری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی رێك‌وپێكتری رێبه‌رایه‌تی و كادر و ئه‌ندامان و راپۆرت دانه‌وه‌ی به‌رده‌وام به ئه‌ندامان و به بزووتنه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه، پێداگری له‌سه‌ر پێویستیی كاری زیاتر بۆ هاوئاهه‌نگی و هاوكاری له نێوان به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵه و چه‌پ له كوردستان به‌پێی پلاتفۆرمێكی سیاسیی روون و له‌سه‌ر جم‌وجوڵی زیاتر له كار و چالاكیی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێداگری كرایه‌وه.
دوای باس و دیالۆگ سه‌باره‌ت به راپۆرته‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كۆنفرانس هاته سه‌ر باسی سه‌ره‌كی كه بریتی بوو له چالاكیی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. سه‌ره‌تا هاوڕێ ره‌زا كه‌عبی سه‌باره‌ت به كار و چالاكیی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئه‌ركه‌كانی ته‌شكیلات باسێكی پێشكه‌ش به كۆنفرانس كرد. دوای باسه‌كانی هاوڕێ ره‌زا، ئه‌ندامانی به‌شدار له كۆنفرانس هه‌ركامه‌یان تیشكیان خسته سه‌ر لایه‌نێكی باسه‌كه و پێداگریان له‌سه‌ر به‌شداریی چالاكانه‌تری ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرده‌وه. له‌م باسه‌شدا پێداگری كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌شكیلاته‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ وه‌ك نوێنه‌ر و سه‌فیری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و ره‌وتی عه‌داڵه‌تخواز و دژ به چه‌وسانه‌وه بتوانن هاواری ئازادیخوازیی خه‌ڵكی كوردستان به كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بگه‌یه‌نن. جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان له‌قاو بده‌ن و میدیای جیهانی به‌پێی توانا هان بده‌ن هه‌تا هاواری حه‌قخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی باس بكه‌ن. ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه ته‌شكیلات و كادره‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌بێ بتوانن له كۆڕ و كۆمه‌ڵی جۆراوجۆر وێڕای ئاماده‌بوونی چالاكانه وه‌ك هه‌ڵسووڕاوانی وشیار و خاوه‌ن روانگه‌ی روون و ئاشكرا بۆ داكۆكی له مافه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیكه‌كانی گه‌لی كورد، ده‌ركه‌ون. پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو، ئێستا چالاكی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات زۆر به‌خێرایی بڵاو ده‌كرێته‌وه و ته‌نیا ره‌نگدانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیه، هه‌ربۆیه په‌یوه‌ند دانه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات بایه‌خێكی زۆری هه‌یه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه درا كه گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كرێكاران، ژنان، خوێندكاران و بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی له كوردستان ده‌بێ بخرێته به‌ر سه‌رنج و بایه‌خی ته‌شكیلاته‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بتوانرێت ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخرێته خزمه‌تی گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی و بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵك.
كۆنفرانس به به‌شداریی چالاكانه‌ی ئه‌ندامان و پێداگری له‌سه‌ر باشتر كردنی كار و چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چووه سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه له وڵاتانی نۆروێژ و دانمارك و سوێد و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئه‌و وڵاتانه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی وڵاته‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردران.
به‌شی كۆتایی كۆنفرانس بریتی بوو له هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناوی. دوای باس و دیالۆگی پێویست و راگه‌یاندنی ناوی كاندیده‌كان و خۆناساندنیان، ئه‌ندامانی كۆنفرانس 4 كه‌سیان وه‌ك كۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناوی هه‌ڵبژارد.
له كۆتاییدا كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنفرانس داوای له هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه كرد وتاری كۆتایی كۆنفرانس پێشكه‌ش بكات. هاوڕێ عومه‌ر گردوكۆی سه‌ره‌كیترین خاڵه‌كانی قسه‌وباسه‌كانی كرد و بۆچوونی به‌شدارانی سه‌باره‌ت به داهاتووی كاری كۆمه‌ڵه به بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاند و له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندی سپاسی ئاماده‌یی ئه‌ندامانی كرد بۆ به‌ره‌وپێش بردنی كاره‌كانی ته‌شكیلات. هه‌روه‌ها پێداگری كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی داكۆكی له سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان و بایه‌خی بانگه‌شه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه له چالاكیه‌كانی داهاتوومان كرده‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی كۆتاییدا هاوڕێ عومه‌ر له‌لایه‌كه‌وه پێداگریی له‌سه‌ر بایه‌خی دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازی له ئێران و په‌ره‌پێدانی ئه‌ده‌بیاتی نووسراو بۆ داكۆكی له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه پێشكه‌وتنخواز و جه‌ماوه‌ریه‌كان كرد و له‌لایه‌كی دیكه‌وه سنووربه‌ندیی روونتر له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌ی بزووتنه‌وه‌كه به لاڕێدا ده‌به‌ن به‌وه‌ی كه چاكسازی له كۆماری ئیسلامی‌دا به مسۆگه‌ر و مومكین ده‌زانن. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ناوخۆی حیزب و پێویستیی هه‌وڵ و كاری زیاتر له‌م هه‌ل‌ومه‌رجه حه‌ساسه‌ی ئێستا، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه بكرێته حیزبی جێی متمانه و پاڵپشتی خه‌ڵك.
كۆنفرانس له كه‌شی هاوپشتیی حیزبی و ئاماده‌یی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رێنوێنی و باسه‌كان كۆتایی پێهات.
كۆمیته‌ی سكاندیناویی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
7ی دیسه‌مبری 2011ی زایینی، 16ی سه‌رماوه‌زی 1390ی هه‌تاوی
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS




(No Ratings Yet)