تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئامرازێك بۆ شۆڕش یان كه‌ره‌سه‌یه‌ك به ده‌ستی حكومه‌ته‌كان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - هه‌ینی Apr 22, 12:20 am
له كاتێكدا گۆڕانكارییه‌كان زۆرێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتوته‌وه‌و دیكتاتۆره‌كان یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌كه‌ون، به بڕوای شاره‌زایان‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌تی فه‌یسبوك‌و تویتر ده‌ورونه‌قشێكی گه‌وره‌و گرنگیان له‌م گۆڕانكارییانه‌داهه‌یه. ده‌ورو نه‌قشێك كه كه چاودێران به بزوێنه‌ری شۆڕشی خه‌ڵك له میسر‌و تونس ناویان لێبردوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ بۆچوونیش هه‌یه كه شۆڕشی میسر‌و تونس به شۆڕشی تویتری ناولێده‌به‌ن.
سه‌ره‌ڕای حكومه‌تی ئه‌م وڵاتانه به بڕینی هێڵی ئینترنێت هه‌وڵیاندا كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام دره‌نگ ئه‌م كاره‌یان كرد‌و كاتێك ده‌ستیان به‌م كاره كرد كه ته‌واوی بڕیاره گرنگه‌كان درابوون و خه‌ڵك رژابوونه‌سه‌ر شه‌قام.
فه‌یسبوك‌و تویتر وه‌ك ئامرازی راگه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیاریی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕه‌زاییه‌كان ده‌ورێك باشیان گێرا، له ئێستاشدا له ئێران‌و كوردستان سه‌ره‌ڕای فیلتركردنی ئه‌م تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌و سه‌ره‌ڕای هێڵی ئینترنێتی خاو‌و خلیچك، رۆژانه به سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر فه‌یسبوك‌و تویتر راو بۆچوونی خۆیان ده‌گۆڕنه‌وه‌و ره‌نگه زۆرێك له‌و بۆچوونانه‌ش سیاسی بن‌و لانیكه‌م ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی بن به‌رامبه‌ر به دیكتاتۆری‌و سته‌می رژیمی ئێران.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو قازانج‌و سوده‌كانی فه‌یسبوك‌و تویتر بۆ گه‌یاندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هاوبیران‌و بیرجیاوازان، به‌ڵام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاتانی دیكتاتۆری وه‌ك كۆماری ئیسلامی كێشه‌ی بۆ بزوتنه‌وه ئازادیخوازییه‌كان دروست كردوه.
له‌مباره‌وه جیلین یۆرك نوسه‌ر‌و وێبلاگنوسی ئه‌مریكایی‌و یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌شی میدیا ئینترنێتییه‌كانی زانكۆ هارڤارد له بابه‌تێك مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی میدیا دیجیتاڵیه‌كانی وه‌ك ئینترنێت‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان فه‌یسبوك‌و تویتێر له بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان تاوتووێكردوه‌و هۆشداری ئه‌وه ده‌كات كه حكومه‌ته سه‌ركوتگه‌ره‌كان له رێگه‌ی شوێن پێ هه‌ڵگرتنی نه‌یارانی خۆیان له‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه بیانناسن‌و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
ئه‌و ده‌نوسێت له‌كاتی دروستبوونی “شۆڕشی تویتێری” هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی ئێران له هاوینی 2009، تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئینترنێت یه‌كێك له ئامرازه گرنگه‌كانی رێكخستنی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌ده‌نی‌و ناڕازییان بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری ئه‌م ئامرازانه له بواری بزوتنه‌وه ناڕه‌زاییه‌كان كه نمونه‌كانی له رووداوه‌كانی میسر‌و تونس بینران، زۆربه‌ی شاره‌زایان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م تۆڕه‌په‌یوه‌ندییانه ته‌نها رۆڵی كه‌ره‌سه‌یان هه‌یه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌وانه وه‌ك به‌رهه‌مهێنی شۆڕشه‌كان بناسرێن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه به‌شی سه‌ره‌كی ماسمیدیاكانی رۆژئاوا به شێوه‌یه‌كی ناڕاست وه‌سفی كۆمپانیا كامپیۆتێرییه‌كانی خاوه‌نی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌كه‌ن به‌هۆی ده‌ورونه‌قشیان له شۆڕشه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌و مه‌ترسییانه‌بكرێت كه ئه‌م كه‌ره‌سانه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه سیاسی‌و ناڕه‌زاییه‌كاندا هه‌یانه.
یۆرك له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی خۆی ده‌نوسێت كه به‌مدواییانه‌ش چالاكانی سیاسی له مه‌راكش رایانگه‌یاندوه كه په‌یجی فه‌یسبوكه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌و وڵاته هه‌ك كراوه. زۆرێك له‌و مه‌ترسییانه به‌هۆی پێكهاته‌و میكانیزمی ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه‌یه. بۆ وێنه له فه‌یسبوك به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت ناوی دروستی خۆیان بنوسن، به‌ڵام به‌شێكی دیكه ئه‌م مه‌ترسییانه شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌م كه‌ره‌سانه‌و هه‌میشه‌ییبوونی ته‌واوی په‌یوه‌ندیی نێوان كه‌سه‌كان له پاشكه‌وتی مێمۆری ئه‌م وێبسایتانه‌یه.
ته‌نها بۆ ساتێكی بیهێننه به‌رچاوتان كه بزوتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایی میسر روخانی حكومه‌تی حوسنی موباره‌كی به‌دواوه نه‌بووایه، له‌وكاته‌دا بڕێكی زۆر وێنه‌و ویدیۆ‌و په‌یامه‌كان كه له‌لایه‌ن هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر تۆڕی ئینترنێت كه زانیارییه‌كی زۆر ده‌رباره‌ی به‌شداربووانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌ی تیا‌بوو، به‌ئاسانی ده‌بووه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌و رێگه‌وه نه‌یارانی خۆی سه‌ركوت بكات.
ناوبراو له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌نوسێت كه یه‌كێك له كاریگه‌رترین رێگه‌كان بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له مه‌ترسی كۆنترۆڵكردن‌و به‌دواداچوون له سه‌ر تۆڕی ئینترنێت‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك، وردبوونه له قبوڵكردنی دۆستان. بۆ نمونه له‌ئه‌مریكا بانكه‌كان‌و دامه‌زراوه ماڵیه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی مشتریه قه‌رزاره‌كانیان كه‌ڵك له وێبسایت گه‌لی وه‌ك فه‌یسبوك وه‌رده‌گرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی میدیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له قبوڵكردنی دۆستی نوێ وردبینی ده‌كه‌ن، چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له‌مباره‌وه ده‌بێت زیاتر وریا بن چونكه هه‌ر شتێك كه دڵنیانه‌بن لێی ده‌توانێت ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ریان‌و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ناو هاوڕێكانیاندا ببیننه‌وه.
كه‌سانێك وه‌ك یوگنی موروزۆف، یه‌كێك له شاره‌زایانی بواری ئینترنێت له كتێبێكی خۆیدا به ناوی “ته‌وه‌هومی ئینترنێت” ده‌نوسێت كه له بواری میداكان‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رژیمه دیكتاتۆری‌و تۆتالیته‌رییه‌كان ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه. ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌و ئه‌و نمونانه‌ی له‌سه‌ر وڵاتانێك وه‌ك بلاروس باسی ده‌كات ره‌شبینانه بێت، به‌ڵام له هه‌رحاڵدا خاڵی سه‌ره‌كی كه ده‌بێت فێری بین ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان خۆی له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا به جۆرێك ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)