په‌یامی ره‌وتی سۆسیالیستی کۆمه‌ڵه له رێوره‌سمی هاوبه‌شی رۆژی شه‌هیدان
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - شه‌م Mar 19, 1:45 pm
خۆشه‌ویستان!
ئه‌مرۆ بۆ رێزگرتن له هاورێیانی گیانبه‌ختکردوی گوردانی شوان، بۆ رێز گرتن له خه‌بات و تێکۆشانی سه‌میمانه‌یان له پێناو ئازادی و رزگاری ئینسان له ده‌س هه‌ر گۆنه سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک، بۆ رێز گرتن له تێکۆشانی سادقانه و جسورانه‌یان بۆ بونیادنانی دونیایه‌کی نوێ که تێیدا ئاسه‌وارێک له هه‌ژاری و نه‌داری و برسیه‌تی به‌دی‌نه‌کرێ، سته‌م له سه‌ر ژنان ریشه‌کێش کرابێ، له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی خه‌به‌رێک نه‌بێ، به‌رهه‌می هێزی کاری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان بۆ خۆیان و بۆ تێر‌و ته‌سه‌لی کۆمه‌لانی خه‌ڵک و بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌لگا له هه‌مو بوارێک‌دا به‌کار بگیرێت، وه بۆ رێزگرتن له فیداکاریان له پێناو ئارمانی سوسیالیستی و کۆمۆنیستی ئه‌و هاورێیانه ورێز گرتن له خه‌باتی بێ وچانیان له دژی جه‌هل و خورافه په‌رستی، لێره، له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و خۆشه‌ویستیان کۆبوینه‌ته‌وه.
ئه‌مرۆ، که سالیادی ئه‌و ئازیزانه رێزلێده‌گرین 23 سال به سه‌ر ئه‌وکاره‌ساته ده‌ردناکه‌دا تێده‌په‌ری که به هه‌زاران قوربانی لێکه‌وته‌وه و گیانبه‌ختکردنی هاورێیانی گوردانی شوان‌یش به‌شێک له‌و کاره‌ساته دڵته‌زین و ئه‌سفناکه بو. به‌ره‌کانی شه‌ری جینایه‌تکارانی ده‌سه‌لاتدارله ئێران و عێراق، کێشابویه کوردستان. حاکمانی هه‌ر دولا بۆ بردنه پێشی ئه‌هدافی زیدی ئینسانی خۆیان ده‌ستیان له هیچ جینایه‌ت و کوشتارێک وته‌نانه‌ت له قه‌تلی عامی به کۆمه‌ڵ و مال‌وێرانکردن وئاواره کردنی به کۆمه‌ڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نه‌ده‌پاراست و له به کارهێنانی هه‌ر جۆره چه‌ک و که‌ره‌سه‌یه‌کی جه‌نگی و ته‌نانه‌ت چه‌کی قه‌ده‌غه کراوی کیمیاییش له دژی خه‌ڵک و هێزه‌کانی یه‌کتر سڵیان نه‌ده‌کرد. چه‌ن رۆژ پێش ئه‌و روداوه سامناکه که‌کاره‌ساتی حه‌له‌بجه‌ی لێ که‌وته‌وه، هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشێکی به‌ر بلاو و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان کرده سه‌ر حه‌له‌بجه و مه‌نته‌قه‌که به شێوه‌یه‌کی گشت گیر و زوربه‌ی به‌رزاییه‌کانی موسه‌له‌ت به سه‌ر مه‌نته‌قه‌که‌و نوقاتی له‌باری نیزامیه‌وه حه‌ساس و موهیمیان به ده‌سته‌وه گرت و حه‌له‌بجه‌شیان ته‌سه‌روف کرد. ئه‌رته‌شی رژیمی جینایه‌تکاری به‌عسی عێراق، که له هێزه سیاسیه‌کانی کوردی عێراق وله کۆمه‌ڵانی خه‌لکی سته‌م لێکراوی کوردستان به گشتی، داخ له دڵ بۆ، ئه‌و هێرشه‌ی هێزه‌کانی رژیمی جینایه‌تکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانی وه‌ک هه‌لێک بۆ سه‌رکوتی زیاتر و قه‌لاچۆکردنی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی ناوچه‌که به کار هێنا وله چه‌کی به کۆمه‌ڵ کوژی کیمیاییش به شێوه‌یه‌کی به‌ر بلاو که‌لکی وه‌رگرت. به‌و جۆره له لایه‌ن هێزی هه‌وایی رژیمی فاشیست و جینایه‌ت پیشه‌ی به‌عسی عێراقه‌وه، حه‌ڵه‌بجه و زۆرێک له ئاواییه‌کان و شارۆچکه‌کانی ده‌ورو به‌ری حه‌ڵه‌بجه بۆمبارانی کیمیایی کران، که به داخێکی گڕانه‌وه هه‌ر له حه‌ڵه‌بجه زیاتر له پێنج هه‌زارکه‌س له منداڵ وپیرو لاوی ئه‌و شاره بونه قوربانی ئه‌و سیاسه‌ته دژی ئینسانیه. پێویسته لێره‌دا ئیشاره به‌وه‌ش بکه‌ین که ده‌وله‌تانی ئیمپریالیستی و زلهێزه‌کانی جیهانی، که ئه‌و هه‌موه سازی دیفاع له دێمۆکراسی و پاراستنی مافی مروڤ لێ ده‌ده‌ن، له به‌رابه‌ر ئه‌و جینایه‌ته سامناکه‌دا، ده‌میان به‌ست و چاویان نوقاند و بێ ده‌نگی ته‌واویان هه‌لبژارد و به‌و جۆره بو که بیر و رای گشتی جیهانی، زۆر به که‌می ئاگاداری ئه‌و کاره‌ساته بون. هاورێیانی گوردانی شوان که پێش ئه‌و شه‌ره‌و، به‌ر له ده‌س پێکردنی هێرشی به‌ربلاوی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مه‌نته‌قه‌که، له بیاره بون، بۆ خۆلادان له‌و شه‌ره، له بیاره پاشه‌کشه‌یان کردوو ته‌سمیم‌یان هاته سه‌ر ئه‌وه که له مه‌یدانی ئه‌و شه‌ره دور که‌ونه‌وه. ئه‌وان بۆ جێ به جێ کردنی ئه‌و ته‌سمیمه وبۆ ده‌ربازبون له مه‌یدانی شه‌ره‌که سه‌رئه‌نجام خۆیان گه‌یاندبوه شارۆچکه‌ی سیروان. له‌وێیه که ده‌که‌ونه نا‌و فه‌زایه‌ک له گازی ژهراوی که فروکه جه‌نگیه‌کانی رژیمی به‌عس به سه‌ر هه‌مو مه‌نته‌قه‌که‌دا بڵاویان کردبۆوه، وه له ئاکامدا زوربه‌یان مه‌سموم ده‌بن و، رۆژی دواتریش، له وه‌ها شه‌رایتێکدا ده‌که‌ونه به‌رهێرشی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و، به داخێکی گرانه‌وه زوربه‌یان هه‌ر له‌و ده‌رگیریه‌دا گیانبه‌خت ده‌که‌ن و ئه‌و هاورێیانه‌ش که مه‌سموم بوبون یان برینداربوبون و له‌و شه‌ره‌دا ئه‌سیر ده‌کرێن، دوای ماوه‌یه‌ک، هه‌ر هه‌مویان له لایه‌ن جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ئیعدام ده‌کرێن.
ده‌زانین که چه‌ن مانگ به‌ر له ده‌س پێکردنی ئه‌و هێرشه به‌ربلاوه‌ی هێزه‌کانی رژیمی جینایه‌ت پیشه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر مه‌نته‌قه‌ی شاره‌زور، دانان و جێگیربونی هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، له ئاوایی بیاره له لایه‌ن ناوه‌ندی کۆمه‌له‌وه په‌سند کرابو. فه‌عالیه‌تی ئه‌و هێزه؛ کارئاسانی بۆ ته‌ماس گرتنه‌وه و حوزور، له‌و شوێنانه له نه‌زه‌ر گیرابو که، به هۆی شه‌ری حیزبی دێموکرات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، ماوه‌یه‌ک بو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه چۆلی کردبون. ته‌سمیمی دانانی هێز له بیاره له شه‌رایتکدا گیراوه که، شه‌ری ئێران و عێراق کشاوه‌ته کوردستان و به‌ره‌به‌ره خه‌ریک بو نه‌واری مه‌رزی مه‌ناتقی کورد نشینی نێوان ئه‌و دو ولاته، به پانتاییه‌کی زور، ده‌بو به مه‌یدانی شه‌ری ئه‌و دو هێزه زه‌به‌لاحه. بیاره نزیک بو له شوێنی ئیستقراری هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و له واقیعدا نوکی جیبهه بوه. که‌وابو ئه‌گه‌ر به ئینسافه‌وه بروانینه ئه‌و ته‌سمیمه‌ی رێبه‌ری ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه، ده‌بینین دانانی هێز له بیاره کارێکی نه‌سه‌نجیده و به‌ری له دور ئه‌ندیشی سیاسی و نیزامی بوه. له سه‌ر و به‌ندی ئه‌و هێرشه‌دا که له سه‌ره‌وه تر ئیشاره‌ی پێکرا، هاورێیانی گوردانی شوان له بیاره بون. ئه‌و هاورێیانه‌ی له نزیکه‌وه ئاگاداری روداوه‌که‌ن ده‌زانن که؛ لانی که‌م ده‌وروبه‌ری هه‌فته‌یه‌ک به‌رله‌و هێرشه، خه‌به‌ری جم و جۆل و ته‌مه‌رکوز و هێنانی هێزه‌کانی رژیم به‌ره‌و ئه‌و مه‌نته‌قه بلاو ببۆه‌وه و کۆمه‌ڵه‌شی لیێ ئاگادارببو. به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌و خه‌به‌رانه، له لایه‌ن رێبه‌ری ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه وه به هه‌ند وه‌ر نه‌گیراوه. هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ش به مه‌وقیع فه‌رمانی چۆڵ کردنی بیاره وپاشه‌کشه‌ی هاورێیانی گوردانی شوان سادر نابێ و کاتێک ئه‌و فه‌رمانه ده‌درێ که ئیمکانی ده‌ربازبونی هاورێیانمان له وه‌زعه دژواره‌ی تێیکه‌وتون، له گه‌ڵ به‌ر به‌ست و مه‌وانیعی زۆر جیدی روبه‌روبو و ته‌لاشی هاورێیانیشمان بو نه‌جاتیان به داخه‌وه به سه‌مه‌ر نه‌گه‌یی. به‌م جۆره پۆلێک له کادر و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه، پۆلێک ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ئاسمانی مه‌حرومان و چه‌وساوه‌کان، که موژده ده‌ری دوارۆژی روناک بون بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و وفاداربون به ئارمانی سۆسیالیستی وپه‌یگیر بون بۆ خه‌بات و تێکۆشان له‌دژی سته‌م و چه‌وسانه‌وه، کۆتایی به ژیانی سه‌راسه‌ر حه‌ماسه و پڕ له ئیفتخاریان هات.
له کۆتایی قسه‌کانم‌دا؛ لێره‌وه و له سالیادی ئه‌و ئازیزانه‌دا، سلاو و رێز و خۆشه‌ویستی خۆم، به بنه‌ماله‌ی ئازیزی هه‌مو هاورێیانی گیانبه‌ختکردوی گوردانی شوان، هه‌مو هاو سه‌نگه‌رانیان و هه‌مو ئه‌و تێکۆشه‌رانه که له پێناو ئازادی و یه‌کسانی و ریفاه و ئاسایش و ژیانێکی پڕ له به‌خته‌وه‌ری بۆ کۆمه‌ڵگای ئینسانی تێده‌کۆشن، پێشکه‌ش ده‌که‌م.
به‌رزو به‌رێزبێت یادی هه‌مو گیانبه‌ختکردوانی کاره‌ساتی کیمیا بارانی حه‌له‌بجه و شاره‌زور
به‌رز و به‌رێز بێت یادی ئازیزی هارێیانی گیانبه‌ختکردوی گوردانی شوان
ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه
مارس 2011
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)