به بۆنه‌ی سوتانی دارستانه‌کانی مه‌ریوان و بانه
وه‌شانگه‌ر رزگار - 4 شه‌م Jul 21, 7:42 pm
خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان، خه‌ڵکی ناوچه‌ی مه‌ریوان و بانه
هه‌ر وه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌کی زۆره ئاورێکی به‌رده‌وام و په‌ره‌سه‌ندوو دارستانی برێک له ناوچه‌کانی مه‌ریوانی له‌ناو بردوه و ئێستا خه‌ریکه ئه‌و ئاوره به‌ره‌و دارستانه‌کانی بانه ده‌روات.
له‌م ماوه‌یه‌دا کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی نه‌ک هه‌ر هه‌ولێکی جیددی‌یان بۆ به‌ربه‌ستی ئه‌و کاره‌ساته نه‌داوه، به‌ڵکوو وا پێده‌چێ به سوتانی سامانی سروشتی کوردستان له دڵه‌وه خۆشحال بن. خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه و رێکخراوی مه‌ده‌نی پاراستنی ژینگه تا ئێستا سه‌ره‌رای هه‌وڵی بێ‌وچانیان، نه‌یانتوانیوه به‌ربه‌ستی ئه‌و کاره‌ساته بکه‌ن. ئێمه وێرای مه‌حکووم کردنی ئه‌و خه‌مساردی و ئاکاری دوژمنکارانه‌ی کار به‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رنجی مه‌موان بۆ ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه راده‌کێشین
1. ئه‌و کاره‌ساته ته‌نیا خه‌سار له ژینگه نییه، له‌ناوچوونی سه‌روه‌تێکی میللی خه‌ڵکی کوردستانه که له باری ئابوورییه‌وه شوێنه‌وار له سه‌ر هه‌موو ژیانی خه‌ڵک داده‌نێ. ئه‌م دوو هه‌فته‌یه نیشانی‌دا که رێژیمی ئێران حازر نییه کارێکی جیددی بکات، ته‌نیا ئێمه خۆمانین که ده‌بێ قۆڵی لێهه‌ڵماڵین و هه‌موو ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک و به‌ری ئه‌م زیانی زۆرتر بگرین.
2. ئێمه له هه‌موو رێکخراوه ناحکومی و مه‌ده‌نیه‌کان، هه‌موو چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نی له شار و دێهات، هه‌موو رێکخستن و لایه‌نگرانی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستان و هه‌موو نیهادێکی مه‌ده‌نی داوا ده‌که‌ین، به هیمه‌تێکی زۆره‌وه هانده‌ر و رێکخه‌ری خه‌ڵکی شار و دێ بن، تا هێزێکی به‌رین بچنه ناوچه‌ی ئاوره‌که بۆ به‌ربه‌ستکرن و کوژانه‌وه‌ی.
3. داوا له هه‌موو خه‌ڵکی مه‌ریوان و بانه ده‌که‌ین که مه‌سه‌له‌که ته‌نیا له ناوچه‌ی ئاوره‌که مه‌بینن، به‌ڵکوو له هه‌موو ناوچه‌کانی ئه‌و شارستانه‌وه با خه‌ڵکی زۆر بۆ ئاور کوژانه‌وه روو بکنه ناوچه‌که و به یه‌کده‌نگی و هاوئاهه‌نگی مه‌موان ده‌کرێ و ده‌تواندێ به‌ر به‌و کاره‌ساته بگیردرێ. با خه‌ڵک له هه‌موو شار و دێ و هه‌ر لایه‌که‌وه پێکه‌وه پێوه‌ندی بگرن و هێزێکی زۆر وه‌گه‌ڕ که‌وێ بۆ ئه‌و ئه‌رکه ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه.
4. ئێمه هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان له‌و باره‌وه هاوده‌نگ و هاوبیرین، پێویسته چالاکوانانی سیاسیش له ناوه‌وه ئه‌و شان بده‌نه ژێر باری ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه و هاوکاری خه‌ڵک و یه‌کتر بن.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
30 پوشپه‌ڕی 1389 یان 2010.7.21
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)