راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه به‌بۆنه‌ی 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Dec 08, 1:15 am
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر رێی سه‌ره‌ڕۆیی و دیكتاتۆریه‌ت
ئه‌مڕۆ 16ی سه‌رماوه‌ز سیمبولی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێرانه كه شه‌ش ده‌یه‌یه له خه‌بات دژی دیكتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی، مێژوویه‌كی لێوان‌لێو له خه‌بات و گیانفیدایی و به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دژوارترین سه‌ركوتی له كارنامه‌ی پڕبایه‌خی خۆیدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ كوده‌تای ساڵی 1332 كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و رژیمی پاشایه‌تی و دواكه‌وتوویی ناوخۆوه رێكخرا و كۆتایی به قۆناغێك له خه‌باتی ئازادیخوازانه له ئێران هێنا، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری وه‌ك سیمبول و وته‌بێژ و ئاڵاهه‌ڵگی به‌رخۆدان له‌دژی دیكتاتۆری و كوده‌تا و سه‌ركوت له یه‌كێك له ره‌شترین سه‌رده‌مه‌كاندا وه‌ستایه‌وه و له 16ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1332 له‌كاتێكدا شا میوانداریی ئه‌ندازیارانی سه‌ره‌كیی كوده‌تای 28ی گه‌لاوێژی ده‌كرد، به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌زاران خوێندكار و بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی كوده‌تا و دیكتاتۆری، سه‌لماندیان كه خه‌بات بۆ ئازادی هێشتا هه‌ناسه‌ی ماوه و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و سه‌ره‌ڕۆ به بێ تێكشكاندنی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، سه‌قامگیر نابێت. خوێنی سێ خوێندكا به ناوه‌كانی “قه‌ندچی، بوزورگ نیا و شه‌ریف ره‌زه‌وی” به چه‌ندین ده‌یه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له دژی دیكتاتۆری پاراو كرد و وه‌ها نه‌مامێكی ناشت كه ئێستا داری گه‌وره‌ی ناو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێران و خه‌بات له دژی رژیمی ئیسلامین.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ناوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی چل و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی له پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران، پێی نایه قۆناغێكی نوێ و هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره سه‌ندنی زانكۆكان و له ژێر كاریگه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی خوێندكاران و به‌تایبه‌ت دوای بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و خوێندكاری مانگی مه‌ی ساڵی 1968 و هه‌روه‌ها بارودۆخی له‌باری جیهانی بۆ بزووتنه‌وه كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستیه‌كان، به‌ستێنه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له ئێران خۆش كرده‌وه. له سه‌رده‌می په‌هله‌وی و له‌حاڵێكدا كه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و رژیمه له “به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی شارستانیه‌ت”دابوون، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری هێز و متمانه و به‌هایه‌كی زیاتری به خه‌بات له دژی دیكتاتۆریه‌تی پاشایه‌تی به‌خشی. به‌شێكی به‌رچاو له خوێندكاران و خوێنده‌واران و چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری خرانه زیندانه‌كان و گرتووخانه‌كانی ئه‌و رژیمه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی شارستانیه‌تدا بوو، له نوخبه‌كان ئاخنرا. به‌ڵام زانكۆكان بوون به سه‌نگه‌ری ئازادی و خه‌بات له دژی دیكتاتۆریه‌ت و بینیمان كه له رێبه‌ندانی 57دا زانكۆ وه‌ك رێبه‌ر و پێشه‌نگ و ناوه‌ندی بڕیاردان بۆ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی پاشایه‌تی خۆی سه‌لماند و خوێنی “نه‌جاتوڵایی”یه‌كانیش نه‌یتوانی له رێڕه‌وی خۆی لایبدات.
به‌ڵام كۆتایی رێبه‌ندانی 57 بۆ زانكۆكان و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، سه‌ره‌تای “رێبه‌ندان”ێكی زۆر دژوارتر بوو. شۆڕشی ئیسلامی و رژیمی ئیسلامی و خولیای په‌ره‌پێدانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ته‌نیا به تێكشكاندنی به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری و ورووژانی رێبه‌ندانی 57 و هه‌رچه‌شنه ئازادیه‌ك مسۆگه‌ر بوو. له‌م ناوه‌دا زانكۆكان و خوێندكاران یه‌كه‌مین ئامانجی رژیمی ئیسلامی بوون بۆ سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌ڵاتێك كه 30 ساڵه ئێرانی تووشی رۆژ ره‌شی و فه‌وتان كردووه. سه‌ركرده‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له ده‌وری گرینگی خوێندكار و زانكۆكان له خه‌بات دژی سه‌ره‌ڕۆیی و دیكتاتۆریه‌تدا ئاگادار بوون، به هێرشێكی رێكخراو و چه‌كدارانه و ئایدۆلۆژیك له ساڵی 1359دا، زانكۆكانیان له خوێندا گه‌وزاند و ده‌یان هه‌زار خوێندكار و مامۆستای زانكۆكانیان ده‌ركرد و به داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا و پاكسازیی ئایدۆلۆژیكی له خوێندنی زانكۆكاندا، رێگه‌یان له هه‌رچه‌شنه چالاكی و هزرێكی ئازادیخوازی له ئێران به‌ست و له‌م رێگه‌یه‌وه هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یان تووشی سه‌ركوت و بێده‌نگی و ره‌شیه‌كی بێ‌وێنه له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا كرد.
به‌ڵام ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه هێنده‌ش درێژه‌ی نه‌بوو. ئه‌گه‌ر رژیمی ئیسلامی به‌هۆی كوشتاری بێ‌وێنه و دڕندانه‌ی حیزب و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستیه‌كان و هه‌روه‌ها به‌هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌وه ببووه مه‌یداندار، له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی حه‌فتا و دوای شه‌ڕ و قووڵبوونه‌وه‌ی كه‌له‌به‌ری ناوخۆی رژیم، بزووتنه‌وه سیاسیه‌كان سه‌ر له نوێ ده‌ركه‌وتنه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری هه‌روا پێشه‌نگ بوو. زۆر زوو “په‌یوه‌ندیی زانكۆ و حه‌وزه”ی تێكدا. هه‌وای چاكسازیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه رژیمی ئیسلامیشی گرته‌وه، به بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری خێراتر بوو، به چه‌شنێك كه “سه‌ركۆماری چاكسازی” شه‌رعیه‌ت و ره‌وایی خۆی له زانكۆكان وه‌رده‌گرت و به پێچه‌وانه‌ی كوشتاری فه‌رهه‌نگی ساڵی 59، دیالۆگی گرته به‌ر. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری زۆر زوو نیشانی‌دا كه چاكسازیه سیاسیه‌كانی ئه‌وان زۆر قووڵتره و هیچ باڵێكی رژیم ناتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ رێك بخات. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران به رووداوی “كوی دانشگاه” له پوشپه‌ڕی 1378دا هه‌نگاوێكی نوێی هه‌ڵگرت و له‌سه‌ر رێچكه‌ی دژایه‌تی كردنی دیكتاتۆریه‌ت به‌رده‌وام بوو. بزووتنه‌وه‌ی شه‌ش رۆژه‌ی پوشپه‌ڕی 1378 وه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌بوو كه كۆماری ئیسلامی تا ئه‌وكات تووشی ته‌نگژه‌ی له‌مجۆره نه‌هاتبوو. له‌وكاته‌وه ده‌بینین بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ژنان له ژیانی سیاسیی ئێران و به‌تایبه‌ت خۆڕاگری دژی دیكتاتۆریه‌ت رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو. كوشتاری خوێندكاران و به‌ند كردنیان و ئه‌شكه‌نجه و بێبه‌ش كردنیان له خوێندن و مۆرك لێدان و نیشانه كردنی خوێندكاران نه‌یتوانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له هه‌ستانه‌وه‌ی دووباره‌ی بخاته‌وه. ناوی چالاكانی خوێندكاری له جیهاندا ناسرا و پۆسته‌ره‌كانی خه‌باتیان چووه لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه ناسراوه‌كانی جیهانه‌وه. حه‌شیمه‌تی خوێندكار له ئێران كه هه‌م له رووی رێژه و هه‌م له رووی په‌یوه‌ندیان به چینی زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبوو، به به‌راورد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه ئامراز و رێكاری گونجاوتری هه‌بوو، له جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتووتر له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی دیكه‌ی خۆی بوو.
ده‌یه‌ی هه‌شتا بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كه تێیدا بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ژنان و كرێكاران جم‌وجوڵی زیاتری هه‌بوو، به سه‌رده‌مێكی له‌بارتر ده‌ژمێردرێت. هه‌ربۆیه دیكتاتۆریه‌تی ئایینی له ئێران، سه‌رنجی زیاتری خسته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1388 و بزووتنه‌وه‌ی میلیۆنیی خه‌ڵك، رژیم نه‌ك هه‌ر سه‌رنجی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری لانه‌چوو، به‌ڵكوو هه‌روه‌ك جاران سه‌ركوتی خه‌ڵكی له تێكشكاندنی خوێندكاران و زانكۆكاندا ده‌بینیه‌وه و بینیمان كه به هێرش كردن بۆ سه‌ر چالاكانی خوێندكاری له ناو ئاپۆڕه‌ی خۆپیشانده‌راندا عه‌وداڵی ئه‌وه بوو كه بزووتنه‌وه‌كه هه‌رچی خێراتر بوه‌ستێنێت.
شه‌ش ده‌یه مێژووی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی كردووه به هێما و سیمبولی خه‌بات له دژی دیكتاتۆری. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌شێك له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێرانه كه به‌ره‌و كاریگه‌ر بوونی زیاتر له‌سه‌ر گۆڕانكاریه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌ڕوات. سه‌رده‌می بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئێرانی ئه‌مڕۆ، قورسایی و مۆركی خۆی له ره‌وته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان داوه. پشت به‌ستن به‌و بزووتنه‌وانه و رێكخراو بوونی هه‌رچی مودێرنتر و پته‌وتر و هه‌روه‌ها هاوئاهه‌نگیی نێوان رێبه‌ره‌كانیان له هه‌ل‌ومه‌رجی گۆڕاوی سیاسی و له‌حاڵێكدا كه هێزه‌كان و به‌ره سیاسیه جۆراوجۆره‌كان له هه‌وڵی گه‌یشتن به ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵات له دوای كۆماری ئیسلامین، ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و ئازادیخوازی به‌هێز بكات و بۆ سبه‌ینێی رووخانی كۆماری ئیسلامی، كه‌مترین ده‌رفه‌ت به داگیر كردنی بزووتنه‌وه و ئازادی و دامه‌زراندنه‌وه‌ی جۆرێكی دیكه له سه‌ره‌ڕۆیی و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌دات.
له كوردستان بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری سه‌ره‌ڕای كه‌م ته‌مه‌ن بوونی، به‌ڵام به پشت به‌ستن به بزووتنه‌وه‌یه‌كی 60 تا 70 ساڵه له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كوردستاندا پێگه‌یه‌كی گونجاوی هه‌یه و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد به ئاوێته بوون له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی گه‌لی كورد، هه‌وڵ ده‌دات بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد له زانكۆكان ئه‌ولاتر ببات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م پشتیوانیی جه‌ماوه‌ری بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات و هه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كوردستان به‌هێز بكات و هه‌م به‌رینتری بكات. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد له ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێرانیشدا پێگه‌ی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه و له 16ی سه‌رماوه‌زی 1384 له یه‌كه‌مین خولی ئه‌حه‌مه‌دی نژاد، به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خوێندكارانی پێكهێنا. گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و خوێندكاره كوردانه بوون كه ناو و پێگه‌ی تایبه‌تیان له په‌یوه‌ندیی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران‌دا هه‌یه.
پیرۆز بێت 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار
به‌هێزتر بێت بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كرێكاران و ژنان و خوێندكاران
بڕووخێت رژیمی كۆماری ئیسلامی
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
16ی سه‌رماوه‌زی 1389ی هه‌تاوی
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)