تونس”ده‌روازه‌ی شۆڕش” پاش ساڵێك
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Dec 19, 9:46 am
فیروز مامۆیی
نزیك به یه‌ك ساڵ له‌وه‌پێش بوو كه هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كانی جیهان بڵاویان كرده‌وه كه، لاوێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له وڵاتی تونس به ناوی محه‌مه‌د بووعه‌زیزی به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌را ڕاگرتنی كه‌ل‌و په‌له‌كه‌ی‌و بێ كاری‌و هه‌ژاری‌و هه‌روه‌ها بێ ڕێزی‌و ئه‌تك كردنی له لایه‌ن مه‌ئمورانی شاره‌داریی تونسه‌وه ده‌ستی داوه‌ته خۆسووتاندن‌و به‌م چه‌شنه مه‌جالی ناڕه‌زایه‌تی‌و خرۆشان بوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له سه‌ر شه‌قامه‌كانی تونس به دژی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری 23 ساڵه‌ی زه‌ینۆلعابدین بن عه‌لی هه‌ڵڕه‌خسا‌و له ماوه‌یه‌ی یه‌ك مانگدا توانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه بكات به شۆڕشێكی پان‌و به‌رین كۆتایی به ئه‌و حكومه‌ته بهێنێت‌و بن عه‌لی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی كاتی بداته محه‌مه‌ده‌لغه‌نوشی سه‌رۆك وه‌زیران‌و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتی عه‌ره‌بستان هه‌ڵبێت.
ئه‌م بزووتنه‌وه شِۆڕشگێرانه به‌رینه كه له وڵاتی تونس هاته ئاراوه به خێرایه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ریی كرده سه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ر‌و هه‌روه‌ها به‌گشتی سه‌ر هه‌موو جیهان‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌یكه، تونس وه‌كوو ده‌روازه‌ی شۆڕشه نوێیه‌كانی یه‌كساڵی ڕابردوو ناودێر بكرێت. ئاڵوگۆڕه‌كانی وڵاتی تونس ئه‌وه‌نده به‌خێرایی هاته ئاراوه كه هه‌موو دام‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌تی‌و ئیتلاعاتیه‌كانی نه‌ك ته‌نیا وڵاتی تونس به‌ڵكوو باقی وڵاتانی دیكه‌شی تووشی شۆك كرد‌و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاواییه‌كانی تونس كه پێشنیاری هاوكارییان دابووه بن عه‌لی، مه‌جالی ئه‌وه‌یان پێنه‌درا كه بگه‌نه ئه‌و وڵاته ده‌ست بكه‌نه سه‌ركوتی ئه‌و شۆڕشه هه‌ڵقوڵاو‌و پان‌و به‌رینه. بێ گومان ئه‌مه شتێكی دیار‌و ته‌واوه‌ن به‌رچاوه كه، هیچ شۆڕشێك یه‌ك شه‌وه له‌دایك نابێت‌و ناتوانێت به‌م خێرایی‌و توند‌و تۆڵیه ڕادیكاڵه‌وه ببێته‌وه‌و بن‌و بنچینه‌ی حكومه‌تێك له ماوه‌یه‌كی كورتدا بهه‌ژێنێت.
له‌م نێوه‌دا ئه‌گه‌ر بمانه‌وه شیكردنه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی به‌ربڵاو‌و له هه‌مانكاتدا خێرا‌و بێ وچانی ئاخێزه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی تونس بده‌ین، ده‌بێ بڵێن كه له وڵاتی تونس به‌ستێن بۆ سه‌ر هه‌ڵدانی وه‌ها شۆڕشێك زۆر له‌بار‌و گونجاو بوو، چوونكوو له‌و وڵاته كه‌ل‌و په‌لی ژیان له خواردن‌و له‌به‌ركردن‌و باقی پێداویستیه‌كانی دیكه ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ له‌حاڵی گران بوون‌و گه‌نده‌ڵی ئابووریی پانتایه‌كی بێ وێنه‌ی هه‌بوو‌و له هه‌مان كاتدا برسیه‌تی‌و بێكاریی گه‌یشتبووه ئه‌وپه‌ڕی خۆی‌و له‌م نێوه‌شدا بوونی ڕاگه‌یاندنه‌كان‌و به‌تایبه‌ت ئینتێرنێت‌و بوونی شه‌به‌كه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌كوو: فه‌یسبووك‌و تویتێر‌و یوتیوب‌و هتد…یارمه‌تیده‌رێكی باش‌و له‌بار بوو بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شۆڕش له تونس‌دا. چوونكوو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕێكه‌وتی خۆپیشاندانه‌كان‌و وێنه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه سانسۆڕ‌و به‌ربه‌ست‌و ته‌نگه‌ژه‌ی كه هێزه ئه‌منیه‌تی‌و پارێزه‌ره‌كانی حكومه‌ت به سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا دایان سه‌پاند بوو، ته‌شه‌نه‌ی ده‌سه‌نده ده‌ره‌وه‌و به‌م چه‌شنه هه‌م كۆمه‌ڵگای جیهانی له ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاگادار ده‌كرده‌وه‌و هه‌م له لایه‌كی دیكه‌وه ببوو به مێكانیزمێك بۆ هه‌ڵخڕأندنی ڕاپه‌ڕین‌و شۆڕش له وڵاتانی دیكه‌دا‌و هه‌ر له‌م كاته‌دا بوو خرۆشانگه‌لێكی هاوچه‌رخ‌و هاوشێوه له چه‌ند وڵاتێكی دیكه له باكووری ئه‌فریقا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاته ئاراوه‌و به هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خه‌زان په‌روه‌ری دیكتاتۆره‌كانی سه‌رده‌م ده‌هێنا‌و یه‌ك له دوای یه‌ك گورزی له بناغه‌و ڕیشه‌ی حكومه‌ته داپڵۆسێنه‌ر‌و خۆ به‌زلزانه‌كان ده‌دا‌و به‌م چه‌شنه پێكهاته‌و بوونیانی تێكده‌دا، به به‌هاری عه‌ره‌بی‌و هه‌ڵهاتنی ئاواته‌كانی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو ناسێندرا‌و ناوبانگی ده‌ركرد.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو له ڕاستیه‌كان بكه‌ین‌و ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی یه‌ك ساڵی ڕابردووی وڵاتی تونس‌و باقی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌وتنه به‌ر شه‌پۆل‌و شاڵاوی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی، بێ گومان ورده ورده هاوینی گه‌رم‌و تاقه‌ت پڕوكێن خه‌ریكی به‌هاره‌كه‌یان تووشی زیان ده‌كات‌و به‌رهه‌م‌و بایه‌خ‌و ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ریكه هه‌ڵده‌پڕوسقێنێت‌و سیسیان ده‌كات. چوونكوو كاتێك باس له به‌هار ده‌كرێت، بێ گومان ئه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر‌و گیان له‌به‌ر بێت، ده‌گه‌شێته‌وه‌و هه‌ست به بوژانه‌وه‌و له‌دایك بوونه‌وه‌یه‌كی تازه ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م به‌هاره گه‌شاوه كه سه‌ره‌تا پڕده‌سكه‌وت‌و به‌نرخ خۆی نواد دوایی كه‌وته ده‌ستی لایه‌نگه‌لێك كه تا ڕاده‌یه‌ك چاوه‌ڕوان نه‌كراو‌و هه‌ژێنه‌ر بوو.
ئیسلامیه‌كان هاتن‌و وه‌كوو ئێرانی 3 ده‌یه له‌وه‌پێش چادری ڕه‌شی بڕوا ته‌سك‌و دژه مرۆیه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م هه‌مووه ده‌سكه‌وت‌و بایه‌خه‌دا ڕاكێشا‌و نانی كه‌ڕۆ هێناوی پتر له 14 ساڵی له‌وه‌پێشیان دیسانه‌وه دایه به‌ر دانی خه‌ڵكی ڕه‌ش چاره‌نووس‌و جارێكی دیكه ئیسلام په‌ڕ‌و پۆپی گرته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی دۆگم‌و قه‌تیس ماوی له سه‌ر كورسی دانا‌و هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌كانی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات كه‌وتنه زه‌خت‌و زۆر خستنه سه‌ر ڕه‌وت‌و لایه‌ن‌و ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی‌و ڕووناكبیریه‌كان‌و به هۆی ئه‌وه‌یكه بینیان له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاریی ئه‌و لایه‌نانه‌دا به‌ره‌وڕوون، ڕایانگه‌یاند كه، ئێمه له‌هه‌وڵی جێگیر كردنی حكومه‌تێكی دێمۆكرات‌و سێكۆلارداین‌و هه‌موو لایه‌ن‌و چین توێژێك ده‌توانن خۆیان له به‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا ببنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بوونی لایه‌نه توندڕه‌و‌و ڕادیكاڵه ئیسلامیه‌كان به‌ستێنی خۆته‌یار كردن‌و ئاماده بوون بۆ هاتنه گۆڕه‌پانی بزووتنه‌وه مه‌ده‌نی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ده‌ست‌و په‌نجه نه‌رم كردن‌و ده‌ست به‌یه‌خه بوونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریت‌و یاسا‌و ڕێسا كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و دواكه‌وتووكانی خسته بۆنبه‌ست‌و به هه‌موو چه‌شنێك هێرشیان كرایه سه‌ر‌و بۆ چه‌سپاندنی مۆركی مانه‌وه‌ی ئیدئۆلۆژی ته‌سك‌و تین بڕاوی خۆیان، هێرشێكی نه شیوایان برده سه‌ر بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌و ئه‌وانیان له زۆرێك له ڕووبه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات بێوه‌ریی كرد‌و ئیسلامی سیاسی وه‌كوو مۆته‌كه‌یه‌كی ڕه‌ش هه‌موو هیواو هۆمێده‌كانی، نێو خه‌ون‌و خه‌یاڵه‌كانی خه‌ڵكی تونس‌و باقی وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی خسته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌یار‌و ناڕازیی بێت له بێده‌نگیه‌كی ته‌واودا هه‌ر له نۆتفه‌و سه‌رهه‌ڵداندا خه‌فه ده‌كرێ‌و خۆی داگیر كاریی ده‌ستێوه‌ردانی ئیسلام دیسانه‌وه ڕوو له گه‌شه‌یه‌و وه‌كوو باقی هاو تاقمه‌كانی خۆیان هه‌ر له ئێستاوه خه‌ریكی هه‌وڵدان بۆ دزه كردن‌و جێگیر بوون له بۆشایه‌كان له باقی وڵاتانی دیكه‌ن‌و هاندانی خه‌ڵك به‌ره‌و پێشوازیی كردن له ئیسلام‌و ئاینی داپڵۆسێنه‌ر‌و وشك‌و بێ ڕۆحمه‌ت‌و تینووی خه‌فه‌قان‌و سه‌ركوتی بێ به‌زه‌یانه‌و هه‌ڵكوتین به‌سه‌ر ئازاد ئه‌ندێشی‌و بیر جیاوازیدان.
تۆوی ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پتر له سێ ده‌یه خه‌ڵكی ئێران به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، تازه خه‌ریكه له تونس‌و وڵاتانی خه‌زانی به‌ناو به‌هار لێدراوی عه‌ره‌بی ده‌چانرێت‌و مه‌ترسی‌و نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌یه كه جارێكی دیكه ئیسلامی سیاسی به قوه‌ت‌و هێز‌و وزه‌یه‌كی زۆرتره‌وه ناوچه‌كه به‌ده‌سته‌وه بگرێت‌و له دونیای لۆجێستیك‌و مۆدێڕن‌و پێشكه‌وتوو‌و پڕچه‌كی ئه‌مڕۆژه‌دا، گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌كانی ژیان‌و گیانی مرۆڤه‌كان له چاڵ سه‌ر هه‌ڵبنێت، به‌ڵام خه‌ڵك تونس‌و وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی‌و نا عه‌ره‌بی ناوچه‌كه ده‌بێ زۆر له‌وه وریاتر‌و به‌ئه‌زموونتر هه‌نگاو هه‌ڵبنن كه، چیتر مه‌جالی خۆنواندن‌و مانۆڕ‌و له‌ق‌و پۆپ گرتن‌و باڵ‌و په‌ڕ لێدان نه‌درێته ئه‌م چه‌شنه ئیدۆلۆژی‌و بیرۆكه ته‌سك‌و كۆنه‌په‌ره‌ستانانه‌و كۆمه‌ڵانی نه‌خڵك له هه‌وڵی بینینی ڕێگایه‌كی ڕووناكتردا ڕاڤه بكه‌ن.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)