وتووێژی به‌شی کوردیی ده‌نگی ئامریکا له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه
وه‌شانگه‌ر رزگار - 3 شه‌م Mar 01, 11:34 am
Podcast: Play in new window | Download
هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردیی ده‌نگی ئامریکا باس له پێویستیی په‌یڕه‌و و پرۆگرام بۆ رێکخراوه سیاسیه‌کان و زه‌رووره‌تی یاسا بۆ ده‌وڵه‌ت ده‌کات.
ده‌قی بابه‌ت: له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه پرسیارێکدا که ئایا په‌ێرو پروگرام بۆ هه‌ر پارت و رێکخراوه‌یه‌ک وه یاخود ده‌ستور بۆ هه‌ر وڵاتێک پێداویستێکه و گرنگیه‌که‌ی له چی دایه ؟ ئایا به چ شیوه‌یه‌ک به ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکی پارته‌کان وه یاخود سه‌رۆکی وڵاتان ئاماژه ده‌کات؟ ئایا ئه‌بێ تیرمێکی دیاریکراو بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی وڵات و پارته‌کان ده‌ستنیشان بکرێت؟ ماندێلا 30 ساڵ له زیندان بو که هاته ده‌ر ته‌نها چوار ساڵ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات مایه‌وه،له‌به‌ر چی رێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌تا هه‌تا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌مێننه‌وه؟
عومه‌ری ئیلخانیزاده سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌ڵێت په‌ێرو پرۆگرام وه یا خود ده‌ستور، پرینسیپ و بنچینه‌کانی کار ،یاسا و رێساکانی و خواست و ئامانجه‌کانی دیاری ده‌کات، ده‌شڵێت بۆ پۆستی سکرتێری کۆمه‌ڵه دوو تیرم دانراوه و نابێ له‌وه تێپه‌ر بکات و له وڵاتانی جۆراو جۆر و له وڵاتانی دیموکراتیک ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک وه‌زیر یان سه‌رۆک کۆمار جیاوازه و ڕاوه‌ستاوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یئه‌و وڵاته چه‌ن دیموکراته ، به‌ڵام له هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ش و له وڵاتانی دیموکراتیک حکومه‌ت ملکه‌چی بریاره‌کانی په‌رله‌مانه وه په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردراوی مه‌ردومه.
عومه‌ری ئیلخانیزاده له باره‌ی روداوه‌کانی ناوچه‌که‌وه ده‌ڵێت من پێم وایه به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه شه‌پۆلێکه که دیموکراسی و با هۆزی دیموکراسی به هیز ده‌کات وه ئه‌مه به ده‌وریه‌کی نوێ و گرنگ له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌زانم و ده‌ناسم.
ده‌قی وتووێژی ده‌نگی ئامریکا له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه کلیک لێره بکه‌ن
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)