عومه‌ر ئێلخانی زاده: موته‌کی هه‌ر له‌گه‌ڵ کۆنه‌پارێزانی ئێرانی‌دا ده‌مێنێته‌وه
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Dec 15, 12:38 am
هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردیی ده‌نگی ئامریکا ده‌ڵێت لابردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له پۆسته‌که‌ی ، ئه‌و مانایه له‌خۆ ده‌گرێت که مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ، سه‌رۆکی ئێران ڕایبگه‌یه‌نێت ئه‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناو‌کی هه‌یه‌تی په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
هاوڕێ عومه‌ر هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که به‌بێ هیچ گومانێک لابردنی مه‌نوچه‌هری موته‌کی له پۆسته‌که‌ی پشتیوانی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕه‌هبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانیشی له‌سه‌ر بووه، ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی ناوخۆی ئێران نه‌یتوانیوه ده‌رفه‌تی ناکۆکیه‌کانی نێوان ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی بۆخۆیان بقۆزێته‌وه.
بۆ بیستنی ده‌قی وتووێژی به‌شی کوردیی ده‌نگی ئامریکا له‌گه‌ڵ هاوڕێ عومه‌ر ئیلخانیزاده کلیک لێره بکه‌ن.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS


(No Ratings Yet)