بڵاوبوونه‌وه به‌ڵگه‌ی نهێنی له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق‌و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له‌كاروباری ئه‌و وڵاته‌دا
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 2 شه‌م Nov 15, 8:03 am
ئا: دوارۆژ
به پێی 400 هه‌زار به‌ڵگه‌ی نهێنی سوپای ئه‌مریكا، پێنتاگۆن چاپۆشی له‌و ئه‌شكه‌نجانه ده‌كرد كه له‌ژێر چاودێری به‌رپرسانی عێراقی ده‌كران‌و سوپای پاسدارانیش پشتگیری ملیشیا شیعه‌كانی كردوه.
زیاتر له 391 هه‌زار و 831به‌ڵگه‌ی نهێنی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی له ماڵپه‌ڕی “ویكی لیكس” بڵاوكراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌دوای ده‌سپێكی شه‌ڕ له ساڵی 2003 سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عێراق له بازگه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا كوژراون. به پێی ئه‌م به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتانه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی عێراقدا زیاتر له 109 هه‌زار كه‌س كوژراون كه 66 هه‌زار‌و 81 كه‌سیان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون.
به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌نوسن كه له عێراقدا گیراوه‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به لێدانی ته‌زوی كاره‌با، كون كردنی جه‌سته به دریڵ‌و ته‌نانه‌ت گولله‌باران كردن بووه، ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدا به‌رپرسانی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری ئه‌م ئه‌شكه‌نجانه‌بوون‌و چاوپۆشی‌یان له‌و راپۆرتانه‌كردوه.
یه‌كێك له‌و 391 هه‌زار‌و 831 به‌ڵگه‌و دوكیۆمێنته‌ی كه ویكی لیكس بڵاویكردۆته‌وه، فیلمێكی ڤیدیۆیییه كه نیشانی ده‌دات سه‌ربازانی عێراقی، زیندانییه‌ك ده‌به‌نه‌سه‌ر شه‌قام‌و به گولله ده‌یكوژن. هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی دیكه‌دا سه‌ربازانی عێراق په‌نجه‌ی زیندانییه‌ك ده‌بڕنه‌وه‌و به تێزاب ده‌یسوتێنن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه كاردانه‌ویه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه. سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه نهێنییانه له سایتی ویكی لیكس گیان سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عێراقیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پێنتاگۆن، لیژنه‌یه‌كی 100 كه‌سی بۆ به‌ره‌ڕووبون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگانه پێكهێناوه. جێف مۆرڵ، وته‌بێژی پێنتاگۆن ده‌ڵێت ئه‌م به‌ڵگانه دزراون‌و ده‌بێت بگه‌ڕێنرێنه‌وه چونكه بڵاوبوونه‌ویان زیانبه‌خش ده‌بێت.
به‌ڵگه بڵاوكراوه‌كان هه‌ره‌وها ده‌یان راپۆرت له‌خۆده‌گرێت كه نیشانی ده‌دات سوپای پاسدارانی ئێران، به‌تایبه‌تی هێزه‌ی قودس، تۆمه‌تبارن به راهێنانی ملیشیا شیعه‌كانی عێراق‌و پڕچه‌ك كردنیان دژ به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا‌و هاوپه‌یمانان.
به پێی ئه‌م به‌ڵگانه هێزه‌كانی قودس له‌گه‌ڵ حیزبوڵای لوبنان، راهێنانی سه‌ربازییان به ملیشیاكانی شیعه‌ی عێراق له ناوه‌ندێكی سه‌ربازی له نزیك شاری قوم له ئێران كردوه كه له‌و راهێنانه‌دا ملیشیاكانیان فێری ئه‌وه ده‌كرد چۆن هه‌ندێك له به‌رپرسانی عێراق‌و سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستگیربكه‌ن یان بیانكوژن.
پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به پێكهێنانی “كومیته‌یه‌كی قه‌یران” پێشهاته‌كانی ئاشكراكردنی ئه‌م به‌ڵگه نهێنیانه‌ی تاوتوێكرد. پێنتاگۆن پێش له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كی ویكی لیكس رایگه‌یاند گروپێكی 120 كه‌سی بۆ لێكدانه‌وه‌ی پێشهاته‌كانی ئاشكرابوونی ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتانه له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق پێكهێناوه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی 400 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق، كه تێیدا مالیكی به سه‌رۆكایه‌تیكردنی باندی نهێنی له ناوبردنی نه‌یاره‌كانی تۆمه‌تباركردوه، لیستی ده‌وڵه‌تی قانون بڕیاریدا به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناڕاست داوای یاسایی له‌سه‌ر سایته‌كه تۆماربكات.
حه‌یده‌ر جورانی، سه‌ركرده له لیستی ده‌وڵه‌تی قانون له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: له‌وكاته‌وه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون بووه به گه‌وره‌ترین كوتله به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت پرۆژه‌كه شكست بهێنێت.
جورانی هێزه ده‌ره‌كیه‌كانی به پلاندانان بۆ روخاندنی مالیكی تۆمه‌تباركردوه و سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕیوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه له ئێستادا.
سه‌ركرده‌كه‌ی لیستی ده‌وڵه‌تی قانون جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌مو رێوشوێنێك ده‌گرینه‌به‌ر بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافی خۆمان وه‌ك لیستی ده‌وڵه‌تی قانون و وه‌ك نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانیش، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس بده‌ین به دادگا.
جۆرانی باسی له‌وه‌شكردوه: چه‌ند لایه‌نێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ناوخۆی عێراق له‌و بابه‌ته‌دا هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن و له ئێستاشدا له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین بیاندۆزینه‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه که ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس به‌شێکی بڵاوکرده‌وه، نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق تێوه‌گلاوه له به‌ڕیَوه‌بردنی تیمه‌کانی کوشتن و تۆقاندنی هاوڵاتییان و ئاماژه‌یان تێدا دراوه به‌وه‌ی:” مالیکی تیمێکی مردنی دروستکردوه بۆ له‌ناوبردنی نه‌یاره سیاسییه‌کانی و.. ده‌یان به‌ندیخانه‌ی نهێنی هه‌یه ئه‌و كه‌سانه تێیاندا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، كه نه‌یاری حكومه‌ته‌که‌ی مالیکین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌دنان شه‌حمانی، سه‌ركرده له لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند: ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی (ویكی لیكس) بڵاوی كردوه‌ته‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی تایفی پێوه دیاره و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی عه‌قڵی پشتیوانی لێناكات.
عه‌دنان وتیشی: تۆمه‌تباركردنی مالیكی له‌بواری دۆسیه‌ی ئه‌منیدا، پێچه‌وانه‌ی واقیعه و پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌نجامدراون زۆربه‌یان دژی شیعه‌كان بون، ته‌نانه‌ت مالیكی توانیویه‌تی پشتیوانی سه‌رجه‌م سه‌ركرده سونییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه: شێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ماڵپه‌ڕی (ویكی لیكس) زیاتر بۆ لێدانه له پێكهاته‌یه‌كی سیاسی له عێراقدا.
سێ شاخەوانە ئه‌مه‌ریكیه پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقیه‌وه ده‌ستگیركرابون
بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکی لیکس لەسەر چالاکییکانی سوپای ئەمەریکا لەعێراق، ئه‌و سێ ئه‌مه‌ریكیه‌ی له ساڵی رابردو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بەتۆمەتی سیخوڕی ده‌ستگیركران، پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقیه‌وه له نزیك سنوری ئێران ده‌ستگیركرابون.
ئاژانسەکان، ئاوێنە: بەپێی هه‌واڵێكی نیویۆرك تایمز، له ناو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه ده‌ست سایتی ویكی لیكس كه‌وتوه، ئه‌وه ئاشكراكراوه: “ئه‌و سێ ئه‌مه‌ریكیه‌ی له ساڵی رابوردو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستگیركران به تۆمه‌تی به‌زاندنی سنوری وڵاته‌كه‌یان، پێشوه‌خت له‌لایه‌ن لایه‌نێكی عێراقیه‌وه له نزیك سنوری ئێران ده‌ستگیركراون”.
لەبەرامبەردا سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئەو سێ گه‌شتیاره ئه‌مەریكییە کە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون له‌نێو خاكی هه‌رێمدا ده‌ستگیركرابن.
له 31 ی ته‌موزی 2009، له‌نزیك گوندی ئه‌حمه‌د ئاوا له ناوچه‌ی هه‌ورامان، هه‌ریه‌ك له (شین پاوه‌ر و سارا شۆرد و جاش فه‌تاڵی)، دەستگیر کران کە کۆماری ئیسلامی تۆمەتی جاسوسیانی خستۆتە پاڵ.
هاوكات رایده‌گه‌یه‌نێت ئێمه به‌كرێگیراوی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین تاوه‌كو خه‌ڵكیان بۆ ده‌ستگیربكه‌ین.
فایه‌ق تۆفیق، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: ئاگادارنین له ده‌ستگیركردنی سێ گه‌شتیاره ئه‌مریكیه‌كه له‌نێو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵكو ئه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراون. هیچ نوسراوێك و ئاگادریه‌كمان بۆ نه‌هاتوه له‌لایه‌ن هیچ لاینێكه‌وه بۆ ده‌ستگیركردنی گه‌شتیاره ئه‌مه‌ریكیه‌كان، ئێمه به‌كرێگیراوی هیچ كه‌س و لایه‌نێك و ئێران… نین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیان بۆ ده‌ستگیربكه‌ن، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ته‌نها راگه‌یه‌ندراوه‌كان كردویانه.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)