ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و به‌رگری چه‌كداری
وه‌شانگه‌ر ئاسۆ - 4 شه‌م Feb 15, 5:44 am
بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان به‌رئه‌نجامی خه‌بات، خوێن دان، وزه‌به‌خشی‌و نه‌وه‌ستانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و به‌ڵگه نه‌ویسته رۆڵی ژنانی كورد تێیدا به‌رجه‌سته‌یه. پێداچوونه‌وه، خوێندنه‌وه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م مێژووه پرشنگداره كارتێكه‌ری هه‌ڵسوورانی ژنانی كوردی پێوه دیاره كه بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئامانج، خه‌ون‌و خولیاكانی كوردی بن ده‌ست ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان داوه. هه‌ر بڕگه‌یه‌ك له مێژووی ئه‌و گه‌له شوێن په‌نجه‌ی هه‌وڵ‌و هیمه‌تی ژنانی قاره‌مانی كوردی تێدا تۆمار كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌نووكه ویست‌و داخوازییه‌كانی كورد رادیكاڵتر گه‌ڵاڵه كراون‌و سه‌نگ‌و پێگه‌ی كوردیان له هاوكێشه سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی جیهان، ناوچه‌و ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردیان به سه‌ردا كه‌رت‌و په‌رت كراوه، هه‌تا ئاستێكی لووتكه‌یی چووه، هه‌مدیس به‌رهه‌می له گۆڕه‌پاندا بوونی ژنی كورد‌و سووربوونیان له سه‌ر مه‌به‌سته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانمانه.
لێكدانه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پێكگرتنی فاكتۆره‌كانی به‌شداری چالاكانه‌ی ژنانی كورد له بزاڤی كورد ده‌رتانێكی به‌رفراوانتر له‌و كورته نووسینه ده‌خوازێت‌و پێویستی به پۆلێن كردنی زانستی‌و ئاكادمیكی به‌رین هه‌یه‌و له ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه ئه‌شێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. ئه‌وه‌ی زیاتر مه‌بستی ئه‌م ئاوردانه‌وه‌یه: هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وری ژنانی كوردستان له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و هه‌وڵده‌ده‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ر قۆناغی هه‌ستیاری بزاڤی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پاش راپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی بخه‌مه روو جه‌خت له سه‌ر ئه‌م رووداوانه بكه‌مه‌وه كه دواتر سیمای شۆڕشگێری ژنی كوردی هه‌رچی پتر به‌رجه‌سته كرده‌وه، ئه‌مه‌ش لە به‌ر دوو هۆكاری بنه‌ڕه‌تی بوو: یه‌كه‌م ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌و قۆناغه‌دا به شێوه‌یه‌كی سیستەماتیك بۆ پێشخستنی بزووتنه‌وه‌ی كورد به رێژه‌یه‌كی به‌رفراوان سه‌نگه‌ریان له كۆنه‌په‌رستی ئایینی گرت. دووهه‌م بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی كورددا‌و له سه‌ر بڕیاری یه‌كێك له حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی بزاڤه‌كه‌دا واته ” كۆمه‌ڵه” ژنانی كورد تاویان دایه چه‌ك‌و به‌شداریان له به‌رگرییه‌كی چه‌كدارانه كرد‌و به‌وه‌ش داهێنانێكی نۆییان وه‌به‌ر گیانی خه‌باتگێڕانه‌ی كورددا هێنا.
ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاویدا‌و هێرش‌و په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی رژێمی كۆنه‌په‌رستی تاران بۆ سه‌ر ماف‌و ئازادییه‌كانی كورد كه به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی ئازایانه‌ی گه‌لی كوردی به شوێنه‌وه بوو. خاڵی به هێزی چه‌كدار بوونی ژنی كورد توانی خرۆشی تایبه‌ت به كوردایه‌تی ببه‌خشێت. په‌لاماری چه‌كدارانه‌ی رژێمی ئایینی هه‌رگیز چاوی ئه‌م توێژه‌ی له خه‌بات‌و تێكۆشان نه‌ترساند‌و به پێچه‌وانه‌وه ژنی ئه‌مجاره‌ی كورد به داهێنانی خۆی راسته‌وخۆ تاوی دایه چه‌كی پارێزگاری له شه‌ره‌ف‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی‌و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ له ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی‌دا رێكخران‌و به‌شدارییان له شۆڕش‌و به‌رگریی چه‌كداری نه‌ته‌وه‌كه‌یان كرد.
یه‌كێك له‌و رێكخراوه سه‌ره‌كییانه‌ی ناو بزووتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمه‌ڵه بوو كه له بڕیارێكی ئازایانه‌دا‌و له گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ڵسوورانی ئاشكرای خۆی‌دا بڕیاری رێكخستنی ژنانی كوردی له ناو ریزه‌كانی خۆی دا‌و ئه‌م بڕیاره ئازایه‌نه‌یش له رووی لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و واقیعی بوو كه پوتانسیلی بزووتنه‌وه‌ی كوردی باشتر ده‌رده‌خست. بڕیارێكی له‌و چه‌شنه ئازایه‌تی‌و بوێری سیاسی خۆشی گه‌ره‌ك بوو، چوونكه ده‌ست بردن بۆ بابه‌تێكی له‌و چه‌شنه زۆر ئاستەنگی به‌ربڵاوی له سه‌ر ڕێ بوو، به‌ڵام نه‌شده‌كرا وا به سانایی پشت له‌و وزه، به‌هره‌و توانایانه بكرێت‌و نه‌ده‌گونجا به هۆكاری خۆ پاراستن له تێك‌و پێكدانی هیندێك یاسا‌و رێسای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری له كۆی ئەو هێزه مرۆڤییه كه‌ڵك وه‌رنه‌گیردرێت. ئاشكرایه رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش وه‌ك هێزی داهێنه‌ر‌و نوێخواز نه‌ده‌كرا بڕیاری له‌وه جیاوازتر بدا. له‌و قۆناغه‌دا ره‌نگ بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه كه ژنانی كورد به‌و رێژه به‌رفراوانه به‌شدارییان له شۆڕشی چه‌كداریدا كرد چاوه‌ڕوانییه‌كی دوورە ده‌ستتر بووبێ، به‌ڵام به پاڵپشتیی ئه‌م بڕیاره بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار ژنی كورد ده‌بێته پێشمه‌رگه‌و ده‌یسه‌لمێنێت كه له چه‌ك هه‌ڵگرتن‌و خه‌باتی چه‌كداریشدا پێشه‌نگه‌و له ئازایه‌تی‌دا كه‌م ناهێنێت، چونكه ئیراده‌ی پۆڵایینی خه‌بات‌و به‌رخۆدانی تێدا به هێز بوو. راستییه مێژووییەکان له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا زۆر به‌ڵگه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن‌و دیارده‌ی ئازایه‌تی ژنی كوردمان بۆ ده‌سه‌لمێنن. دیارده‌ی به‌شداریی له خه‌باتی چه‌كداریدا له روویه‌كه‌وه به‌رگری ئازایانه‌ی ژنانی كورد له نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوو، له روویه‌كی تریشه‌وه خۆ سه‌لماندنی ژن بۆ ویستی به‌رابه‌ری له گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ری بوو. ئه‌مه‌ش فاكتۆری به هێز‌و نۆێ بوو كه ته‌نیا نموونه‌یان ده‌توانین له شۆڕشه پیرۆزەکەی گه‌لی ویتنام‌و به‌ربه‌ره‌كانێ ژنانی جیهان له به‌رانبه‌ر نازیسم‌و فاشیزمدا له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می نێو ده‌وڵه‌تی بدۆزینه‌وه.
له قۆناغی به‌رگری چه‌كداریدا ژنانی كورد سه‌لماندیان كه ده‌توانن پێشمه‌رگه بن‌و باری فیزیۆلۆژی ناتوانی به‌ر به‌ستی هه‌ڵسووران‌و تێكۆشانیان بێت، نه‌ریت‌و كۆمه‌ڵگا‌و یاساكانی ناكرێت به‌ر به داهێنانیان بگرێت. له‌و قۆناغه‌دا سه‌لماندیان كه ده‌توانن سه‌ره‌ڕای زۆر به‌ربه‌ست‌و ئاسته‌نگی سه‌ر رێ‌یان، بوونی خۆیان وه‌ك پیاو بسه‌لمێنن‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پترین گوشاری ئایین، كۆمه‌ڵگا‌و نه‌ریتیان له سه‌ر بوو به‌ڵام هه‌مدیس به داهێنانه‌كانیان به‌ره‌وڕووی هه‌رچه‌شنه كۆنه‌په‌رستی‌یه‌ك ببنه‌وه‌و گشت قورسایه‌كانی به‌رپرسایه‌تی مێژووییان به دڵه‌وه وه‌ربگرن‌و له خه‌باتكردن دانه‌مێنن‌و ببنه سه‌مبۆلی خۆڕاگری نه‌ته‌وایه‌تی‌و هانده‌ری شۆڕشی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان .ده‌وری كاریگه‌ری ژنانی كورد له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا له به‌راوه‌رد له گه‌ڵ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌ورێكی جیاوازتر بوو چونكه به‌ربه‌ره‌كانێ له به‌رانبه‌ر زۆرداریی كۆماری ئیسلامی كه به پێشكه‌وتووترین ته‌داروكاتی لۆجستیكی به‌ره‌و شه‌ڕی كوردستان هاتبوو وە بواری جوغرافیایی ناوچه‌كه‌و خۆ رێكخستنی ژنی كورد له ته‌ك شاخ‌و سه‌نگه‌ر، هه‌رچی پتر بوونی ژنی كوردی وه‌ك مرۆڤێكی به‌هێز‌و شۆڕشگێر سه‌لماند‌و شوناس‌و كه‌سایه‌تی گرینگی پێیان‌و به بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌خشی‌و به وریایی‌و وشیارییان كۆمه‌گی شایانیان به خۆڕاگری كورد كرد.
پێشمه‌رگه بوونی ژنی كورد به ته‌نیا دروشمێك نه‌بوو. به‌ڵكوو فره‌یەک دیارده‌ی تری به شوێن خۆی‌دا هێنا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی جیاواز له ترادسیۆن به‌زێنی، به‌كارهێنانی به‌شێكی به‌رچاوی پوتانسیه‌لی كورد بوو كه تا به‌ر له ساڵی 1357ی هه‌تاوی وه‌گه‌ڕ نه‌خرابوو.
Komala Party له Twitter, ڵاپه‌ڕی ئێمه له Facebook .وه‌رگرتنی بابه‌تی نوێ له رێگه‌ی RSS



(No Ratings Yet)