By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ئێعدامی لاوانی کورد و بۆردمان کردنی بارەگای حیزبەکان بە توندی مەحکوم دەکەین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > لاوانی پێشڕەو > ئێعدامی لاوانی کورد و بۆردمان کردنی بارەگای حیزبەکان بە توندی مەحکوم دەکەین
لاوانی پێشڕەو

ئێعدامی لاوانی کورد و بۆردمان کردنی بارەگای حیزبەکان بە توندی مەحکوم دەکەین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/11/02 at 11:21 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ھاوکات لەگەڵ ئێعدام کردنی سێ لاوی کورد بە ناوەکانی رامین حسێن پەناھی، زانیار و لوقمان مورادی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بە تاوانی ئەندام بوون لە کۆمەڵە، بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێمۆکراتیش کرایە ئامانجی ھێرشەکانی رژیمی نگریسی ئیسلامی ئێران و بەداخەوە دەیان کادری رێبەری و پێشمەرگە گیانیان بەخت کرد و بریندار بوون.

بێ گومان مێژووی گەلی کورد و بەتایبەتی گەلی کوردی بندەست لە رۆژھەڵات، پڕە لەو رۆژە تاڵ و ناخۆشانەی کە لەگەڵ دەرکەوتنی تیشکی ھەتاو و یەکەم گزنگی بەرە بەیان، دڵی پیر و لاوی ئەم وڵاتە خەمبارە بە بیستنی ھەواڵێکی دڵتەزێن خورپەی لێ ھاتووە و ھەژاوە.

بەڵام ئەم جارە کۆستەکە گەڵێک دڵتەزێنترە، چوونکە لە سەردەمی تێکنۆلۆژیا و پێشکەوتنی ھەموو ئامێرێکی زانیاریی گەیاندنی خێرا و دەستبەجێ بە مرۆڤ و لە بەر بینگی ھەموو چاو و گوێیە کپ کراوەکانی جیھانەوە، لاوی کورد لە سێدارە دەدرێت و بنکە و بارەگای حیزبی کە شوێنی نیشتەجێ بوونی ژن و منداڵە و نێو دڵی شارەکاندایە، دەدکرێتە ئامانج و کۆماری ئیسلامی بێ شەرمتر لە ھەموو کاتێک و لە ھەموو شوێنێکدا دەست دەداتە قات و قڕ کردنی خەڵکی کوردستان.

ئەم ھەوڵە دزێو و قێزەونانەی کوماری جینایەتکاری ئیسلامی لە کاتێکدایە، کە ھەموو ھەوڵ و تەقالاکانی رژیمی ئێران بۆ دەستێوەردان لە کار و باری وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ شکست و ھەرەس ھێنان رووبەڕوو بووەتەوە و ئەم رژیمە لە ھەموو بوارێکدا لە ئاستی ناوچەیی و نبودەوڵەتی تووشی شکست بووە و وەک تایبەتمەندیی ھەمیشەیی خۆی، ھەر کات لە دەرەوەی سنوورەکان تووشی شکست و دۆڕان دەبێت، تۆڵەی شکستەکانی لە خەڵکی ئێران و بەتایبەت گەلی کورد و شۆڕشگێڕەکانی دەکاتەوە.

ئێمە وەک رێکخراوی لاوانی پێشڕەو، وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کوشت و بڕ و دەستدرێژیە بێ بەزەییانەی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ ھەموو گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی مافخوازانەی کوردستان پەیمان تازە دەکەینەوە، کە تا دوا ھەناسە لە بەرانبەر رژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی خەبات دەکەین و بۆ گەیشتن بە رزگاریی خەڵکی چەوساوە و بەشمەینەتی کوردستان لە ھیچ ھەوڵ و تێکۆشانێک سڵ ناکەینەوە.

یادی ھەموو گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان بەرز و بەڕێز بێت
مەرگ و نەمان بۆ کۆماری جینایەتکاری ئیسلامی

رێکخراوی لاوانی پێشڕەو
١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاویی
٨ی سێپتامبری ٢٠١٨ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/09/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیەنراوی كۆمەڵە لەسەر هێرشە تیرۆریستییەكانی رژیم بۆ سەر بارەگاكانی دیموكرات و لەسێدارەدانی سێ هەڵسوڕاوی سیاسی
بابەتی دواتر وتووێژی هاوڕێ رەزا کەعبی لەگەڵ کاناڵی رووداو سەبارەت روداوەکانی ١٧ی خەرمانان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?