By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بانگەوازی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > بانگەوازی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
ڕاگەیاندن

بانگەوازی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/09/24 at 10:14 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژهەڵات به مارشی جەماوەری و سروود و شەکانەوەی ئاڵا، پاڵپشتی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان دەکات

کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان،

سبەی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر ڕێکەوتی ٢٥ی سێپتامبر، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی له باشوری کوردستان بەڕێوەدەچێ. زۆر به خۆشیەوە هەتا لە کات و ساتی گشتپرسی نزیک دەبینەوە، یەکگرتویی کۆمەڵانی خەڵک و حزبە سیاسیەکان زۆر و زۆرتر دەبێ.

لەم ماوەشدا هەڕەشە و توڕەیی داگیرکەرانی سەد ساڵەی کوردستان نەیتوانیوە ئیرادەی خەڵک و حزبەکان و رابەران و ئاڵاهەڵگرانی رێفراندۆم لاواز بکات. تەوژمی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی تا ئیستا زۆر سەرکەوتووانه هەم بزووتنەوەی کوردستانی له هەموو بەشەکان زۆرتر پێکەوە گرێداوەو، هەم مەسەلەی گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی له ئاستی جیهانیی چەندین هەنگاوی مەزن بەرەوپێش بردووە. متمانەبەخۆبوون، ئیرادەی هاوبەش، زاڵبونی بەرژەوەندی نەتەوەیی به سەر بیر و بەرژەوەندی حیزبیی، هەڵویستی ژیرانە، له بەرامبەر نەیارانی گشتپرسی و نیشاندانی یەکریزی و ئامادەبوون بۆ بەرپەچدانەوەی پیلانی دوژمنان، زۆرترین دەسکەوت و بایەخەکانی ئەم ماوە بوو. لە رۆژانی رابردوودا، جۆش و خرۆشی بەرچاو له رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاڵپشتی گشتپرسی هاتووەتە ئاراوە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ هەر هەوڵێک رادەگەیەنێت که کۆمەڵانی خەڵکی له رۆژهەڵات له رۆژی گشتپرسی به شێۆازی جۆراجۆر حوزووری خۆیان نیشان دەدەن.

کۆمەڵەی زەحمتکێشان هەروەها بانگەوازی خەڵکی رۆژهەڵات دەکات که به مارشی جەماوەری و سروود و شەکانەوەی ئاڵا پاڵپشتی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی له باشور بکەن. با ئەم رۆژە بکەینە رۆژی هاوخەباتی هەموو بەشەکانی کوردستان لە بەرامبەر جموجۆڵ و هەڕەشەی دەوڵەتانی داگیرکەر و لە هەمانکاتیش هاوپشتی و هاوخەباتی هەموو کورد به جیهان نیشان بدەین.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢ی رەزبەری ١٣٩٦ – ٢٤ سپتامبری ٢٠١٧

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/09/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتووێژی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا لەگەڵ هاوڕێ عومەری ئێلخانی زادە
بابەتی دواتر پیرۆز بێت ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?