By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەرز‌و بەڕێز بێت یادی پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێ شێركۆ مەعارفی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > بەرز‌و بەڕێز بێت یادی پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێ شێركۆ مەعارفی
Uncategorized @ku

بەرز‌و بەڕێز بێت یادی پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە هاوڕێ شێركۆ مەعارفی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/11/04 at 7:16 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

لەرۆژێكی وەك ئەمرۆدا‌و لەبەرەبەیانی رۆژی 13ی خەزەڵوەری ساڵی 1392، پێشمەرگەی فیداكاری كۆمەڵە‌و خۆڕاگری ناو زیندانەكانی رژیم لە بەندیخانەی شاری سەقز لە لایەن جەلادانی كۆماری ئیسلامی لەسێدارەدرا.
هاوڕێ شێركۆ مەعارفی رۆژی 9ی پوشپەڕی ساڵی 1387 لە ئاوایی “دەورە قەڵا” لەناوچەی خوڕخوڕەی سەقز، لەكاتێكدا بۆ جێبەجێكردنی ئەركێكی تەشكیلاتی رووی لەوناوچەیە كردبوو، لەلایەن هێزەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بەدیل گیرا. دواتر لە 10 خەزەڵوەری هەمان ساڵ لەلایەن نادادگاكانی رژیم سزای لەسێدارەدان بە سەر هاوڕێ شێركۆدا سەپێنرا.

هاوڕێ شێركۆ لەناو زیندان نمونەی خۆڕاگری‌و بەرخۆدان بوو و لەبەرامبەر گوشارەكانی رژیم‌و چاوەڕوانی بۆ جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان، بۆ ساتێكیش هیوا‌و ئۆمید بۆ درێژەدان بە خەبات دژی رژیمی كۆنەپەرستی كۆماری ئیسلامی لەبیر‌و قسەكانی هاوڕێ شێركۆ دوور نەكەوتنەوە‌و لەهەر دیدارێكدا ئەم ورە قایم‌و هیوا بەرزەی بە هاوڕێیانی گەیاندوە.

ئەمساڵیش بۆ یادی هاوڕێ شێركۆ ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە‌و لاوانی ئازادیخواز، لەسەر گۆڕەكەی لەشاری بانە كۆبوونەوە‌و پەیمانیان تازە كردەوە كە درێژە بە رێگای هاوڕێ شێركۆ دەدەن.
ئەمساڵ‌و لەیەكەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی هاورێ شێركۆ مەعارفی، دایكی خۆشەویستی، دایە روقیە، لەسەر گڵكۆی كوڕە جوانەمەرگەكەی وتی “شێركۆ زۆر دڵسۆز‌و جێگا متمانەی هەموو هاوڕێكانی‌و بنەماڵەكەی بووە، شێركۆ بڕوای تەواوی بە رێگاكەی بۆ بەدەست هێنانی ئازادی بووە”.

دایە روقیە ئاماژەی بەوە كرد كە شێركۆ جێگای شانازی بنەماڵەكەی‌و هەموو خەڵكی كوردستانە‌و بە خۆڕاگریی‌و موقاوەمەتی ناو زیندان، هاوڕێیان‌و بنەماڵەكەی سەربەرز كرد. جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە “خوێنی شەهید شێركۆ بە فیرۆ ناچێت‌و رێگاكەی درێژەی هەیە‌و من وەك دایكە شەهیدێك هەتاهەتایە سەرم بەرز دەبێت”.

ئەگەرچی ساڵێك بەسەر گیانبەختكردنی هاوڕێ شێركۆدا تێپەڕدەبێت، بەڵام یاد‌و بیرەوەرییەكانی لەنێو دەڵی هاوڕێیان‌و كەسوكار‌و خەڵكی كوردستان هەردەم زیندووە‌و هەمو پێشمەرگەكانی كۆمەڵە‌و لاوانی ئازادیخوازی كوردستان درێژەدەری رێگای پڕشانازی هاوڕێ شێركۆ دەبن.

یادی ئازیزی بۆ هەمیشە زیندوو ‌و رێگای پڕ رێبوار بێت

دەقی نامەکەی شێرکۆ مەعارفی پێش لەسێدارەدانی

لە زرینگانەوەی هەڵاتنی خۆر و لە ناڵەی دایك، سروودی ئازادی دەڵێمەوە

زۆرلە مێژە كە شەو بووەتە مۆڵگەی نێچیرڤانە چاوبرسییەكان و زرینگانەوەی شە‌و بانگەوازییە بۆ نێچیری گرانبەها و دوورە دەست. ئەرێ ڕاو و نێچیر لەم وڵاتە بۆ كەیف و خۆشی نییە ، بەڵكوو تەنیا بۆ زیادەڕۆیی و تێنەگەیشتن و مەیلە نابەجێكانه.

بۆ نێچیرڤانێكی بێ هەست و بێ ئینساف هەر جۆرە نێچیرێك دەتوانێ هەڵخەڵەتێنەر بێت. گیرەم نێچیرەكە لە شوێنێ ئەستەم بێت و خاوەن ویژدان. جەوانێك كە خۆی بە شۆرشگێر، بەرحە‌ق و خاوەن درووشمی مرۆڤدۆستی دە‌زانێ، وەك ئەو ئاسكە ئەندام ناسكە وایە لە چاوی چەقەڵە چاوچنۆكە‌كاندا.

چەكێك كە لە سەر شانی جەوانێكی پارێزەری یەكییەتی و مرۆڤایەتییە، بە هەڵكەوت دەتوانێ پلاپیتكەی تفەنگەكەی لە خۆڕاوە چەركاندبێ.

بەڵێ من شێركۆ مەعارفیم ، ئەو تێرۆریستەی تۆمەتبار بە دژایەتی لە گەڵ خوا كرام. كە بێجگە لە خۆشەویستی مرۆڤەكان و لاواندنەوەی منداڵان، دڵسۆزی ژینگە و خەونی ئاشتی ، ڕامانێكی بۆمب ئاسا لە سەرمدا و خەیاڵی خۆش لە سەرمدایە. ڕاوكردنی من بۆ چەقەڵە شەو پەرەستە‌كان و دوژمنانی ڕووناكی و خۆشەویستی دایك، وەك تەپڵی سەركەوتن وایە بۆ ئەوان ، دیارە ناتوانن لە تاریك ترین شەویشدا بەر بە هەڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵەی ئاربابا ، تەنانەت لەو كاتەی بە دیلیش گیرام مەیلی تەقە‌‌ی چەكهم نەبوو، هیواكانم تێرۆرنەبو و تووندووتیژیم بە خەیاڵیشدا نەدەهات، ئەوەی ئە‌و ڕۆژە لە سەرشانم بوو، جانتایەكی پڕاوپێ‌ لە خۆشەویستی مرۆڤ و كۆڵێك هەستی مرۆڤانە.

ئەو نامەیە لە لێڵترین شەوەكاندا دەنووسم كە هاوكات هیوای هەڵاتنی ڕۆژ سڵاوێكی گەرمم لێدەكات و ئێستا نزیكترین دەنگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایكمە، كە ئێستاش هیوای ئەوە لە سەرمدایە كە بۆ جارێكی تر لە باوەشی گرم، بەڵام مەخابن خۆشەویستی بۆ دایك و دایكی وڵات لەو بەندیخانەیەدا هیچ دەرفەتێك نادا بە من بیانبینم.

درەوشاوەترین خۆرەتاو و ئەستێره، بەرین ترین دەریا و سەركەش ترین كێوەكانی ژینگە، كە باڵیان بە سەر چارەنووسمدا كیشاوە، وادەكات نە هیواكانم لە ئەستێرە و نە لە دەریای دایكم و نە لە خۆڕاگری كێو ناتوان دەست هەڵگرم ، بەڵكوو بە هیوای باوەشی دایك، عەشق بە ئازادی و بەڵینی مرۆڤایەتی ، سەدان شەو و ڕۆژی تر تێپەێ‌ دەكەم و بەردەم من جەوانێكی كوردی زەحمەتكێش، و شۆڕشگێری دەڤەری شەو بێداران دەمێنمەوە و ئێستا دەبێ بڵێـم : ئەوەی كە دەبوو ئێمە بە ڕاستییەكان بگەیێنێت خۆی لێی بێ بەرییە . تەنیا ڕاستتیێە كە ئازادی مسۆگەر دەكات.

من نە بۆ لەبار بردنی ڕاستی و مرۆڤایەتی هەنگاو دەنێم بەڵكوو هەر هەنگاوێك كە دەپێوم، لە ڕاستی نزیكتر و زیاتر بوومە پێشمەرگەی مرۆڤایەتی. ئەرێ من پێشمەرگەی جاویدانی، پێشمەرگەی دووربوونەوە لە وەحشیگەری و هاوباوەشیم لە گەڵ ئازادی و لە ناو ئەو زاڵمانەدا كە بە خەیاڵی خۆیان دەتوانن بە لە ناو بردنم لە دارستان جیام كەنەوە، بە بێ هیچ ترس و دڵەراوكێیەك ، بڵیند و بەژن ڕێك ، بە دڵێكی پڕاو پێ‌ لە هیوا و هۆمێد دێمەوە و دەبمە هاوڕێی ئەستیێرەكانی ئەو ئاسمانە خەم ڕەوێنە.

شێركۆ مەعارفی/ زیندانی سەقز

15ی رەزبەری ساڵی 1392ی هەتاوی

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/11/04
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی چالاكانەی ئەندامانی كۆمەڵە لەخۆپیشاندانەكانی رۆژی جیهانی كۆبانی + وێنە
بابەتی دواتر بەشداریی شاندێكی كۆمەڵە لەكۆنفرانسی پەرلەمانی ئوروپا بۆ كۆبانی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?