By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەرز و بەڕیزە یادی سەعید چروکایا (دوکتور سولەیمان)
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > بەرز و بەڕیزە یادی سەعید چروکایا (دوکتور سولەیمان)
ڕاگەیاندن

بەرز و بەڕیزە یادی سەعید چروکایا (دوکتور سولەیمان)

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/10/31 at 7:50 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە داخێکی زۆرەوە بەرەبەیانی ئەوڕۆ سەعید چروکایا(دوکتور سولەیمان) لە نەخۆشخانەی شاری کۆبڵێنزی ئاڵمان گیانی لە دەستدا و چووە ناو کاروانی پڕ سەروەریی شەهیدانی ڕێگای رزگاری خەڵکی کوردستان.
دوکتور سولەیمان کە خەباتکارێکی ناودار و دیاری باکوری کوردستان بوو، دوای هێرشی داعش وەک خۆبەخش لە ئاڵمانەوە گەڕایەوە باشوری کوردستان و، دەورێکی گرینگی لە ڕاهێنانی پێشمەرگە و پوچەڵکردنەوەی مین هەبوو. هەموو ئەوانەی لەو ماوەیەدا لەگەڵی بوون، باس لە دەوری گرینگ و لێهاتوویی ئەو تێکۆشەرە ناودارە دەکەن.
دوکتور سولەیمان لە ئامیزی بنەماڵەیەکی تێکۆشەری دەڤەری بینگۆل لە باکوری کوردستان لە دایک بوو و دوو برای دیکەشی شەهید بوون. سەعید چروکایا بۆ خەبات سنوری نەدەناسی و لە هەرکوێ بوایە تۆوی تێکۆشان و راستی و خزمەت بە گەلی بڵاودەکردەوە.
کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٠ زایینی بۆ ماوەی چەند مانگ میوانی کۆمەڵە بوو و توانیمان لە نزیکەوە باس لە ئەزموونی باکور و ڕۆژهەڵات بکەین و لە رێگای ئەوەوە لەگەڵ زۆرێک لە تێکۆشەرانی باکور ئاشنا بین. لە هەموو ئەو ساڵانەدا تا ئاخر ڕۆژەکانی ژیانی پێوەندی چڕوپڕی لەگەڵ کۆمەڵەی زەحمەتکێشان هەبوو و دەورەی مین پوچەڵکردنەوەی بۆ چەند کەس لە هاوڕێیانی پێشمەرگە کردەوە. هەموو ئەو ماوەیە خۆشەویستی و پێوەندی نزیکی لەگەڵ کادرەکان و سەرکردایەتی کۆمەڵە پێکهێنا و وەک هاوڕێیەکی دڵسۆز بە خەم خەبات و تێکۆشانمانەوە بوو.
لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی کوردمان لە باکوری کوردستان، لە بنەماڵەی بەڕێزی چروکایا و بە تایبەتی لە سۆمای کچی دەکەین. یادی دوکتور سولەیمان بۆ هەتاهەتایە لە ناو ریزەکانی کۆمەڵە و لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا بەرز و بەڕێز رادەگیرێ.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٣١.١٠. ٢٠١٦

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/10/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وێنە.. بەشداریی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی كۆبانێ
بابەتی دواتر شاندێكی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?