By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەرێوە چوونی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەرێوە چوونی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان
هەواڵ

بەرێوە چوونی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/06/25 at 8:03 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان لە رۆژانی ٢٢،٢١ و ٢٣ی مانگی یۆنی ٢٠١٩ لە شاری کۆڵن بە بەشداری کادر و ئەندامان بەرێوە چوو. دوانیوەرۆی رۆژی جومعە کە هاوکات بوو لە گەڵ ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، کۆنفرانس بە سرودی بانگەواز سرودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پێکرد و دواتر چەن ساتێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە یادی هاورێ سەعید موعینی ناسراو بە خانە یەکەم گیانبەختکردووی کۆمەڵە و سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان راگیرا. دوای شکاندنی بێدەنگیەکە، هاورێ ئاسۆ عەلیخانی ژیاننامەی هاورێ خانەی موعینی و هەروەها شێعرێک بۆ پێشمەرگەی پێشکەش بە بەشداربووان کۆنفرانسەکە کرد.

لە درێژەدا دەستەی بەرێوەبەری کۆنفرانس بە دەنگی ئەندامان هەڵبژێردرا کە بریتی بوون لە هاورێیان فەریبا محەمەدی، ئازاد شاوەیسی و مزەفەر ئەحمەدی. دەستەی بەرێوەبەری ئاجێندا و سەعات کاری کۆنفرانسی خستە بەر دەنگدان و دوای قسە و باس لەوبارەوە ئاجێندا و سەعاتی کاری دیاری کرا و بەمشێوەیە یەکەم رۆژی کۆنفرانس کۆتایی پێهات.

رۆژی شەممە واتە دووهەم رۆژی کۆنفرانس بە راپۆرتی تەشکیلاتی و سیاسی کۆمیتەی ئاڵمان کە لە لایەن هاورێ فەریبا محەمەدی وەک بەرپرسی کۆمیتە پێشکەش کرا دەستی پێکرد. لەو راپۆرتە بە وردی ئاماژە بە کار و چالاکیەکانی یەک ساڵی رابردوو کرا و دوای گفتۆگۆ و را و نەزەری بەشداربووان، راپۆرتی کۆمیتە بە کۆی دەنگ پەسند کرا. لە بەشێکیتری کۆنفرانس قسە لە سەر ئەرک و مافی ئەندامان و پلان بۆ دەورێکی نوێ لە کار و چالاکی ئەندامان لە دەرەوەی وڵات کرا. لەم بەشە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە و گۆرانکاریەکان و دەور و نەقشی کۆمەڵە لە داهاتووی بزاڤی ئازادیخوازانەی کوردستان کرا و هەروەها جەخت لە سەر ئەکتیڤ بوونی ئەندامان لە دەرەوەی وڵات کرا.

دوایین باسی کۆنفرانس لە رۆژی دووهەم تایبەت بوو بە کۆنگرەی ١٤ی کۆمەڵە و هاورێ رەزا کەعبی دەبیری هیاتی ئیجرایی کۆمەڵە لەمبارەوە قسەی کرد. هاورێ رەزا راپۆرتی لە کاری کۆمیسیۆنی ئامادەکاری بۆ کۆنگرە پێشکەش کرد و جەختی لە سەر بەشداری چالاکانەی ئەندامان لە باسی کۆمیسیۆنەکانی پەیوەندیدار بە کۆنگرەوە کرد. هەروەها قسەی لە سەر هەلومەرجی ئێستای کۆمەڵە و کەڵک وەرگرتن لەو دەرفەتانە کرد کە لە بەر دەم کۆمەڵەی زەحمەتکێشاندایە. لەم بەشەش ئەندامان بەشداری چالاکانەیان لە باسەکە کرد و بۆچوونی خۆیان دەربری. جێگای ئاماژەیە جگە لە کاتی دیاریکراوی کۆنفرانس، ئەندامان بۆ تاوتوێ چەند مەسەڵەیەک لە پەراوێزی کۆنفرانس کۆبوونەوەیان گرت و بە گشتی کۆنفرانسێکی پڕ ناوەرۆک و پڕ دەسکەوت بوو.

رۆژی یەکشەممە ٢٣ی مانگ واتە دوایین رۆژی کۆنفرانس تەرەخان کرا بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەی نوێی ئاڵمان. دوای قسوباس و جەخت کردنەوە لە سەر بەشداری راستەوخۆی ئەندامان لە بەرێوە بردنی کارەکانی کۆمیتە،پێنج کەس لە هاورێیان وەک ئەندامی ئەسڵی کۆمیتە و دوو کەسیش وەک جێگر هەڵبژێردران.

لە کۆتاییدا هاورێ عوسمان خەلیلی وەک بەرپرسی کۆمیسیۆنی دەرەوەی وڵات قسەیەکی کورتی کرد و وتی ئەم کۆنفرانسە زۆر سەرکەوتوو بوو، چۆن ئەندامان لەوپەڕی ئامادەیی بۆ کار و چالاکی کۆمیتەی نوێیان هەڵبژارد و ئەمەش دەسکەوتێکی گرنگە. هەروەها کۆنفرانس بە وتەیەکی هاورێ رەزا کەعبی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

٢٠١٩/٦/٢٤

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/06/24
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتەکانی هاوڕێ عومەر ئێلخانی زادە، لە ریوڕەسمی ٣١ی جۆزەردان رۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە
بابەتی دواتر وتووێژی رادیۆ نەوا لەگەڵ سكرتێری گشتیی كۆمەڵە سەبارەت بە گرژییەكانی ئەمریكا‌و ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?