By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداریی وەفدێكی حیزبی كۆمەڵەی كوردستان لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی “ساخارۆڤ”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەشداریی وەفدێكی حیزبی كۆمەڵەی كوردستان لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی “ساخارۆڤ”
هەواڵ

بەشداریی وەفدێكی حیزبی كۆمەڵەی كوردستان لە ڕێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتی “ساخارۆڤ”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2023/12/13 at 7:35 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
List of Images 1/3
hj
jhkj
IMG_2049
هاوبەشکردن

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی مانگی دێسامبری ٢٠٢٣ لە ڕێوڕەسمێكی فەرمیدا لە پاڕڵمانی یەکێتی ئوروپا خەڵاتی نێونەتەوەیی ساخارۆف بەخشرا بە خاتو ژینا مەهسا ئەمێنی.

لەسەر بڕیاری پاڕڵمانی یەکیەتی ئوروپا ئەمساڵ خەڵاتی ساڵانەی ئازادی بیروڕا- بە ناوی ساخارۆڤ بەخشرا بە ژینا ئەمینی. خاتوو ئەمینی لە دایکبووی شاری سەقزی کوردستانی رۆژهەڵات بوو. لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە لایەن هێزی سەرکوتگەری ڕژیم لە ڕێکەوتی ١٣ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢ کەوتە بەر هێرشێكی بێبەزەییانە و بە بێ تاوان پاش ٣ رۆژ مانەوە لە کۆما دا گیانی لەدەست دا. گیان لەدەستدانی دڵتەزێنی خاتوو ژینا ئەمینی بووە هەوێنی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی سەراسەری بە پانتایی وڵاتی ئێران بە دژی ڕژیمی تۆتالیتێری كۆماری ئیسلامی و زۆری نەخایاند شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان تەشەنەی سەند و بگرە لە دیاسپۆراش بە شێوەی بەربڵاو خۆپشاندانی پشتیوانی لە گەلانی وەزاڵەهاتووی ئێران ساز دران.

لە لایەن کۆمەڵەوە وەفدێك بەشداری بۆنەكە بوون کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان فەرەح شەریفی، فەوزییە ئەردەلان، حەمید ئەمینی و شیوا ڕەدە. بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی ئازادی ڕادەربڕینی ساخارۆف لە لایەن پارڵمانی یەکیەتی ئوروپا بە ژینا ئەمینی لە ژێر چاودێری میدیاکانی جیهاندا ڕادەستی پارێزەری بنەماڵەی ژینا ئەمنی، کاک سالحی نیکبەخت کرا. لە ساڵەکانی ڕابردوودا چەندین چالاکوانی ئێرانی خەڵات کراون.

پێشووتر لە ڕۆژی شەممە ٩ی دێسامبری ٢٠٢٣ لە وڵاتی نۆروێژ خەڵاتی ساڵانەی ئاشتیی نۆبێل بە بەشداری وەفدی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەخشرابوو بە خاتوو نەرگێس محەمەدی چالاکوانی مەدەنی و بەندکراوی سیاسی لە ئێران.

خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی ئەندێشە خەڵاتێکە لەلایە پەرلەمانی ئەورووپا دەبەخشرێت بەو کەسانەی لەپێناو مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا خەبات دەکەن. ناوی خەڵاتەکە لە زانا و بەرھەڵستکاری ڕووسی ئەندرێی ساخارۆڤەوە ھاتووە. چەندین کەسایەتی وەکو ماندێلا، لەیلا زانا، نادیە موراد وە لەمیا بەشار لەسەر کار و چالاکییە مرۆییەکانییان ئەم خەڵاتەیان پێ بەخشراوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان

١٢ی دێسامبری ٢٠٢٣

ناوەندی ڕاگەیاندن 2023/12/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشی دووهەمی ڕاپۆرتی سێمیناری سیاسیی کاک #عەبدوڵا_موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی #سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
بابەتی دواتر بە بۆنەی دەستپێکردنی وەرزێکی نوێی ئاسۆی ڕۆژهەڵات

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?