By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداریی کۆمەڵە لە پانێلی “ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانیی تیرۆریزمی دەوڵەتی ” لە سوئێد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەشداریی کۆمەڵە لە پانێلی “ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانیی تیرۆریزمی دەوڵەتی ” لە سوئێد
هەواڵ

بەشداریی کۆمەڵە لە پانێلی “ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانیی تیرۆریزمی دەوڵەتی ” لە سوئێد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/10/31 at 12:25 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی شەممە ٢٥ی مانگی ئاگوستی ٢٠١٨ پانێلێک لە ژێرناوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قوربانیی تیرۆریزمی دەوڵەتی لە شاری یوتوبوری وڵاتی سوئد بەڕێوەچوو.

ئەم پانێلە کە سوسیالدموکراتە کوردەکانی شاری یوتوبوری لە سەر پێشنیاری حیزبی دموکراتی کوردستان ڕێکیان خستبوو بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردەکانی شاری یوتوبوری و نوێنەرانی چوار حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو کە بریتیبوون لە: کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

هاوڕێ ئەسعەدی دوروودی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە کە بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پەنێلەکەدا بەشداریی کردبوو سەرەتا چەمکەکانی تیرۆریزم و تیرۆریزمی دەوڵەتی پێناسە کرد و دواتر باسێکی لەسەر شێوازەکانی تیرۆریزمی دەوڵەتی و هۆکارەکانی بەکارهێنانی ئەو شێوازە لە تیرۆریزم و هەروەکا کارنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو یەکێک لە گەورەترین دەسەڵاتەکانی ڕێکخەر و پشتیوانی تیرۆریزم دژ بە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

وتەکەی هاوڕێ ئەسعەد بە باسێک لەسەر چۆنیەتی بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەو تیرۆریزمە دەوڵەتییە و بەرپەرچدانەوە ئەو تاوانانەی رژیمی ئیسلامیی ئێران دەیانکاو پێویستیی هاوکاری زیاتری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لەقاودان و بەربەرەکانێ لەگەڵ پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی پێهات.

نوێنەرانی حیزبەکانی دیکەی بەشدار لەو پانێلەدا لەسەر بابەتەکە قسەوباسی خۆیانیان کرد و هەمووان لەسەر پێویستیی هاوکاری بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دەزگای تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکدەنگ بوون.

پانێلەکە بە پرسیاری بەشداربووان و وەڵام و ڕوونکردنەوەی نوێنەرانی حیزبەکان کۆتایی پێهات.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/08/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی تەشکیلاتی نهینی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بابەتی دواتر راگەیەنراوی كۆمەڵە لەسەر هێرشە تیرۆریستییەكانی رژیم بۆ سەر بارەگاكانی دیموكرات و لەسێدارەدانی سێ هەڵسوڕاوی سیاسی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?