By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداری كۆمەڵە لە كۆنفرانسێكی تایبەت لە پەرلەمانی ئوروپا + ڤیدیۆ، وێنە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەشداری كۆمەڵە لە كۆنفرانسێكی تایبەت لە پەرلەمانی ئوروپا + ڤیدیۆ، وێنە
کوردیهەواڵ

بەشداری كۆمەڵە لە كۆنفرانسێكی تایبەت لە پەرلەمانی ئوروپا + ڤیدیۆ، وێنە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/06/05 at 9:06 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشداری كۆنفرانسی “قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران‌و كوردەكان”ی كرد كە رۆژی چوارشەممە 4/6/2015 لە پەرلەمانی ئوروپا بەڕێوەچوو.

لە سەر بانگهێشتی كۆمیتەی رۆژهەڵاتی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان(KNK) و گروپی چەپی پارلمانی ئەوروپا، رۆژی 4-6-2015 لە پارلمانی ئەروپا كۆنفرانسێك بەڕێوە چوو ‌و وەفدێكی كۆمەڵە كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان عومەر ئێخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، جوامێر مارابی‌و سامان ئێلخانیزادە بەشداری كۆنفرانسەكە بوون.
كۆنفرانس بە بەشداری چەند حزب و رێكخراوی رۆژهەڵاتی كوردستان و چەندین كەسایەتی سیاسی لە نەتەوەكانی دیكەی ئیران بەڕیوە چوو.
پانێلی یەكەمی كۆنفرانسەكە تەرخان كرابوو بۆ چالاكانی سیاسی لە گەلانی دیكەی ئێران. كە بریتین بون لە عەرەب، ئازەری، بەلوچ، فارس، یارسان، گیلەك و كورد. لەم بەشەدا هەر كام لە بەشداربووان لە روانگەی خۆیان روداوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاو توێ كرد. تا رادەیەكی زۆر بوچونەكان لە یەكتر نزیك بوون. هەمویان پێداگرییان لە سەر دێمۆكراتیزە كردنی كۆمەڵگا، بە رەسمیەت ناسینی مافی گەلان، دابینكردنی بژێوی ژیانی خەڵك، عەداڵەتی كۆمەڵایەتی، كە پیادە نەكردنی ئەو مافانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ گەلان، ریشەی سەرەكی كێشەكانی ئەم ناوەچەیەیە. هەموشیان ئەزمونی رۆژئاوای كوردستانیان بەرز نرخاند وەكوو نمونەیەكی سەركەوتو.
بەشی دوهەمی پانیڵەكە تەرخان كرابوو بۆ حزب و رێكخراوەكان. لەم بەشەدا هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە زەحمەتكێشانی كوردستان، چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.
هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لەبەشێكی وتەكانیدا باسی رۆژهەڵاتی كوردستانی كرد كە هەمیشە پێشەنگ بوە لە كاری رێكخراوەیی و پیشەییەكاندا‌و پێشڕەو بووە لە كاری بزوتنەوەی جەماوەریی‌و دامەزراندنی یەكەم كۆماری كوردستانی لە مەهاباد بە نمونە هێنایەوە. هەروەها باسی ئەو پوتانسیلانەی كرد كە لە رۆژهەڵاتی كوردستان بوونی هەیە، چ لەبواری هونەری‌و زانستییەوە كە بەردەوام پلەیەكی بەرزیان لەئاستی جیهانی بەدەست هێناوە.
بەشداربوانی هەردو پانێلەكەش رەخنەیەكی توندیان لە دنیا غەرب بە گشتی و ئەمریكا گرت كە لە دانوستانەكانی لەگەڵ ئێران ئەوەی لە بەرچاو نەگیردراوە كێشەی مافی مرۆڤ لە ئێران و كوشت و بڕ و پێشێلكارییانەیە كە لە ئێران بەرێوە دەچێت لە لایەن دەسەڵاتەوە. ئەمانە ئێرانی كردۆتە جەهەنەمێك بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە.
بەشی كۆتایی كۆنفرانسەكە تەرخان كرابوو بۆ پرسیار و وەڵامی بەشدار بووان. لەم بەشەشدا بەشداربووان كۆمەڵیك پرسیاریان ئاراستەی پانێلەكان كرد و ئەوانیش بە پێی توانا و كاتی وەڵامیان دایەوە.
بەڕێوەبەرانی كۆنفرانس‌ ئاماژەیان بەوەدا كە قسە و باس و خواستەكانی ئەم كۆنفرانسە دەگاتە دەستی گروپی چەپی پارلمانی ئەوروپا و ئەوانیش دەیگەیەنن بە پارلمانی ئەروپا. نوێنەری گروپی چەپی پارلمانی ئەروپا بەشداری كۆنفرانسەكە بوو و وتەیەكی پێشكەش كرد و بە گەشبینییەوە باسی كۆنفرانسەكەی كرد.
لە كۆتاییشدا چەند خاڵ وەكوو ئامانج و داواكاری كۆبونەوەكە دیاری كران، كە ئەمەش رەوانەی پارلمانی ئەوروپا دەكرێت.
– پێكهاتنی بەرەیەك بۆ گەلانی ئێران دژ بە رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ نەهێشتنی:
– سیاسەتی بەڕێوەبردنی ئێعدام و كوشت و بڕ لە ئێران
– بنەبڕ كردنی دیاردەی ئێعتیاد كە رژیم بۆ خۆی پەرەی پێدەدات.
– ناساندنی رژیمی ئیسلامی ئێران بە پارلمانی ئەوروپا وەكوو قڕكەری كولتور و بنەما كۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەكان و هۆكاری گۆڕینی دێمۆگرافیای گەلان.
یەكێك لە رێكخرانی كۆنفرانسەكە ئاماژەی بەوە كرد كە پێشتریش و چەندین ساڵ هەوڵیان دەدا بۆ ئەوەی سرنجی دنیای دەرەوە بۆ سیاسەتی دژە مرۆییەكانی توركیا راكێشین، بەڵام هیچ سودی نەبوو، بەڵام ئەوان هەر كۆڵمان نەدا. چونكە بەرحەق بووین. و ئێستا ئیتر حەقانیەتیان بۆ دنیا سەلماوە. وتیشی “دڵنیاتان دەكەمەوە كە بۆ ئێرانیش هەروایە. ئەمە هەنگاوی یەكەمە و هەنگاوەكانی دیكەشی بەدواوە دێت. ئێمە سورین لە سەر داواكارییەكانمان. رەنگە ئێستا ئەوروپا گوێی خۆی لێ كەڕ بكات، بەڵام لە نیهایەتدا ناچار گوێ بگرێت و دان بە حەقانیەتی داواكارییەكانمان و خەباتە رەواكەماندا بنێت و هاوكاریمان بكات”.

دەقی وتەکانی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لە کۆنفرانسەکە:

 

 

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/06/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وتووێژی رۆژنامەی باس لەگەڵ هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لەسەر گرژیی ئەم دواییەی نێوان حدكا‌و پەكەكە
بابەتی دواتر مصاحبه رادیو کردانه با رفیق عمر ایلخانی زاده در مورد انتخابات ترکیه و تاثیرات آن بر مسئله کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?