By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەڕێز بێ ٢٥ نۆڤامبر، ڕۆژی جیھانیی دژ بە توندوتیژی دژی ژن.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > بەڕێز بێ ٢٥ نۆڤامبر، ڕۆژی جیھانیی دژ بە توندوتیژی دژی ژن.
ئاسۆی ژنی كوردکوردی

بەڕێز بێ ٢٥ نۆڤامبر، ڕۆژی جیھانیی دژ بە توندوتیژی دژی ژن.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/25 at 8:16 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەوڕۆ ٢٥ نۆڤامبر لە گشت جیھان ڕێکخراوەکانی ژنان، ھەموو خوازیارانی یەکسانی ژن و پیاو و ھەموو ئازادیخوازان بە کۆبوونەوەی جەماوەریی، گرتنی کۆڕ و سمیناری وشیاریدەرانە ڕێز لەو ڕۆژە دەگرن و تێدەکۆشن فەرھەنگی دژە ژن پاشەکشە پێبدەن و پاشماوەی بەھێزی پیاومەزنی بدەنە بەر ڕەخنە.
دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان. یەكێك لە باوترین وئاساییترین پێشێلكاریەكانی مافی مرۆییەكە بە فراوانی ولە ئاستێكی زۆر باڵا دا ڕەچاو دەكرێ.
ژن وەک نیوەی کۆمەڵگا تەنانەت لە پێشکەوتوترین کۆمەڵگاکانی جیھانیشدا ھەڵاواردنی ڕەگەزیی بە سەرەوە ماوە و ئازاری لێ دەچێژێ. بەڵام ھاوکات خەباتێکی بەرینیش بۆ مافی ژن، بۆ یەکسانی ڕەگەزی و دژ بە کولتوری مێژوویی پیاو مەزنی لە ئارا دایە. لە زۆرێک لە کۆمەڵگای بەشەری ژنان توانیویانە لەو بوارەدا پێشکەوتی گەورە مسۆگەر بکەن، لە بەشێکی بەرچاوی دیکەی ئەم جیھانەش ھێشتا کولتوری پیاومەزنی دەسەڵاتی تەواوی ھەیە.
لە کوردستانی داگیرکراویش سەرەڕای بوونی بزوتنەوەیەکی بەرینی سێکۆلار و ئازادیخوازانە، بە زۆری ژن ھەر وەک کابان و ڕەگەزی دووھەم دەبیندرێ. سەرەڕای دەوری بەرچاو و زۆر جار یەکلاییکەرەوەی ژنان لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی کوردستان، بە تایبەتی لە دەورەی نوێدا، بەڵام ئێستاش چ بە زمان، چ لە ماڵ و ژیانی ھاوسەریدا، چ لە کۆمەڵگا و لە بواری ڕەوانی و روحی و فەرھەنگ و دیالۆگی ڕۆژانەدا، توندوتیژی و بێ حورمەتی بە ڕەگەزی ژن دەبیندرێ و دەبیسترێ. دەسەڵاتدارانی کورد ھێشتا نەچونەتە شەڕی ئەو پاشماوەی فەرھەنگی دژە ژنە، ھێشتا زۆرێک لە ھێزە سیاسیەکانی کورد پڕبەپڕی دەوری ئەرێنی ژن، بایەخ بۆ بزوتنەوەی ژنان و بەشدارییان لە بەڕێوەبەریدا کەم دادەنێن. لە حاڵێکدا کە ژن ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی ھەیە لە خەباتی مەدەنی و سیاسی، ناتوانرێ باس لە رزگاریی نەتەوەیی بێ وەلانانی ھەڵاواردنی ڕەگەزی بکرێ. دەوری ژنان دژ بە کۆماری ئیسلامی، دژ بە ھێرشی داعش و دژ بە فەرھەنگی دواکەوتووی جێکەوتوو ئەوەندە بەرچاوە لە پانتایت ھەموو کوردستاندا کە کەس ناتوانێ حاشای لێبکات. قسە کردن لە ئازادی ژنان تەنیا بە گوتارێکی ڕوکێشی ھەبوونی مافی ژن بە شێوەی کوللی نابێ کۆتایی پێبێ، پێویستە کردەوەی ڕۆشنگەری و بەگژدا چوونی نەریتی مێژوویی بەرانبەر بە ژن، بوێرانە بدرێتە بەر ڕەخنە، لازمە ھەرچی زۆرتر ژنان لە دەسەڵات و بەڕێوەبەریدا بەشدار بن و ڕێزگرتن لە دەوری ژنان ببێتە چرای ڕێنوێنی بزوتنەوەی ڕزگاری لە کوردستاندا.
با لە ڕۆژی دژ بە توندوتیژی لەسەر ژنان لە کوردستانی ژێر دەسەڵاتی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز پێکەوە پەیمان نوێ بکەینەوە کە پاڵپشتی بزوتنەوەی ژنان بین و ساتێک بۆ ڕۆشنگەری و پێشخستنی ئەو ڕەوتە و بۆ گوڕینی نەریتی کۆنی پیاومەزنی، نەوەستین.
بەرز و بەڕێز بێ ڕۆژی جیھانی دژ بە توند و تیژی لەسەر ژنان
بەرز و بەڕێز بێ یاد و ناوی ھەموو ئەو ژنانەی بۆ ڕزگاری یەكسانی و بۆ ڕەھایی لە فەرھەنگی دژە ژن لەو کوردستانەدا گیانیان بەخت کردوە.

ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
٢٥ نوامبری ٢٠١٩ زایینی
بەرانبەر بە ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی ھەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/25
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر
بابەتی دواتر وەفدێکی کانتۆنەکانی رۆژئاوا سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانیان کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?