By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بە نیشانەی هاودەردی لە گەڵ سێڵاولێدراوانی ئێران و کوردستان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەهێنین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بە نیشانەی هاودەردی لە گەڵ سێڵاولێدراوانی ئێران و کوردستان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەهێنین
هەواڵ

بە نیشانەی هاودەردی لە گەڵ سێڵاولێدراوانی ئێران و کوردستان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەهێنین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/03/27 at 11:35 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانانی خۆشەویست!

خەڵکی مافخوازی کوردستان!

ئێوە بۆ جارێکی دیکە و لە نەورۆزێکی دیکەی کوردەواریدا بە بەڕێوەبردنی چەندین ڕێوڕەسمی پڕشکۆی پڕ لە پەیام و نێوەرۆکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە ئاستێکی بەربەرینی جەماوەریدا سەلماندتان کە لە پێناو ویست و داخوازییە ئینسانی و نەتەوەییەکانی خۆتان هەروا بەردەوام و شێلگیرن کە جێی سپاس و پێزانینە.

لە حاڵیکدا ئێوە سەرەڕای بەربەست و گوشاری هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، سەرقاڵی بەڕێوەبردنی بەشێکی دیکە لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکانی ئەمساڵ بوون و بە پێی قەرار و ساغبوونەوەی پێشوەخت و پلان بۆ داڕێژراو، پێوەبوون لە ڕۆژانی داهاتوودا لە چەند شوێن و ناوچەی دیکە ڕێوڕەسمی گەورەتر و پڕشکۆتر بەڕێوەبەرن، بەداخەوە بە هۆی کەش و هەوای بارانی و هەستانی لافاو لە چەندین شار و ناوچەی ئێران و کوردستان، دۆخێکی نەخوازراو و چاوەڕواننەکراو هاتە پێش کە زەرەر و زیانێكی قورسی ماڵی و گیانیی بۆ خەڵکی وڵات و نیشتمانەکەمانی بەدوادا هات.

بۆیە ئێمە، حیزب و لایەنەکانی ئەندام لە “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” وێڕای دەربڕینی داخ و کەسەری خۆمان و مەحکوومکردنی کەمتەرخەمی دام و دەزگا پێوەندیدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی لە گەڵ ئەم دۆخەی کە بەسەر خەڵکدا هاتووە و، وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی قوربانیان و هیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری برینداران، بە درووستی دەزانین بە نیشانەی هاوخەمی لە گەڵ خەڵکی زیاندیتوو، کۆتایی بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بهێندرێ.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٦ی خاکەلێوەی ١٣٩٨

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/03/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر شاندێكی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی بریتانیایان كرد
بابەتی دواتر بۆ مەرگی ناوادەی ژیان سەیادەت

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?