By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە
هەواڵ

حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی بایكۆتی هەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/05/29 at 12:25 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی شەممە 6ی جۆزەردان، نوێنەرانی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ قسەو باس لەسەر ئەنجامەكانی هەڵوێستی بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كۆبوونەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا كە نوێنەرانی هەریەك لە: كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی دیموكراتی كوردستان، سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران‌و رێكخراوی كوردستانی حیزبی كوردستانی ئێران – كۆمەڵە (كە لەرێگەی پەیام‌و نوسراوە بەشداربوون) ئامادەبوون، هەڵبژاردنەكانی رابردووی ئێران‌و بایكۆتی هاوبەشی شەش حیزبەكەی رۆژهەڵاتی كوردستان لە روانگەی جیاجیاوە خرایە بەرباس‌و گفتوگۆ.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا وردەكاریی كۆبوونەوەكە لەلایەن بەڕێز مستەفا مەولودی، سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان بۆ میدیاكان‌و خەڵكی كوردستان روونكرایەوە كە گرنگترینیان بریتی بوو لە:

– یەكهەڵوێستی‌و بڕیاری هاوبەشی شەش حیزبی رۆهەڵاتی كوردستان كە بۆ یەكەمجار بایكۆتی شانۆگەری هەڵبژاردنەكانیان كرد، هەنگاوێكی سیاسی ئەرێنی‌و لەجێی خۆیدا بوو. لایەنەكان سەرەڕای ئاماژە بە كەموكورییەكانی میكانیزمی كارو تێكۆشانی هاوبەش، جەختیان لەسەر درێژەدان بە كاری هاوبەش لەداهاتودا كردوەوە.

– سەرەڕای بانگەشە‌و ئامارە فەرمییەكانی كۆماری ئیسلامی سەبارەت بەبەشداری رێژەیەك لە خەڵكی كوردستان لەهەڵبژاردنەكان، ئاشكرا بوو كە رێژەیەكی بەرچاو لەخەڵكی كوردستان بەدەم بانگەوازی حیزبەكانی رۆژهەڵاتەوە هاتن‌و ئامادە نەبوون بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان كە ئەمەش جێگای رێز‌و بایەخ پێدانە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/05/29
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پیام تشکیلات مخفی کومەله به مناسبت لغو حکم اعدام یک جوان کورد
بابەتی دواتر بە بەشداریی كۆمەڵە كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسیەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە یوتۆبۆری دامەزرا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?