By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دژ بە ھێرش و پیلانی رژیم و سەلەفیەکان بۆ دارسەیران و مەریوان بوەستین
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > دژ بە ھێرش و پیلانی رژیم و سەلەفیەکان بۆ دارسەیران و مەریوان بوەستین
کوردستانهەواڵ

دژ بە ھێرش و پیلانی رژیم و سەلەفیەکان بۆ دارسەیران و مەریوان بوەستین

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/05/03 at 11:31 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

چەند ڕۆژ لەوەپێش ژمارەیەک سەلەفی بە چەکی سارد و گەرم دەیانھەوێ لاوێکی دارسەیرانی بکوژن و بە توندی برینداری دەکەن. تا ئێستا ھیچکام لەو تاوانبارانە نە دەستبەسەرکراون و نە لێپێچینەوەیان لێکراوە. ئەو ڕووداوە بە ھۆی چەندین دیاردەی دیکەی لەو چەشنە لە مەریوان ڕق و توڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە و دەستیان دایە ناڕەزایەتی. چەند جاری دیکەش چ لەسەر سنووری باشماخ و پتر لە ساڵێک لەمەوبەر ئەو ڕەوتە توندئاژوە سەلەفییە بە چەک ھێرشیان کردۆتە سەر خەڵک و تەنانەت لە سەیرانگاکان ئازاری کچان و ژنانیان داوە و لە چەشنی داعش سیاسەتی ترس و تۆقاندن بەکار دێنن.

ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ھەم بەرانبەر بە تاوانی سەلەفیە میلەو داعشەکان بێدەنگن، ھەم ھەر دەرفەتێک دەقۆزنەوە بۆ سازدانی کێشە و شەڕ لە نێو خەڵکی مەریوان. دوێنێش بە ھێزێکی زۆر گەڕەکی دارسەیرانی مەریوانیان گەمارۆ دا و ھەموو شاریشیان میلیتاریزە کرد تا ڕێگا بۆ تەراتێنی سەلەفیە ئاژاوەگێڕەکان خۆش بکەن. ئەو جۆرە ڕەفتارەی ھێزی رژیم چ لە مەریوان و چ لە جوانڕۆ لەم ساڵانەدا بەرچاو بوە و بۆ خەڵک ئاشنایە و بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی خەڵکی شارەکان و دەست ئاواڵەکردنی سەلەفیەکانە و لە ڕاستیدا پیلانی ھاوبەشی پێکەوەیانە.

ئێمە داوا لە خەڵکی دارسەیران دەکەین ھێمنی خۆیان بپارێزن و نەکەونە داوی پیلانەکەی رژیم، لە ھەمان کاتدا بە شێوەی مەدەنی ناڕەزایەتی خۆیان ڕابگەیەنن. داوا لە خەڵکی مەریوان و بازار و ڕوناکبیران و کەسایەتییە خاوەن پێگەکانی شار دەکەین پشتی خەڵکی دارسەیران بگرن و دژ بەو ھێرشانە بۆ سەریان بوەستن. ناڕەزایی ھەموو شار بە کاربەدەستانی رژیم بگەیەنن و کار بکەن بۆ ئەوەی دەستی سەلەفی و پیلانگێڕییان کورت بکرێتەوە.

ئێمە بە ھەموو کۆنەپەرەستان و ڕەوتی سەلەفی ڕادەگەیەنین کە شۆڕشی کوردستان و بزووتنەوەی جەماوەری شار چیتر ئەو جۆرە کردەوە قیزەونانەیان لێ قبوڵ ناکات. داوایان لێدەکەین نەبنە ھاوپەیمان و جێبەجێکەری پیلانەکانی ڕژیم و ئاسایشی شارۆمەندان تێک نەدەن و لە بەڕەی خۆیان زیاتر پێ دانەکێشن. دڵنیاین لە درێژەی ئەو کردەوانەیاندا دەکەونە بەر ڕق و توڕەیی ھەموو خەڵکی کوردستان. کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵک چیتر ئەو ھەموو تەجاوز و پیلانە دژ بە خۆیان قبوڵ ناکەن و کۆمەڵە و هەڵسوڕاوانی سیاسی و مەدەنی وەک هەمیشە بۆ پتەوترکردنی یەکریزی و له ریزی پێشەوە جەماوەر پاشەکشە بەو خەونە ئاڵوزانە دەکەن که له سێبەری کۆماری ئیسلامی خۆیان حەشار داوە.
داوا لە ھەموو خەڵکی شار و دێھاتەکانی کوردستان دەکەین دژ بەو پیلانانەی حکوومەتی ئیسلامی و سەلەفیەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن و بە ھەر جۆرێک بۆیان دەکرێ لە خەڵکی مەریوان و دارسەیران پشتیوانی بکەن.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
۱۳ی گوڵانی ۱٤٠٠

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/05/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لەژیانکرد
بابەتی دواتر کاک محەدینی لوتفی برای هاوڕێ ڕەزا لوتفی کادری لەمێژینەی کۆمەڵە و دۆستێکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری سەقز ماڵئاوایی لەژیانکرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?