By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
کوردستان

دیداری نێوان حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/02/07 at 12:05 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەممە ١٨ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی،رێکەوتی ٦ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی ، هەیئەتێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی بەرێز “بەڵێن عەبدوڵڵا” سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە مەبەستی دیدار تازەکردنەوە و شرۆڤە ولێکدانەوەی پرس و بابەتەکانی پەیوەندیدار بە دۆخی  ئێستای کوردستان وناوچەکە،سەردانی مقەری ناوەندیی کۆمەڵەیان کرد لە شاری هەولێر و،لە لایەن هەیئەتێکی کۆمەڵەوە بە سەرپەرەستی هاورێ عومەری ئیلخانیزادە  سکرتێری گشتی کۆمەڵەەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا بەرێز بەڵێن عەبدوڵڵا وێرای دەربرینی خۆشحاڵی خۆیان لە بابەت ئەم دیدار وپێشوازییەی کۆمەڵە،قسەوباسێکی تێروتەسەلی لەبابەت بارودۆخی سیاسی عێراق و کوردستان پێشکەش کرد و وێرای لێکدانەوەی ئەگەر و پێشهاتەکان ،نیگەرانی و پەرۆشی خۆیانی بەرامبەر بە کێشە و ململانییەکانی نێوان هەولێر وبەغدا و،هەروەها ژیان وگوزەرانی رۆژانەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەربری و،سەرخەتی سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزبی زەحمەتکێشانی لەبابەت دۆخی هەنووکەیی کوردستان و ناوچەکە دەربری.

لە تەوەرێکی دیکەی قسەکانیدا کاک بەڵێن عەبدووڵڵا وێرای ئاماژەکردن بە گرێنگی پێکهێنانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و بە لەبەرچاوگرتنی سەنگ و قورسایی ئەم ناوەندە  و پێگە ودەسکەوتەکانی هەتا ئێستای ، خوازیاری ئەوە بوو کە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران  لە پێناو راوێژ و پرس وڕا گۆرینەوە ی زیاتر لەگەڵ حیزبەکان و ناوەندە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان رۆڵێکی کاریگەرتر ببینێ.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا،هاورێ عومەری ئیلخانیزادە  وێرای بەخێرهێنانی دووبارە و سپاسی هەیئەتی میوان و بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنی گفتوگۆ و لێدوانەکانی بەرێز بەڵێن عەبدووڵڵا،سەرنج و تێبینییەکانی کۆمەڵەی لەبابەت هەلومەرجی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە خستەبەر دیدی هەیئەتی میوان و،بە وردی باسی لە رۆڵی تێکدەرانەی دەوڵاتانی داگیرکەری ناوچەکە و،بە تایبەت دەوری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی  بەرامبەر بە پرسی کورد بە گشتی کرد.هەروەها وێرای قسەوباسێکی تیروتەسەل لەبابەت پێشهاتە گەرمەکانی ناوچەکە و ئەگەرەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی  لە کوردستان، لەسەر گرینگیی یەکریزی و یەکدەنگی نێوان هێز ولایەن کوردییەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و تێپەراندنی ئەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا پێداگری کرد.

لە کۆتایی ئەم دیدارە دۆستانەیەدا هەرتک لا لەسەر  یەکریزی و هاوکاری زیاتری نیوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان پێداگریان کردەوە و، لەم پێناوەدا خوازیاری پەرەپێدان وپتەوترکردنی پێوەندی دوو لایەنەی نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٨ی رێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی

٦ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کۆبوونەوەی هاوبەشی شەش ڕێکخراوی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات
بابەتی دواتر بیانییە مرکز همکاری احزاب کردستان ایران در مورد دادگاهی دیپلمات تروریست جمهوری اسلامی ایران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?