ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، وەفدێکی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) بە سەرپەرشتی به‌ڕێزان، خەلیل نادری وتەبێژ و ئەدیب خالدیان نوێنەری سەرۆکی پارتی ئازادی کوردستان و گۆران یەزدانپەنا بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەو پارتە، سەردانی كۆمه‌ڵه‌یان كرد و له لایه‌ن هاوڕێیان: عەلی ڕنجبەری بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکانی کۆمەڵە، ئەبووبەکر لەگزی کادر و هەڵسوڕاوی کۆمەڵە و هەژار وەلیزادە جێگری پەیوەندیەکانی كۆمه‌ڵه له شاری هەولێر پێشوازیان لێ‌کرا.
له‌و دیداره‌دا باسێک له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و ئێران و دواپێشهاتەکانی كرا. لە تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری و هاوپێوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كانی ڕۆژهەڵات به‌تایبه‌تی له‌بارودۆخی ئێستادا كرایه‌وه و هەردوو لایەن لەسەر پێویستی هاوئاهەنگی لایەنە کوردستانیەکان بۆ قۆناغەکانی پێش ڕووخان و دەورەی ڕاگواستنی دەسەڵات لە ئێران پێ‌داگر بوون.
