By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بەشی دووهەمی ڕاپۆرتی سێمیناری سیاسیی کاک #عەبدوڵا_موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی #سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڤیدیۆ وتار
راگەیاندن سەبارەت بە دیداری رەهبەریی کۆمەڵە و دیموکرات
ڕاگەیاندن هەواڵ
ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ٩ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بەڵگەنامەکان هەواڵ
ڕاپۆرتی سمیناری سیاسیی هاورێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڕاگەیاندن
همکاری برای اتحاد فراگیر و دمکراتیک
Uncategorized @ku
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دیداری وەفدێكی كۆمەڵە لەگەڵ سەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > دیداری وەفدێكی كۆمەڵە لەگەڵ سەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)
هەواڵ

دیداری وەفدێكی كۆمەڵە لەگەڵ سەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/09/13 at 12:58 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی چیای قەندیلی كرد‌و لەگەڵ شاندێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كۆبووەوە.

رۆژی هەینی 21ی خەرمانان، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە هاوڕێیان: عومەر ئێلخانیزادە سكرتێری گشتی كۆمەڵە، عەتا ناسر سەقزی ئەندامی كومیتەی ناوەندیی‌و ئەرسەلان خوسرەو نژاد راوێژكاری كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە، بەسەردانێك گەیشتنە لای پارتی كرێكارانی كوردستان لەبناری چیای قەندیل‌و لەگەڵ وەفدێكی پەكەكەدا كۆبوونەوە.

وەفدەكەی كۆمەڵە لەلایەن هەریەك لە جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆماجڤاكین كوردستان (كەجەكە)‌و هەڤاڵ سەبری ئەندامی كۆنسەی سەركردایەتی پەكەكە پێشوازییان لێكرا.

لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا قسەوباسیان لەسەر چەندین تەوەری جیاجیاكرد، لەوانە بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ناوچەكە بەتایبەتی پاش جموجوڵەكانی ئەم دواییە گروپی داعش‌و ئەو تاوانانەی ئەم گروپە دەرحەق بە كوردانی ئێزیدی لە باشوری كوردستان ئەنجامیداوە‌و هەردوو لا هاوڕا بون لەسەر ئەوەی كورد كە لەئێستادا بەرەنگاری داعش بووەتەوە، دەتوانێت بۆ دەستبەركردنی دیموكراسی‌و عەداڵەتخوازی لەناوچەكە پێشڕەو بێت.
لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا قسەوباسێك لەسەر پرۆسەی ئاشتی توركیا‌و كورد كرا‌و، پاش هەڵسەنگاندنێك بۆ دەورونەقشی پەكەكە لەم پرۆسەیەدا، جەخت لەسەر ئەو كرایەوە كە پەكەكە دەتوانێت رۆڵی سەرەكی ببینێت لەبەرەپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لەتوركیادا.

دۆخی ئێستای بەشەكانی كوردستان، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو كە تێیدا هەر دوولا هاوڕابون لەسەر ئەوەی پێویستە كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان لێكنزیك بوونەوە‌و هاوكاری زیاتریان لەنێواندا هەبێت.

كۆبوونەوەكە لەكەشێكی دۆستانە پاش چەند كاتژمێر كۆتایی پێهات‌و هەر دوو لا جەختیان لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندییەكانیان كردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/09/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە: یەكەم كۆمەڵكوژی لە رۆژهەڵات كوردستان‌و لەقاڕنێ‌و قەڵاتان لەلایەن داعشی كۆماری ئیسلامییەوە ئەنجامدرا
بابەتی دواتر با نەهێڵین کارەساتی شەنگال لە کوبانی دووپات بێتەوە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?