ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی سێپتامبر، کۆنگرەی هاوبەشی پارتی سۆسیال دێموکرات (PVDA)و پاڕتی چەپی سەوزی هۆلەند(Groen Links) لە شاری ڕۆتردامی هۆلەند بەڕێوە چوو.
مەبەستی کۆنگرەکە باشتر ناساندنی پلانەکانی حیزبەکەیە بۆ دوای هەڵبژاردنی ۲۹ ئوکتۆبر. هەروەها ئەندامان دەنگیان دا لە سەر چەند پێشنیاری دەستکاری لە سەر یاسا (amendement) کە حیزبەکە دوای هەڵبژاردنی ۲۹ ئوکتۆبەر بە پارلەمانی پێشکەشدەکات. کاندیدە نوێیەکانی کە خۆیان دەستنیشان کردبووش خۆیان زیاتر بە ئەندامەکان ناساند.
لە ٢٩ی مانگی ئۆکتۆبری داهاتوو لە هۆلەند بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ هەڵبژاردن دەکرێ. هەر دووک حیزبی سۆسیال دێموکرات و چەپی سەوز لەو کۆنگرەیەدا لیستی کاندیدەکانی هاوبەشی خۆیان دیاری کرد کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ دەکات.
لە لایەن کۆمەڵەوە شاندێک بەشداریی ئەو کۆنگرەیان کرد. لە میانەی کۆنگرەکەدا هاوڕێیانی کۆمەڵە چەندین دیدار و چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بەرپرسانی حیزبی و میوانان ئەنجام دا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان
٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی
٢٩ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی




