By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگه‌یەندراوی کۆمیتەی هاوبەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە ناوەوەی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ده‌سپێکردنی ره‌سمی یه‌کگرتنه‌وه‌ی باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > راگه‌یەندراوی کۆمیتەی هاوبەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە ناوەوەی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ده‌سپێکردنی ره‌سمی یه‌کگرتنه‌وه‌ی باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌
کوردیهەواڵ

راگه‌یەندراوی کۆمیتەی هاوبەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە ناوەوەی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ده‌سپێکردنی ره‌سمی یه‌کگرتنه‌وه‌ی باڵه‌کانی کۆمه‌ڵه‌

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/02/02 at 1:15 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بۆ بەرێزان هاورێیانی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سڵاوێکی شورشگێرانە ماندوو نەبوونی ئێمە وەک هاورێیانی کۆمیتەکانی نهێنی شارەکانی کوردستان قەبووڵبکه‌ن و هیوادارین لە سەر ئەرکەکانتان لە پێناو خەبات و چالاکی بو یەکخستنەوە و یەکرێزی باڵەکانی کۆمەڵە بەردەوام بن . هاورێیانی خۆشەویست ، هەر وەک دەزانن لە بارودۆخی هەستیاری ئەمرۆی کوردستان بە تایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی دانانی پلانێکی گۆنجاو بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەرکێکی مێژوویی و شۆرشگێرانەیە و یەک هێزی و یەکگرتوویی بەرەکانی بزووتنەوەی شورشگێرانەی کوردستان بە تایبەت لە ئاستی باڵەکانی کۆمەلە دەتوانێ لە داهاتووی ناوچەکە و کوردستانیس ببێتە مایەی دڵگەرمی و هاندەری بەرەی نوێ بێت بۆ هەڵگیرسانی خەبات و تیکۆشان بۆ دابین کردنی ماف و ئازادیییەکانی کۆمەلگا. هاورێیان، ئەو چالاکیانەی کە ئیوە ئێستا بۆ یەکخستنەوەی دوو باڵی کۆمەڵەی دەکەن هیوا و ئامانجی دێرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و هیوا بەخشی خەبات و تیکۆشانی ئێمەیە لە نێو شارەکانی کوردستان. بۆیە دەبێ زۆر بە وردی و بە لە بەر چاو گرتنی بنەماکانی یەکەم پێکهینانی کۆمەڵە وەک بزووتنەوەیەکی شۆرسگێرانە و عەداڵەتخواز مامەڵە لە سەر ئەم هەل و مەرجە دا بکەن. بیگۆمان یەکخستنەوە و سازماندەهی نوێ ئەم رەوتە و ئەم حێزبە کاریکی هەر وا ئاسان نییە و زۆر هەوڵ و ماندوو بوونی ئەوێت تا بەڵکوو بتوانرێت وەک حێزبێکی خاوەن مێژوویەکی پڕ لە شانازی دووبارە یەک بخرێتەوە و بانگەوازێک بێت بۆ هێنانە دی ئامانجەکانی کۆمەڵانی خەلكی هەژار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. کۆمەڵە دەبێ لە ئایەندەیەکی نزیک دا بتوانێ بە هۆی توانایی خۆی لە زۆر بواری مەدەنی و سیاسی لە گۆرەپانی خەبات لە کوردستان رۆڵ و نەخشی تایبەتی خۆی زۆرتر مسۆگەر بکاتەوە و لە چالاکییەکانی خەبات بۆ بە دیهێنانی مافەکانی خەلک بەشداری بکات و وەک جەرەیانیکی پێشرەو و سوسیالیست ئاڵا هەڵگری خەباتی ئێنسانی و دادپەروەرانە بێت. هاورێیانی بەرێز، دیسان وێرای ئەوەی کە خۆمان بە هاوبەشی چالاکیییەکانتان لەم بوارانە دا دەزانین پێمان وایە کە دەبێ زۆرتر بە پرەنسیپێکی مۆدێرن و شۆرشگێرانەوە رووبەرووی ئەم هەنگاوانە بن و بۆ داهاتوویەکی روون بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان تێبکۆشن.ئێمە هەنگاوەکانتان بە شانازییەوە بە خەباتێکی شۆڕشگێڕانەی پێشکەوتوو دەزانین و ئامادەین هەر چەشنە یارمەتییەکی پێویستتان بێت لە ناوەوەی کوردستان بۆ جێبەجێ بکەین و لە رەوتی هەوڵەکانتان هاوئاهەنگ بین. بژی یەکیەتی و یەکرێزی گشت بەشەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و باڵەکانی کۆمەڵە

بژی سوسیالیسم بژی کوردستان

کۆمیتەی هاوبەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە ناوەوەی کوردستان ١١/١١/٩٢

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/02/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە: لەمپەرە سەرەكیەكان لەبەردەم یەكگرتنەوەی كۆمەڵە وەلانراون‌
بابەتی دواتر ‌بانگه‌وازی پێشوازی له‌ 26ی ڕێبه‌ندان رۆژی کۆمه‌ڵه‌ له‌ وڵاتی سوئید- ستۆکهۆڵم

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?