By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی سێ تێکۆشەری ژینگەپارێز لە ناوچەی پاوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی سێ تێکۆشەری ژینگەپارێز لە ناوچەی پاوە
هەواڵ

راگەیاندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی شەهید بوونی سێ تێکۆشەری ژینگەپارێز لە ناوچەی پاوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/06/30 at 12:11 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانیانی بەڕێز!

 کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ژینگەپارێزەکانی کوردستان!

هەواڵی شەهیدبوونی سێ ڕۆڵەی گەلەکەمان کە ڕۆژی یەکشەممە، ٨ی پووشپەڕ لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکانی دارستانەکانی “گۆزێڵ” و “مەرەخێڵ” گیانی پاکیان پێشکەشی نیشتمان کرد، خەفەتباری کردین. بەو بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە هەموو لایەک، بە تایبەتی بنەماڵە کۆست‌کەوتووەکانیان، هاوڕێباز و هاوئامانجەکانیان لە رێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان و بەتایبەتیتر لە ئەنجومەنی “ژیوا”ی پاوە دەکەین.

ئێستا ئیدی هەمووان دەزانن کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای ناوەندە ئەمنییەتی و کەسانی خۆجێی سەر بە خۆیان بە پلان و پیلانی وردەوە خەریکی تێکدان و لە بەینبردنی ژینگەی کوردستان و سووتاندنی بەئانقەستی دارستانەکانی کوردستانن. هەر لەم ساڵانەی دواییدا بە هەزاران هیکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ماکۆڕا بگرە هەتا ئیلام لە ئاگری ڕقی ڕێژیمی تاراندا سووتاون و لەوەش زیاتر ڕۆژ نییە سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان چالاکانی ژینگەپارێز بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی! دەسبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانەکانیان نەکەن. لێکەوتەی دڵتەزێن و لەوەش کارەساتبارتر شەهیدکردنی دڵسۆزانی نیشتمان و ژینگەپارێزانی کوردستانە کە پێشمەرگەئاسا و بە دەستی بەتاڵ و بێ هیچ ئیمکاناتێک بۆ پاراستنی نیشتمان و پارێزگاری لەو ژینگەیە تێدەکۆشن.

خەرمانانی دوو ساڵ لەوەپێش بوو کە چوار تێکۆشەری ژینگەپارێز بە ناوەکانی شەریف باجوەر، ئومێد حوسێن‌زادە، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پەژووهی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریواندا سووتان و شەهید بوون. ئەمجارەشیان لە دارستانەکانی “گۆزێڵ” و “مەرەخێڵ” سێ ژینگەپارێز و خەمخۆری نیشتمان بە ناوەکانی موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگردا گیانی ئازیزیان لەدەست دا.

ناوەندی هاوکاری پێشتریش لە کاتی شەهیدبوونی ژینگەپارێزەکانی مەریواندا ڕایگەیاندبوو کە کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە بەرپرسیاری ئەم ڕوودانە دەزانێ، چونکی بەڵگەنەوێستە بەهۆی کەمتەرخەمی و زۆرجاریش بە هەوڵی بەئەنقەست و بە پیلانی پێشوەختەی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمە ژینگە و دارستانەکانی کوردستان دەسووتێن و دەبنە خەڵووز. ئەو ئاگرەش کە ئەمجارە و دیسانەکەش بووە هۆی مەرگی جەرگبڕی سێ ڕۆڵەی ژین و ژینگەخۆشەویستی کوردستان، ئاگری قین و بوغزێکە پتر لە چوار دەیەیە بەر بووەتە گیانی سروشتی کوردستان و دەستی تاوانێکی لە پشتە، کە بەردەوام ڕۆڵەکانی کورد دەکاتە قوربانی.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە هاوڕێباز و بنەماڵەی ئازیزانی لەدەستچوومان، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەستوپێوەندیەکانیان بە تاوانباری و بەرپرسیاری سەرەکیی ئەو ڕووداوانە دەزانێ.

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژیوای پاوە، موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی و بەهیوای چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارانی دیکەی ئەم ڕووداوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/06/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بۆ گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزانی پاوە.
بابەتی دواتر هەواڵی مەرگی خوشکی یەکێک لە هاورێیانی کۆمەڵە لە شاری نەغەدە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?