By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/05/17 at 1:19 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخەوە سەعات ٦ی سەرلە ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٥ی مانگی گوڵان،زارا خانمی ئاجیکەند،خوشکی هاورێی گیانبەختکردوو موحەممەد عومەرعەلی ناسراو بە “حەمەی ئاجیکەند” بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و ئازیزانی بە جێهێشت.

زارا خانم کە  لە ساڵرۆژی کارەساتی دڵتەزێنی بۆتێ دا گیانی لەدەستدا کە هاورێ حەمەی ئاجیکەندی برای  وێرای ٢٢ کەسیتر لە هاورییانی کۆمەڵە تێیدا گیانیانبەختکرد،کچی بنەماڵەیەک بوو کە لە بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستاندا بەشداری و حزووری بەرچاو و کاریگەریان بووە.سەرەرای ئەوەیکە باوکی خوشکە زارا بە هۆی تەقینەوەی مین بۆ هەمیشە تووشی کەمئەندامی ببوو،سێ براکەی دیکەی،هاورێیان حەمەی ئاجیکەند،عەلی ئاجیکەند و عەزیزی ئاجیکەند،هەموو ژیان و تەمەنی خۆیان بۆ شۆرشی رزگاریخوازانەی کوردستان لە ریزەکانی کۆمەڵەدا تەرخانکردووە و،دایە خەجیجی دایکیشیان هەتا دوا ساتەکانی ژیانی،وێرای هەموو دژوارییەکانی ژیانی پیشمەرگانە،لە گەل کۆمەڵە مایەوە و بەشێک لە قورسایی ئەرکی خەبات و تێکۆشانی لەئەستۆ گرتبوو.

ئێمە وێرای دەربرینی خەم و پەژارەی خۆمان بە بۆنەی مەرگی زارا خانمی ئاجیکەند،پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری و بە تایبەت سەرەخۆشی لە هاورێیان حەمەی ئاجیکەند،عەلی ئاجیکەند و عەزیزی ئاجیکەند دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٥ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی

١٤ی مەی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/05/14
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕوونکردنەوەیەکی پێویست / عومەر ئیلخانی زادە
بابەتی دواتر کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?