By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دایە ئامینە، دایکی هاورێی گیانبەختکردوو کاک عەتا رۆستەمی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دایە ئامینە، دایکی هاورێی گیانبەختکردوو کاک عەتا رۆستەمی
هەواڵ

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دایە ئامینە، دایکی هاورێی گیانبەختکردوو کاک عەتا رۆستەمی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/06/13 at 11:16 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

هاورێیان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەداخەوە رادەگەیەنین کە ئێواری ئەمرۆ جومعە ٢٣ی مانگی جۆزەردان،دایە ئامینەی دایکی هاورێی گیانبەختکردوو عەتا رۆستەمی( عەتای حاجی ئەمین بەگ)، بە هۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی  دڵی گەورە و مێهرەبانی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

هاورێ عەتا رۆستەمی کە لە کاتی خوێندن لە زانکۆی تاران،بیروباوەر و رێبازی سوسیالیستی کردبووە هەوێنی هەڵسووران و خەباتی سیاسی خۆی،وەک یەکێک لە رێکخەرانی کۆچی مێژووی مەریوان دەور و کاریگەری بەرچاوی گێراو،پاش فەرمانی جیهادی کۆنەپەرەستانەی خومەینی بۆسەر خەڵکی کوردستان،وەک  کاراکتەرێکی سیاسی و  نیزامی بوو بە سیمایەکی ناسراو و خوشەویستی بەشمەینەتانی کوردستان.بەداخەوە ئەو سیما خۆشەویستەی خەڵکی کوردستان،ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی و لە تۆسوورانی مەریوان هاورێ لەگەڵ چوار پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانیدا بەختکرد.هەربۆیە دایە ئامین کە وەها خەباتکار و رێبەرێکی لێهاتووی لە داوێنی خۆیدا پەروەردە کردبوو،هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی جێگای رێز و خۆشەویستی هەمووان بوو.

 ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە ئامینە  لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی رۆستەمی و، لە هەموو خەڵکی مەریوانی قەڵای خۆراگری  کۆمەڵە دەکەین و،خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

بژی یادی ئازیزی دایە ئامینە

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی

١٢ی ژووئەنی ٢٠٢٠ی زایینی.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/06/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی باوکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری سنە
بابەتی دواتر دواڕۆژ ژمارە ٩٠

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?