By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک ئەحمەد حەبیبی کەسایەتی سیاسی و دۆستی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک ئەحمەد حەبیبی کەسایەتی سیاسی و دۆستی کۆمەڵە
هەواڵ

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی کاک ئەحمەد حەبیبی کەسایەتی سیاسی و دۆستی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/06/26 at 3:13 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخەوە رۆژی پێنج شەممە ٥ی پووشپەر کاک ئەحمەد حەبیبی کەسایەتی  سیاسی و سیمای ناسراو و هەلسووراوی  خەباتی مەدەنی و سیاسی لە ناوخۆی وڵات،بە هۆی گیرۆدەبوون بە پەتای کۆرۆنا لە شاری سنە گیانی لەدەست دا.

کاک ئەحمەد کە لەدایکبووی شاری مەریوان بوو،لە تەمەنی هەڵسوورانی سیاسی و چالاکیی مەدەنی خۆیدا دەورو کاریگەری بەرچاوی بوو لە رێکخستن وگروتین بەخشینی بە رەوتی روولەگەشەی جولانەوەی مەدەنی و سیاسی لەناو خۆی ولات.

کاک ئەحمەد هاوکات لەگەڵ چالاکیی مەدەنی و سیاسی لەناو خۆی ولات،دۆستی کۆمەڵە وخەمخۆری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد بوو،کە لە پێناو چارەسەر و دەستەبەربوونی مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد،تێکۆشەرێکی لێبراو و کەسایەتیەکی  ژیر و بەرچاوروون بوو کە  بەرامبەر بە  هەر رەوتێکی خۆپارێز و خۆبەدەستەوەدەر خاوەن هەڵوێست و بریار بوو.

زۆر بەداخەوە تەشەنەی پەتای کۆرۆنا و هاتنەگۆری بەربەست و رێوشوێنی خۆپارێزی، ئەو مەجالەی لێ سەندینەوە  کە بۆ جاریکیتر و لەسەر وادە وبەلێنی خۆی میواندری بکەین و لەسەر کۆمەلێک پرس وبابەتی پەیوەندیداربە خەبات و چالاکی سیاسی  و مەدەنی لە ناوخۆ ئاڵۆگۆری بیرورا بکەین.

بێگوومان گیانلەدەستدانی کاک ئەحمەد حەبیبی خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی سیاسی و مەدەنی و هەموو چالاکان و هەڵسوراوانی ئەو بزووتنەوەیە  لە ناوخۆی وڵات و،خەمێکی قورس و گرانە بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی  کوردستان کە دۆستێکی خۆی لەدەست دا.

ئێمە بە بۆنەی مەرگی نابەوەختی کاک ئەحمەد حەبیبی،تێکۆشەر و خەباتکاری سیاسی گەلەکەمان،وێرای دەربرینی خەم وپەژارەی خۆمان،پر بەدڵ سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری کاک ئەحمەد،بە تایبەت سەرخۆشی لە فاتمە خانمی هاوسەری و کاکە ئالان و رۆژین و ئەهراڵ ی جگەرگۆشەکانی کاک ئەحمەد و،هەروەها سەرەخۆشی لە  هاورێیان چیمەن جەوانروودی و عەلی خۆش نمەک و هەموو چالاکانی سیاسی ومەدەنی کوردستان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٦ی پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی ٢٦ی ژووئەنی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/06/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی ئێعدام‌کرانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور
بابەتی دواتر دواڕۆژ ژمارە ٩١

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?