By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بەشی دووهەمی ڕاپۆرتی سێمیناری سیاسیی کاک #عەبدوڵا_موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی #سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڤیدیۆ وتار
راگەیاندن سەبارەت بە دیداری رەهبەریی کۆمەڵە و دیموکرات
ڕاگەیاندن هەواڵ
ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ٩ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بەڵگەنامەکان هەواڵ
ڕاپۆرتی سمیناری سیاسیی هاورێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڕاگەیاندن
همکاری برای اتحاد فراگیر و دمکراتیک
Uncategorized @ku
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری سەقز
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری سەقز
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری سەقز

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/12/06 at 1:49 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

 

خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان!

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی کە بەدەستمان گەیشتووە سەعات دە و سی و شەش دەقیقەی ئەم شەو واتە پێنجشەممە ١٤ی سەرماوەز رێکەوتی ٥ی دسامبر “تالار”ێکی ئاهەنگێران لە جادەی مەلقەرەنی لە شاری سەقز بە هۆی تەقینەوەی گاز ئاگری گرتووە و لە ئاکامدا و بە پێی دوایین ئامارەکان  لەو رووداوە دڵتەزێنەدا بەداخەوە ١١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٣٨ کەسیتر بریندار بوون.

ئەمە یەکەمجار نییە کە بە هۆی ئیستاندارنەبوونی شوێنە گشتییەکان و کەمتەرخەمی دام ودەزگا و ناوەندەکانی پەیوەندیداری دەوڵەتی، کارەساتی دڵتەزێنەی هاوشێوە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی  کوردستان روونەدا و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک نەکاتە قوربانی.

خەڵکی خەمباری کوردستان و شاری سەقزی خوێناوی!

لە کاتێکدا هێشتا تەمی خەمی روژانی رابردووی قوربانیانی سەرشەقامەکانی کوردستان نەرەویوەتەوە،بێگوومان ئەم کارەساتەش ئەوەندیتر بەداخبوون و خەمباربوونمانی قورستر کردووە.ئێمە هەروەک چۆن ئەم خەم و ئازارە بە هی هەموو خەڵکی کوردستان بە گشتی و شاری سەقز بە تایبەتی دەزانین،دڵنیاین هەمووتان بەدەم بنەماڵە و کەس و کاری ئازیەتباری قوربانیانی ئەم کارەساتەوە دەچن و،وەک هەمیشە شانۆیەکی شکۆمەند لە یەکێتی و هاوپشتی دەخوڵقێنن.

لەلایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە وێرای بەداخبوونمان بە هۆی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە،لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانیانی ئەم رووداوە و خەڵکی دڵبرینداری شاری سەقز و هەموو خەڵکی خۆراگری کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.هەرەوها هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەم رووداوە دەخوازین.

 

 

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی

٥ی دسامبری ٢٠١٩ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/12/06
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری سەقز
بابەتی دواتر پەیامی هاوخەمی “ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات” بۆ کارەساتی ناخهەژێنی شاری سەقز

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?