By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە “بەرز‌و بەرێز بێـت 36 ساڵ بەرەنگاریی خەڵكی كوردستان”
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە “بەرز‌و بەرێز بێـت 36 ساڵ بەرەنگاریی خەڵكی كوردستان”
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە “بەرز‌و بەرێز بێـت 36 ساڵ بەرەنگاریی خەڵكی كوردستان”

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/08/18 at 3:44 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

28ی گەلاوێژی 1358ی هەتاوی یەكێك لە رۆژە مێژووییە لە بیرنەچووەكانی بزوتنەوەی خەڵكی كوردستانە. لەو رۆژەدا لە لایەن خومەینی وەك رابەری رژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئێران، فەتوای “جیهاد” دژ بە خەڵكی كوردستان راگەیەنرا. فەتوایەك كە هێرشێكی هەمەلایەنەی هێزە داگیركەرەكان بۆ سەر كوردستانی بەدواوە بوو.

فەرمانەكەی خومەینی كە 36 ساڵ لەوە پێش دژی خەڵكی كوردستان دەریكرد، رادەی دوژمنایەتی كۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە گەلی كورد‌و هەموو بەها مرۆییەكانی، بە زەقی دەرخست. بڕیاری ئاوەها بە زەبروزەنگ‌و دوژمنكارانە، بەرامبەر بزوتنەوەیەكی سیاسی‌و داخوازی نەتەوەیەک، نیشانەی ئامادەیی تەواوی ئەم رژیمە بوو بۆ سەركوت‌و كوشتار، تا بتوانێ‌ هەر لە سەرەتاوە خەڵكی كوردستان بە چۆك دابێنێ‌. هەر بەو ئەندازەیەش وەڵام‌و بڕیاری خەڵكی كوردستان مێژوویی بوو. رێگایەك نەمابووەوە، یان سەردانەواندن یان بەرەنگاری‌و راگرتنی سەربەرزیی. خەڵكی كوردستان بێ‌ دوودڵی رێگای بەرەنگاری‌و سەربەرزیی هەڵبژارد.
هاوكات لەگەڵ هێرشی رژیم بۆ سەركوردستان، هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەركوتی بزوتنەوەی خەڵكی توركمان سەحرا‌و خوزستان رەوانەی ئەو ناوچانەكران، هەروەها هێرش بۆ سەر کرێکاران، زانكۆكان‌و ناوەندە سیاسییەكان لە شارەگەورەكانی ئێران بۆ سەركوتی نەیاران دەستی پێكرد.

كوردستان لەو كاتە تاكە سەنگەری بەهێزی خەبات بوو كە جەسورانە بەرگری دەكرد، هەربۆیە ژمارەیەكی زۆر لە خەباتكارانی ئێرانی روویان لەكوردستان دەكرد. بێ هۆكار نەبوو كە لەو سەردەمەدا كورستان وەك سەنگەری ئازادی ناوی لێنرا، خۆڕاگری خەڵكی كوردستان ئەوەی بە هەموو خەڵكانی ئێران سەلماند كە خەباتی گەلی كورد بەرحەق‌و رەوایە‌و جەوهەری دڕندانە‌و نامرۆڤانەی رژیمی ئیسلامی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو، بۆ خەڵكی ئێران ئاشكرابوو.

ئەمڕۆ دوای 36 ساڵ كورد هەم لە ئێران‌و هەم لە جیهان دۆستی زۆرتری پەیدا كردوە و، كۆماری ئیسلامیش وەك رژیمێكی پاڵپشتی تیرۆریزم‌و دژە ئازادی لە هەموو جیهان ناسراوە. هێزەكانی كۆماری ئیسلامی كوردستانیان میلیتاریزە كرد، بەڵام نەیانتوانی بۆ ساتێكیش رواڵەتی داگیركەری لە خۆیان بسڕنەوە. هەر لەو ساتەوە تا ئێستا هەر رۆژە حوكمی ئێعدامی یەكێك لە چالاكوانانی سیاسی دەردەكەن، بۆیە زیندانەكانیان پڕ كردوە لە هەڵسوڕاوانی کرێکاریی، خوێندکاران، رۆژنامەنووسان، ژنانی تێكۆشەر‌و هەڵسوڕاوانی بواری مەدەنی‌و مافی مرۆڤ. ئەو راستیانە شكستی كۆماری ئیسلامی‌و سەركەوتنی سیاسی خەڵكی كوردستان دەسەلمێنن.

ئەمساڵ لەكاتێكدا بەرەو پیری 36هەمین ساڵیادی بەرەنگاریی خەڵكی كوردستان دەچین كە رژیمی تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی لەدوا جەنایەتی خۆیدا هەوڵێكی تیرۆریستی بەرامبەر بە كۆمەڵە ئەنجامدا، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە هەوڵە نەزۆكەكەی پوچەڵکرایەوە‌و ریسوایی‌و رووڕەشی بۆ دەسەڵاتی رەشی كۆماری ئیسلامی مایەوە.

با 28ی گەلاوێژی ئەمساڵ بكەینە رۆژی یەكگرتوویی و یەكدەنگی حیزبە سیاسییەكان‌و خەڵكی كوردستان دژ بە رژیمی داگیركەری كۆماری ئیسلامی. ئێمە لە لایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە پەیمان تازە دەكەینەوە تا وەدەست هێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان دژ بەو رژیمە دەجەنگین. هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ تا ئازادی‌و رزگاری چەوساوەكانی كوردستان دابین بكەین و، هاوئاهەنگ لەگەڵ هەموو خەباتكارانی بواری ئازادی‌و رزگاری گەلانی ئێران بۆ نەمانی ئەو رژیمە تێدەكۆشین.

مەرگ‌و نەمان بۆ رژیمی ئیسلامی ئێران
سەركەوتوو بێ‌ بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان
بژی ئازادی‌و دێمۆكراسی‌و عەداڵەتی كۆمەڵایەتی

كومیتەی ناوەندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان
١٨ی ئاگۆستی ٢٠١٥ – ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٤

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/08/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم
بابەتی دواتر 28 گەلاوێژ ساڵڕۆژی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?