By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆتایی پلینۆمی چوارەمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆتایی پلینۆمی چوارەمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیاندنی كۆتایی پلینۆمی چوارەمی كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/11/17 at 12:28 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

لە رۆژانی حەوت، هەشت‌و نۆی مانگی نۆڤامبر، رێكەوت لەگەڵ شانزە تا هەژدەی خەزەڵوەر، پلینۆمی چواری كومیتەی ناوەندیی، هەڵبژێردراوی كۆنگرەی سێزدەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، بەبەشداریی هەموو هاوڕێیانی ئەندام، جێگر‌و راوێژكارانی كومیتەی ناوەندیی بەڕێوەچوو.

پلینۆم بە چەندساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانبەختكردوانی كۆبانێ‌و هەموو ئەو كەسانەی لەرێگای رزگاریی خەڵكی كوردستان‌و مرۆڤایەتی گیانیان بەختكردوە، دەستی پێكرد. پاشان بڕیاردرا كە سەرەڕای ئاجێندای رۆتین‌و بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پلینۆمەكان، پاش پێشكەشكردنی راپۆرتی هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە، چەند تەوەرێكی دیكە بخرێتە ئاجێندای كاری پلینۆمەوە.

یەكەمین ئاجێندای پلینۆم راپۆرتی دەستەی كارگێڕیی بوو كە لەلایەن هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە پێشكەش كرا. راپۆرتەكە دوو تەوەری سیاسی‌و رێكخراوەیی لەخۆگرتبوو. لەبەشی یەكەمدا بارودۆخی سیاسی ناوچەكە‌و نوێترین گۆڕانكارییەكانی شەش مانگی رابردوو خرایە بەرباس. لەم بەشەدا ئاماژە بە شیكاریی‌و پێشبینیەكانی پلینۆمی پێشوو و ئەنجامەكانی كرا‌و، راپۆرتەكە جەختی لەسەر ئەوە كردوە كە بارودۆخی سیاسی بەهەمان ئاراستەدا رۆیشتووە كە پێشبینی دەكرا. هەروەک چاوەڕواندەکرا قەیران‌و شەڕە ناوچەییەكان تەشەنەی سەندوەو، رۆژهەڵاتی ناوین لە بارودۆخی ئێستادا بووەتە گۆڕەپانێكی گرنگی ململانێی زلهێزەكانی جیهان. دەركەوتنی دیاردەی داعش، لەئەنجامی ململانێ ناوچەیی‌و جیهانیەكانی دەوڵەتانی بەرژەوەندیخواز ‌و، بەهۆی خواست‌و چاوچنۆكی جیاواز‌و دژبەیەكی ئەو دەوڵەتانە دروست بووە. داعش لە روانگەی هەركام لەم دەوڵەتانە، كاركرد‌و ئەركێكی دیاریكراوی بووە. ئاشكرایە كە دەزگا ئەمنی‌و سەربازییەكانی هێزەكانی ناوچەكە‌و ئەمریكا لە دروستبوون‌و دەركەوتنی ئەم رەوتە نائینسانیە كاریگەریی راستەوخۆیان بووە. بەڵام ناتەبایی بەرژەوەندی‌و كەلێنی نێوان دەوڵەتانی ناوچەكە لەلایەك‌و، دژ بە یەک بوونی بەرژەوەندی هێزە جیهانی‌و لۆكاڵییەكان لەلایەكی دیكە، ئیمكانی مانۆری زیاتر‌و هەوڵدان بۆ وەدیهێنانی ئامانجی دواكەوتووانەی جۆراجۆری بە داعش بەخشی. ئەم دیاردەیە، پەرەسەندنی شەڕی مەزهەبی لەناوچەكەدا لەئاستێكی بەرین فەراهەم كرد. سنورەكانی تا ئێستا بەهۆكاری فیكری‌و ئایدیۆلۆژیك ‌و، بەپێی بەرژەوەندییە دژبەیەكە مادییەكان لە لایەک و خەباتی گەلان بۆ رزگاری، چوونەتە ژێر پرسیارەوە‌، ئەم راستیەش ناسەقامگیری لەهەموو ناوچەكە گەیاندوەتە لوتكەی خۆی. لەم دەورەیەدا ئێمە شاهیدی هاتنە مەیدانی بێ بەزەییترین بیر‌وبۆچوونی سەدەكانی ناوەڕاست‌و، هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی ژینۆسایدی باقی ئایین‌و مەزهەبەكاندا بووین. یەكێك لە دڕنداندەترین بیروباوەڕە نائینسانیەكان هاتە مەیدان‌و ویژدانی مرۆڤایەتی لەسەراسەری جیهاندا هەژاند.

لەهەمان حاڵدا بزوتنەوەی كورد لە عێراق‌و سوریا بەخێرایی بەرەوڕووی داعش بووەوە‌و، بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش، هەموو لایەک بینیان كە پۆتانسێلی سێكۆلاریزم‌و بەرگری لەدیموكراسی لەم بزوتنەوەیەدا لە ئاستێكی باڵادایە. كۆمەڵكوژی شەنگال‌و بوونی كوردستانی عێراق بەسەرپەنایەك بۆ ئاوارەكانی عێڕاقی لە دەست داعش، هێرشی دڕندانە بۆ سەر كۆبانێ‌و بەرخۆدانی جەماوەریی‌و حەماسی ئەم شارە كوردنشینەی سوریا، رێز‌و سۆز‌ و خۆشەویستی هەموو خەڵك‌و گەلانی ئازادیخوازی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشا. كۆبانێ بوو بە پێشەنگی خەبات بۆ دیموكراسی‌و، دژی دواكەوتوویی وەحشیانەی سەدەكانی ناوەڕاست. لەشارە گەورەو بچوكەكانی سەراسەری جیهان، خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەریی بۆ پشتیوانی لە كۆبانێ بەڕێوەچوو، كەسایەتییە هونەرییەكان‌و هونەرمەندانی ناسراوی جیهان ئاڕم‌و لۆگۆی پێشمەرگە‌و شەڕڤانیان لەسەر سنگیان نەخشاند. لەهەموو شارو شارۆچكەكانی هەر چوار پارچەی كوردستان‌و، كوردانی تاراوگە لەسەراسەری جیهان، بە ملیۆنان پشتیوانی‌و هاودڵیی خۆیان بۆ كۆبانی‌و شەنگال نیشاندا. ئەم خەڵكە لەلایەن رژیمەكانی ئێران‌و توركیا توندوتیژییان بەرامبەر كرا، بەڵام هەر چەشنە هەوڵێكی ئەم رژیمانە نەك تەنیا ئیرادەی خەڵكی سست نەكرد، بەڵكو بوو بەهۆی دروستبوونی هاوپشتیەكی بەرین لەسەرتاسەری كوردستان‌و سۆز‌و پشتیوانی خەڵكی جیهانی بۆ بزوتنەوەی كورد، زیاتر لەجاران بۆ لای خۆی راكێشا.

 

پێشمەرگەكانی كۆمەڵە‌و باقی حیزبەكانی كورستانی ئێران، ئامادەیی خۆیان بۆ شەڕ لەگەڵ داعش بە ئاشكرا نیشان دا. هەڵسوڕاوانی مەدەنی‌و سیاسی لەناوخۆی كوردستان بەوپەڕی هۆشیارییەوە رێكخەری خۆپیشاندانە جەماوەرییەكان بوون‌و توانای رێكخستنیان لە بارودۆخی خەفەقان بەشێوەیەكی بەرچاو نمایش كرد. هەڵسوڕاوانی تاراوگە لەوڵاتانی دەرەوەش كاری گەورەیان كرد. دەكرێت بوترێت ئەم خەباتە جەماوەرییە نەك تەنیا لەنێو خەڵكی كوردستان هاوپشتی زیاتری دروست كرد، بەڵكو لەناو ریزەكانی حیزبە سیاسیەكان‌و، بەتایبەت حیزبی ئێمە، كۆمەڵە، هاوئاهەنگی‌و هاوپشتی زیاتری پێکهێنا. راپۆرتەكە‌و كەشی پلینۆم لێوانێلو بوو لە بینینی ئەو راستییانە‌و سوپاس‌و دەستخۆشی ئەم هاوپشتییە بەتایبەتی لەناوخۆی كوردستانی ئێران كرا.

لەژێر رۆشنایی ئەم گۆڕانكارییە سیاسییانە‌و كاركردی بەشە جیاجیاكانی تەشكیلات لەم بزوتنەوە جەماوەرییەدا، راپۆرتی رێكخراوەیی كە دووەم بەشی راپۆرتەكە بوو پێشكەش كرا. لەم بەشەدا ریزی سەرەكی‌و ئاراستەی چالاكیی بەشەكان‌و مەیدانە جۆراوجۆرەكانی كاری حیزبی تاوتوێكرا ‌و، ئەولەویتەكانی كاری داهاتووی ئێمە دەستنیشان كرا.

پاش بیستنی راپۆرتەكە، ئاجێندای كۆبوونەوەكان كە بریتی بوون لە: هەڵسوڕان لە دەرەوەی وڵات، چالاكی لە ناوخۆ‌ی کوردستان و بزوتنەوەی مەدەنی، دەورەی نوێ‌و پێگەی هێزی پێشمەرگە‌و پێویستی ئامادەكاریی شیاوی بارودۆخی نوێی ئێستا بۆ كۆمەڵە‌و، رێكخستن‌و دابەشكردنی كار لە ناوخۆی كومیتەی ناوەندیی، دەسنیشان كرا. دواتر قسەو باسێك لەسەر ناوەرۆكی راپۆرتەكە كرا. هاوڕێیانی بەشداربوو هەڵسوڕاوانە سەبارەت بە تەوەرەكانی راپۆرتەكە قسەیان كرد‌و بۆچوونی خۆیان دەربڕی‌و تیشكی زیاتریان خستەسەر بەشەكانی راپۆرتەكە‌و چەندین خاڵ بۆ تۆكمەكردنی راپۆرتەكە پێشنیار كرا‌و دواتر راپۆرتەكە بە كۆی دەنگ لەلایەن پلینۆمەوە پەسەندكرا. لەهەر كام لە ئاجێنداكانی كۆبوونەوەكان رێنوێنی‌و بڕیاری پێویست لەلایەن پلینۆمەوە دەركرا‌و، لەسەر ئاراستەی سەرەكی راپۆرتەكەش كە جەختكردنەوە بوو لەسەر كۆمەڵەیەكی كوردستانیی‌و سوسیالیست‌و، هەوڵ بۆ جەماوەریی بوون‌و پشتبەستن بە خەڵك، كە هەمان هێڵی سەرەكی راپۆرتەكە بوو، هاودڵی‌و یەكڕیزی تەواوی لەنێو ئەندامانی پلینۆم‌ هەبوو و ئیرادەی بێ گەڕانەوە لەم رێبازە بە ئاشكرا نیشان درا.

لەباسی كۆتاییش بەجێگەی ئەو هاوڕێیانەی دەستیان لەكار كێشابووەوە، چەند هاوڕێیەك لەنێوان جێگرانی ك. ن، بوون بە ئەندامی كومیتەی ناوەندیی. هەروها جارێكی دیكە هاوڕێ عومەری ئێلخانیزادە وەك سكرتێری گشتی كۆمەڵە هەڵبژێردرایەوە‌و حەوت كەس لەهاوڕێیان بەناوەكانی: فەریبا محەمەدی، عوسمان خەلیلی، خەلیل دەشتی، سادق زەندی، كەریم كەریمی، رەزا كەعبی‌و عومەر ئێلخانیزادە بوون بە ئەندامی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵە. بەم جۆرە پلینۆم پاش دوو رۆژ‌و نیو كاری چڕ‌وپڕ‌و بە چەندین بڕیاری رۆشن بۆ بەڕێوەبردنی ئەم خولەی كاری رێكخراوەیی، كۆتایی بەكارەكانی خۆی هێنا.

كومیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

13ی نۆڤامبری 2014 – 22ی خەزەڵوەری 1393

 

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/11/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی كۆمەڵە لە سمیناری تایبەت بە رۆژهەڵاتی كوردستان لەوڵاتی سوئێد
بابەتی دواتر سەردانی نوێنەرانی پەیەدە لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?