By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاویی لە ژیانی كەسایەتی ناودار‌و تێكۆشەری دێرینی شاری سەقز كاك ماجید شەهلایی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاویی لە ژیانی كەسایەتی ناودار‌و تێكۆشەری دێرینی شاری سەقز كاك ماجید شەهلایی
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاویی لە ژیانی كەسایەتی ناودار‌و تێكۆشەری دێرینی شاری سەقز كاك ماجید شەهلایی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/03/13 at 5:26 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخەوە دوێنێ  پێنجشەممە 21ی رەشەمەی 1392، كەسایەتی ناودار‌و دۆستی وەفاداری كۆمەڵە‌و باوكی شەهید شەهریار‌و هاوڕێیان شەهین، شەباز‌و شانازی شەهلایی، ماڵئاوایی لە ژیان كرد.

كاك ماجید هەموو ئەو كاتانەی مەجبور بوو لە ژێر گوشاری كۆماری ئیسلامی رووبكاتە ناوچە ئازادكراوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ماڵ‌و ئیمكاناتی خۆی‌و فریشتەخانمی هاوسەری ئاوەڵا بوو بۆ حەسانەوەی هەموو پێشمەرگەكان.

وەك مامۆستایەكی قوتابخانە لە راهێنانی شاگردەكانی دڵسۆز بوو، هەر بەو ئەندازە‌و بە‌و دڵسۆزیەش پەرۆشی پێشمەرگاكان‌و، مامۆستایان بوو. زۆرن ئەو هاوڕێیانەی بیرەوەریی شیرینیان هەیە لەكاك ماجید‌و لە كاتە سەختەكاندا پشت‌و پەنا‌و ورەدەریان بووە.

كاك ماجید خۆشەویستی شاری سەقز‌و مامۆستای دڵسۆزی لاوانی ئەو شارە بوو، هەم وەك موعەلیم‌و هەم وەك ئەخلاقی لەخۆبردوویی‌و وەفاداری بەخەڵك‌و خەباتیان.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە، سەرەخۆشی دەكەین لە هاوڕێیان شەهین، شاناز‌و شابازی شەهلایی. دڵمان لەگەڵیانە‌و هاوخەمیانین. یادی كاك ماجید بۆ هەمیشە لە خەباتی گەلی كورددا بەرز رادەگیرێ‌و ریزەكانی كۆمەڵەش وەك مامۆستا، دڵسۆز‌و دۆستی كۆمەڵە یادی دەكەنەوە.

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
22ی رەشەمەی 1393 – 13ی مارسی 2015

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڤیدیۆ.. سیمیناری سیاسی لە ئاڵمان بە بۆنەی رۆژی کۆمەڵە / بەشی دووەم
بابەتی دواتر بەرێوەچونی رێوڕەسمی ٨ی مارس لە بارەگای ناوەندیی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?