By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/03/08 at 2:39 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

بەبۆنەی رۆژی هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ژن، پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی زەحمەتكێش ئازادیخواز‌و، هەموو تێكۆشەرانی رێگەی بەرابەری‌و خەباتكارانی بزوتنەوەی رزگاریی ژنان دەكەین.

خەباتی شێلگیری ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز بۆ رزگاریی ژنان لەستەم‌و بۆ گەیشتن بە یەكسانیی لەهەموو بوارەكانی ژیان بەردەوامە. ئەگەر قەیرانی ئابوریی ئەم ساڵانەی دواییدا لەدنیای پێشكەوتووی سەرمایەداریی، كاریگەریی لەسەر ژیان‌و بژێوی‌و، پێگەی ژنانی كرێكار‌و زەحمەتكێش‌و ژنانی كەمداهات‌و كۆچبەران داناوە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و بەشێكی زۆری جیهان، ژنان لەیەكێك لە سەختترین قۆناغەكاندا بەسەر دەبەن. ئەگەر لە وڵاتانی پێشكەوتووی سەرمایەداری باری گەورەترین قەیرانی دەیەكانی رابردوو زیاتر لە هەر توێژێكی دیكە لەسەر ژنانی ستەملێكراو قورسایی دەكات، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و ئەفریقا‌و زۆر ناوچە دیكەی جیهان، شەڕ‌و ئاوارەیی‌و كۆچی ناچاریی‌و كوشتاری ئیتنی‌و ئایینی، ژنانی كردوە بەیەكەم قوربانی ئەم بارودۆخە ترسناكە. لەم جیهانی شەڕ‌و برسیەتی‌و، تەماحكاریی غارەتگەرانی رەنج‌و ژیانی ئینسان، تەنیا ژنانن كە بەتوندی دەكەونە بەر هێرش‌و دەستدرێژییەوە. بەرزبوونەوەی رێژەی ژنان لە هەژاریی، توشبوون بە مادەهۆشبەرەكان‌و لەشفرۆشیی، ئاوارەیی،.. سەدەی بیست‌و یەكەمی، سەرەڕای كەڵكەبوونی سەرمایە‌و پێشكەوتنی تێكنۆلۆژی، زیاتر لەهەر سەدەیەكی دیكە رەش‌و نائەمن كردوە.

لەئێرانی ژێر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی، سەركوتی ژنان‌و پێشێلكردنی سەرەتاییترین مافەكانیان، بەردەوامە‌و كۆیلەتی‌و چەوساندنەوەی ژنان تا ئێستاش هێمای دەسەڵاتی ئیسلامی لە ئێرانە. ئەو یاسا‌و زنجیرانەی كە كۆماری ئیسلامی بۆ كۆیلەتی ژنان لە ئێران بەكاری هێناوە، لەهیچ بارودۆخێكدا لەناو ناچێت. لەكاتێكدا بە تەسلیمبوونی ئەتۆمی توشی شكستێكی قورسی ئایدیۆلۆژی دیكە بووە، لەكاتێكدا قەیرانی ئابوریی كۆمەڵگای ئێرانی بەرەو لێكترازان بردووە، زنجیرەكانی رژیمی ئیسلامی لەسەر ژنان تا دێت قایمتر دەبێت‌و،  سەركردەكانی ئەم رژیمە هەرچەشنە كەمكردنەوەی فشار لەسەر ژنان بە هەڕەشەیەك بۆ سەر دەسەڵاتی خۆیان دەزانن. كۆماری ئیسلامی كە خۆی زیاتر لەهەركەس، ئەندازیاری بەرپاكردنی دۆزەخە بۆ ژنان، باش دەزانێت كە راپەڕینە جەماوەرییەكانی داهاتوو، یان لەژنانی ستەملێكراوەوە دەست پێدەكات، یاكوو ژنان دیارترین كاركتەرەكانی ئەو راپەڕینانە دەبن. بەردەوام بوونی بزوتنەوەی كۆمەڵایەتییەكان لەئێرانی ئەمڕۆدا لەهێزی ژنانەوە سەرچاوە دەگرێت. ترسی رژیمی ئیسلامی لەبزوتنەوەی ژنان‌و بزوتنەوەی ئازادیخوازانە، لەكاتێكدا بەردی بناغەی 37 ساڵەی دیكتاتۆری مەزهەبی بە هێرشكردنەسەر ژنان دانراوە، شاراوە نیە.

لەكوردستان ژنانی خەباتكار‌و بزوتنەوە كۆمەڵایەتییەكەیان‌و، لەپێش ئەوانیشەوە ژنانی چەپ‌و سوسیالیست مۆركی خۆیان لەسەر خەبات‌و خۆڕاگریی سەخت‌و دشواری 37 ساڵەدا چەسپاندوە. بەشداریی ژنانی ئازادیخواز‌و چەپ‌و سوسیالیست كە پێكهاتەكەی لەلایەن ژنانی هەڵسوڕاوی كۆمەڵەوە دامەزراوە، لەسەرەتای بەرپابوونی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كوردستان، بەشدارییەكی هەڵسوڕاو‌و بەرچاویان هەبووە. لەخەباتی سیاسی‌و مەدەنی، لە ژیان‌و كار‌و هۆشیاركردنەوەی ژنانی زەحمەتكێش، لە بەشدارییان لە خۆپیشاندان‌و میتینگەكان‌و، لەخەبات‌و بەرخۆدانی پێشمەرگانە‌و لەزیندان‌و ئەشكەنجەگاكان‌و مەیدانەكانی ئێعدام، نەك تەنیا پەڕەیەكی زێڕینیان بۆ خۆیان تۆمار كردوە، بەڵكو بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی كورستانیان چەندین هەنگاو بەرەو بیری ئینسانیی‌و ئازادیخوازانە‌و دیموكراتیك‌و شارستانیانە بەرەوپێش بردوە. سەنگ‌و قورسایی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی ژنان لەكوردستان بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ كاتی هاتنەسەركاری رژیمی ئیسلامی‌و سەركوت‌و توندوتیژییەكانی بەراورد ناكرێت. لە ناخی ئەو تاریكستانەی كە رژیم بەنیازبوو بەسەر ژنانی كوردستاندا بیسپەپێنێت، ژنانی خەباتكاری كورد لەهەموو بوارەكان سەرسەختانە خەباتیان كرد‌و ناو‌و ئێعتباری بزوتنەوەی كوردستان، كۆمەڵە‌و خەباتە شێلگیركەیان گەیاندە لوتكە.

ئەوەی كە ژنانی كوردستان لە خۆڕاگریان لەبەرامبەر هێرشی رژیم، لە زیندانەكان‌و لەسەر پەتی سێدارە‌و لە هەوڵدان بۆ هۆشیاركردنەوەی ژنانی زەحمەتكێش چاندیان، ئەمرۆكە لەكۆبانێ‌و عەفرین‌و جەزیرە‌و هەموو بەشەكانی كوردستان كەم تا زۆر دەدروێتەوە. لە بزوتنەوەی سەراسەری ژنان لە ئێرانیشدا، ژنانی كوردستان خاوەنی متمانە‌و ئێعتباری تایبەتن‌و ستایش دەكرێن.

جارێكی دیكە پیرۆزبایی رۆژی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ژن لەهەموو ژنانی ئازادیخوازی جیهان‌و ئێران‌و كوردستان دەكەین‌و هیوای بەهێزتر بوونی بزوتنەوەی یەكسانیخوازیی ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز دەكەین.
بەرز‌و بەرێز بێت ناوی هەموو ژنانی گیانبەختكردوو كە لەمەیدانەكانی ئێعدام‌و لەشەڕی پێشمەرگانەدا گیانیان فیدا كرد.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
7ی مارسی 2016
17ی رەشەمێ 1394

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/03/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر برای گیانبەختكردویەكی كۆمەڵە ماڵئاوایی لەژیان كرد
بابەتی دواتر بیانیە کومەلە به مناسبت روز جهانی زن

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?