By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی كۆڵبەرانی كورد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی كۆڵبەرانی كورد
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە بەبۆنەی گیان لەدەستدانی كۆڵبەرانی كورد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/02/01 at 2:49 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

سەرەتای ئەم هەفتەیە بەهۆی هەرەسی بەفر لەناوچەی سەردەشت 4 كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەستدا، كە ئەمەش دڵی هەر مرۆڤێكی ئازادیخوازی هەژاند‌و كوردستانی خەمبار كرد.

ساڵانێكی زۆرە كە كۆڵبەرانی كورد بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانیان، گیانی خۆیان دەخاتە مەترسییەوە‌و بۆ پەیداكردنی پاروە نانێك، زۆرجار بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی یان رووداوە سروشتییەكانی وەك رووداوی ئەم دواییەی هەرەسی بەفر لەناوچەی سەردەشت گیانیان لەدەستداوە.

دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی لەكوردستان سەرەڕای سەركوت‌و كوشتاری خەڵكی كورد‌و خنكاندنی هەر دەنگێكی ئازاد، بە پەراوێزخستنی ناوچەكانی كوردستان لەبواری پیشەسازی‌و بەردەوام بوون لەسەر هەڵاواردنی ئابوریی، هۆكاری سەرەكی هەژاریی خەڵك‌و بێكاری لاوانی كوردستانە، دروستبوونی دیاردەی كۆڵبەریی یەكێكە دیكەیە لەئاكامەكانی سیاسەتە دژە ئینسانییەكانی كۆماری ئیسلامی لەكوردستان.

ئێمە داوا لە هەموو ناوەندەكانی مافی مرۆڤ‌و سەرجەم حیزبە ئێرانی‌و كوردستانییەكان دەكەین بەرامبەر بە سیاسەتە دژە مرۆییەكانی رژیمی ئێران بێدەنگ نەبن‌و دەنگی كۆڵبەران‌و هەموو زەحمەتكێشانی كوردستان بە گوێ جیهانیان بگەیەنن. كۆماری ئیسلامی دەبێت بە بێ هیچ مەرجێك قەرەبووی بنەماڵەی ئەو كۆڵبەرانە بكاتەوە‌و بە كۆتایی هێنان بە سیاسەتی هەڵاواردنی ئابوریی لەكوردستان هەلی كاری گونجاو بۆ لاوانی كوردستان دابین بكات.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بۆنەی ئەم رووداوە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە‌و كەسوكاری قوربانیانی رووداوەكە دەكات‌و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت.

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
31/1/2017 – 12/11/1395

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/01/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی سێ لایەنی کۆمەڵە
بابەتی دواتر بە بۆنەی رۆژی كۆمەڵە سمینارێكی سیاسی لە کۆڵن بەڕێوەدەچێت

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?